سەقامگیری ،دیموكراسی ، پێكەوە ژیان كلیلی كوردستانێكی بەهێز...

سەقامگیری ،دیموكراسی ، پێكەوە ژیان كلیلی كوردستانێكی بەهێز...

گەلی كورد " وەك نەتەوەیەكی رەسەن لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین هیچ كاتێ‌ چاویی نەبریوەتە خاك و نیتشمانی هیچ دراوسێیەكی ،سەرەرای داگیركردنی نیشتیمانی و دابەشكردنی خاكەكەی بە سەر چوا وڵاتدا . بەهەرێمی كوردستان لانكەی‮ ‬نەتەوە و ئایین و ئایینزاو و زمانە جیاوازەكانە هەر لە دێر زەمانەوە سروشتی‮ ‬دیموگرافی‮ ‬كوردستان وا هەڵكەوتووە‮. ‬واتە شوێنێكی‮ ‬فرەچەشن و فرە‮ ‬ڕەنگە لە هەموو‮ ‬ڕوویێكەوە،‮ ‬هەموو‮ ‬ڕەنگە جیاوازەكان لەخۆدەگرێت و پرەنسیپی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتیانە تیایدا جێگیرە و هیچ هێزێك تاكو ئێستا نەیتوانیوە درز بخاتە نێوان ئەم‮ ‬ڕەنگە جیاوازانە و هەموویان لە سەر بنەمای‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬و‮ ‬یەكتر قەبووڵكردن بە‮ ‬یەكەوە دەژین و‮ ‬ڕێز لە تایبەتمەندییەكانی‮ ‬یەكدی‮ ‬دەگرن‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
شایانی‮ ‬باسە ئەم كولتوورە كۆمەڵایەتییە جێگیرە كە وەك سیمایێكی‮ ‬جوانی‮ ‬شارستانی‮ ‬دەركەوتووە لە ئاستی‮ ‬ناوچەكە و جیهان،‮ ‬ئەمڕۆ لەم قۆناغەی‮ ‬ئێستادا بووەتە‮ ‬یەكێك لەو هۆكارە سەرەكییانەی‮ ‬پێگەی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەرز و بەهێز كردووە لە نێو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نێودەوڵەتیدا لە لایەك و لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە بووەتە هۆی‮ ‬جێگیر بوونی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬و پاراستنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬نێوان گشت‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
بۆیە دەتوانم بڵێم باشووری‮ ‬كوردستان تاكە شوێنی‮ ‬نموونەییە،‮ ‬لەم‮ ‬ڕوانگەوە بە بەراورد لەگەڵ دەوڵەتە عەرەبی‮ ‬و ئیسلامیەكان دا چونكە لە نێو ئەم دەوڵەتانەدا پرەنسیبی‮ ‬یەكتر قەبووڵكردن و لێبوردەیی‮ ‬بوونی‮ ‬نییە،‮ ‬واتە‮ ‬غیابی‮ ‬كولتووری‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و زاڵبوونی‮ ‬بیری‮ ‬ڕەگەزپەرستی‮ ‬لەنێو ئەم دەوڵەتانەی‮ ‬ناوچەكەماندا وایكردووە ناسەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬دروست ببێت و ئاشتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بكەوێتە ژێر هەڕەشەی‮ ‬ئایین و نەتەوە سەردەستەكان،‮ ‬نمونەی‮ ‬هەرە زیندووش هەر لە دەوروبەرماندا عێراق و سوریا و ئێران چەند نمونەیێكی‮ ‬دیارن لەبەر چاومان‮. ‬شایانی‮ ‬باسە كولتووری‮ ‬بە‮ ‬یەكەوە هەڵكردن هۆكارێكی‮ ‬زۆر گرنگە كە بیری‮ ‬توندئاژوو جێگەی‮ ‬نەبێتەوە لە نێوخۆی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستاندا‮. ‬بۆیە كەس ناتوانێ‌ بە گێرە شوێنی و فەوزا نانەوە لە ژێر هیچ پاساوێك ئەو ئارامی و سیما جوانەی كوردستان بشوێنێت ،چونكە هەرێمی كوردستان نموونەی پێكەوە ژیانی گشت چین و توێژو نەتەوە و ئایین و ئاینزاكانە .هەرێمی كوردستان وەكو هەرێمێكی فیدڕاڵ ئەندامێكی كارا و متمانەپێكراوی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژ بە تیرۆرە و لەم چوارچێوەیەدا وەك بكەرێكی خاوەنددەسەڵاتێكی فراوان و یەكلاكەرەوە ڕۆڵی بەرجەستەی گێڕاوە لە درووستبوونی هاوسەنگی وسەقامگیری لەم ناوچەیە و لەم ڕووەوە كەمتر لە دەوڵەتێ هەڵسوكەوتنی نەكردووە.قۆناغی نوێی دۆناڵد ترامپ لە ناوچەكە پێویستی بە هاوپەیمانێكی باوەڕپێكراوی وەكوهەرێمی كوردستانە و دەكرێ ئەم هاوپەیمانێتیە لە زۆر بواردا بەرزبێتەوە بۆ هاوبەشی ڕاستەقینە، ئەگەر سیاسەت و ستراتیژی هەرێمی كوردستان بە پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی سەنگین و و ژیرانەی هاوشێوەی سیاسەتی سەرۆك مسعود بارزانی و بە كاركردنی بێ ووچان لە پێناو بەها مرۆییەكان و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و ئاسایش و سەقامگیری و بازاڕی بازرگانی ئازاد و هاوچەرخ ببێت‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
لە ئێستاشدا بە دەستبەكاربوونی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی نوێی كوردستان ، زیاتر لە جاران پێداگری لە سەر چەسپاندنی ئەو ماف و پرەنسیبانە دەكرێت لە پاڵ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە گشت سێكتەر و بوارەكاندا لە پێناو بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز و گەشەسەندووە بەرەو بەدەسهێنانی ئامانجەگەورەكە و لووتكە ..
Top