سەرۆكایەتی هەرێم وحكومەت ، ئاشتەوایی،هیوا و پێشكەوتنی نیشتیمان ..
June 12, 2019
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان ، وەك
قوتابخانەیەكی بیروهزری نیشتیمانی و نەتەوەیی هەموو كات خزمەتكاری گەل ونیشتیمانەكەی و پاراستنی شكۆیی تاكی كورد و بەهێزی وڵاتەكەی بە ستراتیژی هەرە پێشینەی خۆی زانیووە و لە هەمان كاتیشدا بە هەموو توانایەكەوە كاری بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانی كردووە لە رێگەی گفتگۆ و چارەسەری ئاشتیانە و هیچ كاتێ زمانی زبر وزۆرداری بەرامبەر بە دوژمنانی بەو مەبەستەی كە دەستپێشخەر بووبێ بۆ شەرٍ بەكار نەهێناوە . لەهەمانكاتیشدا هەمیشە پێشەنگ بووە لە دروستكردنی یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كورد نەك تەنها لەباشووری كوردستان بەڵكو لە سەر ئاستی كوردستانی گەورەش هەر ئەمەشە وایكردووە بەردەوام لە لایەن دوژمنان و ناحەزانەوە لە نێو سێرەدابێ و رووبەرووی پیلانگێری گەورە ببێتەوە .بەڵام بەدرێژایی مێژوویی خەباتی شاخ و سڤیل بە تایبەت لەماوەی 28 ساڵەی حوكمرانی هەرێمی كوردستان و بە هۆی گرتنە بەری سیاسەتێكی ژیرانە و حەكمیانە توانیوێتی جگەلەوەی پارێزەری دەسكەوتەكان بێ لە هەمانكاتیشدا بەردەوام هەوڵەكانی چرٍكردۆتەوە بۆ چەسپاندنی مافەرەواكانی . ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانەش لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بكەین دەببین كە هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی سەخت و دژواردا تێپەڕی، دوای تێكشكاندنی داعش و چارەسەری بەشێك لە كێشەكان لەگەڵ بەغداد، ئێستا ھەرێمی كوردستان ھەنگاو بەرەو قۆناغێكی نوێ دەنێت، بەتایبەتی دوای ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە سەروبەندی پێكھێنانی حكوومەتداین، ئەو دوو ڕووداوەی ڕوویان دا بۆ ھەرێمی كوردستان گرنگ بوون، بەتایبەت ھەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكی ھەرێم و كاك مەسروور بارزانی بۆ سەرۆكی حكوومەت. خەڵكی ھەرێمی كوردستان لە چاوەڕوانی ئەوەدان كابینەی حكوومەتی ھەرێم زوو پێك بھێنرێت، ڕەوشێكی نوێی سیاسی بێتە ئاراوە و كوردستان بەرەو ئایندەیەكی گەشتر ھەنگاو بنێت و دەسپێكێكی باش بێت بۆ یەكڕیزی و چارەسەریی ناوخۆمان بۆ ئەوەی ھەموو لایەكمان ئەرك و بەرپرسیاریەتیی دۆخەكە بگرینە ئەستۆ.ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە بووەتەوە. ھەرێمی كوردستان پێگەیەكی بەھێزی لەو ھاوكێشە سیاسییانەدا ھەیە ئەمە وا دەكات ئێمە دەست بە دەستەكەوتەكانی خۆمانەوە بگرین و بیر لە یەكڕیزی و تەبایی بكەینەوە بۆ ئەوەی ئەو قۆناغە تێپەڕێنین، ئەمە جگە لەوەی خەڵك چاوەڕێی ئەوە دەكات بە بەرپرسیارییەكی گەورەوە بێینە مەیدانەكەوە، جگە لەوەش، لە بەرانبەر بەرپرسیارییەكی مێژوویداین."سوێندخواردنی كاك نێچیرڤان بارزانی ڕووداوێكی گەورە بوو، بەشداریی ئەو میوانانە لە ڕێوڕەسمەكەدا كوردستانی خستەوە ناو پێگەیەكی بەھێز و ڕێوڕەسمەكە ئاشتەواییی گەڕاندەوە بۆ ناو ھێزە سیاسییەكانی كوردستان. هەر ئەو سیاسەتە حەكیمانەیەی پارتیی وبارزانیی كە هیوای زۆرگەورەی لە نێو دڵی هەموو نیشتیمانپەروەرێك خۆلقاندووە