کاک مەسرور وەک دوا چانسی چاکسازی،

کاک مەسرور وەک دوا چانسی چاکسازی،
هەمووان پێیان وایە کە چەقی تێڕوانینی کاک مەسرور بۆ دەوڵەت لەوەدایە کە دەتوانێت چەمکی داد پەروەری و یەکانگیری کۆمەڵایەتی پێکڤە کۆبکاتەوەو لە ئەرزی واقیدا پڕاکتیزەیان بکات،

پێخەمەت کاک مسرور وەک کارەکتەرێکی بەهێز لە ڕابردوو ئەوە لە تواناکانیدا دەخوینرێتەوەو پێیگۆکانیش وەها دەڵێن کە لە عەصری دەسەڵاتی ئەودا بیۆکڕاسی و کاپیتالیزم تارو مار دەکرێ و دەست پێوەندی دزو مافیاکان لە چوار چێوەی هەوڵە چاکسازییەکانی دیل بکات و مەترسیەکانیان لەسەر کۆمەڵگا تـــا ئەندازەی ئومێد بوون توونە بکات،

لام وایە جەنابیان سام و هەیبەتی بارتەقای ئەوە دەبێ کە جەماعەتی خودان مەزرەعەو ڤێلاو بیرە نەوت و هتد....،
بە ئاسانی ناتوانن ئیدامە بە ساختەچیەتی و شکاندنی پۆڕتی یاساو تەخشان و پەخشانکردنی سەروەت و سامانی خەلک بدەن، یانژی لایەنی کەم لەسەر دەمی حکومڕانی ئەودا هیچ کەسێک بۆی نالوێت دەست بۆ مولک و ماڵی گشتی درێژ بکات و لەسەر هەژماری هاوڵاتیان مل و ئەسکوردی ئەستور بکات،

بۆیە لە سۆنگەی ئەو ئومێدە مەزنەی لەسەر هێزو دوونیا بینی کاک مەسرور بینا کراوە، ڕەنگە موبالەغەو جۆرێک لە بار قورسیشی تێدا بێت، لێ گرنگە ناوبراو لە ئاست ئەو متمانە زۆرەی گەل بێت و چاکسازی خێرا لە ئەولەویەتی کارنامەکەیدا ڕەنگبداتەوەو کابینەکەی بە ئێنەڕجی تازەگی و شکڵی نوێ سەر ڕێژ بکات، چونکە پرسی ڕیفۆرم و چاکسازی لەم ئان و ساتەدا سەرباری هەموو ئاڵنگاریەکان، پیاوێکی وەک مەسرور بارزانی گەرەکە،

لە کۆتایدا بە ئاوەڕدانەوە بۆ مێژووی بیست و حەوت ساڵی حوکمڕانی خۆماڵی، پێم وابێ کاک مەسرور دوا چانس و دەرفەتە بۆ سەر ڕاستکردن و مومارەسەکردنی دەسەڵات بۆ گەیشتن بە کەناری ئارام و لە دایک بوونی جیلێکی تازە بۆ خزمەتێکی تازە،

هەڵبەتە لە ئەگەری ئاواژوو بوونەوەی هەموو ئەوانەی لە بارەی چوار ساڵی حوکمڕانی جەنابیان دەگوترێ، ئیدی ئومێدو هیوا بۆ پرسگەلێکی وەک چاکسازی و وشک کردنی ڕەگی گەندەڵی و بە سەروەری کردنی یاساو چەسپاندنی دیموکڕاسی و فەراهەکردن و فراوانکردنی پانتانی ئازادی ڕادەربڕین و سەربەستی ڕۆژنامەگەری تا مەودایەکی دوور تاقەت پڕووکێن دەبێ،

بۆیە ئومێد دەکەم کاک مەسرور لە ئاست چاوەڕوانی چینی نوخبەو هاوڵاتیان بێت و مهامی سەرەکی بیناکردن و گەڕانەوەی متمانە بێت لە نێوان حکومەت و هاوڵاتیان، هیوا خوازم جەنابیان لە پێشە ڕۆژدا جۆرێک لە سیاسەت ڕەسم بکات کە دوا جار هەمووان سوودمەندو خۆیشی سەر بڵندو میللەتیش حەساوەو سەرکەوتوو بێت.
Top