پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی، شكۆ و سەوەری نەتەوەیی ...
June 11, 2019
وتار و بیروڕا
ئەگەر تا دوێنی بە هۆی بێ دەنگكردنی كورد و شێواندنی دۆزی كورد لە لایەن داگیركەران و ئەوانەی كە خاكی كوردستانیان دابەشكردبوو، بەڵام ، قوربانیدان ، خۆراگری و قارەمانییەتی و بوونی سەرۆكێكی حەیكم و كارێزما و نەتەوەیی توانرا ئەو ناسنامە ناشیرین و ساختەیەی كە بۆ ناوی كورد و كوردستان دروستكرا بوو ، بسرێتەوە و چیتر كورد لە بێ هیواییەوە نەڵێت كە تەنیا چیاكان دۆستیین ، بەڵكو ئەمرۆ ئەو وڵاتانەی كە بە چاویی نەیار سەیری دۆزی كوردیان دەكرد ، ئێستا ئیتر بۆیان دەركەوت كە میللەتی كورد ، چەندە بە هەڵە و غەدرەوە تووشی زوڵم و بێ بەشكردنی خاك و نیشتیمانی خۆی بۆتەوە ..هەروەها لە ماوەی رابردووش دا میللەتی كورد ، پێشمەرگە قارەمانەكان بە سەركردایەتی سەرۆك مسعود بارزانی ، وێنەیەكی جوانی مرۆڤدۆستی و ئازایەتی و پێكەوە ژیان و شارستانی پیشانی هەموو دونیا دا ، هەموو ئەوانە وایانكرد تا كورد چیتر تەنیا نەبێت و پشتیوانی نێو دەوڵەتی هەبێت و بۆ گشت پرسە ناوچەیی و نێو دەوڵەتییەكان لە بواری سەربازی و ئابووری و دیپلۆماسی و سیاسی بگەرێنەوە بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان .. هەموو ئەو دەستكەوتانە پێمان دەڵێن كە پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی شكۆ وسەروەریی نەتەوەییان تۆمار كردووە .. گەر فیداكاری و شەونخوونی و كارێزمایی پێشمەرگە ، سەرۆك مسعود بارزانیی نەبوایە ،دیار نەبوو بە هۆی ئەو زیان وگەردەلوولیی نێو زەریایی گۆرانكاراییانەی ناوچەكە چارەنووسی كورد بە گشتی بەرەو چ ئاقارێكدا ب رۆیشتایە.سەرۆك بارزانی وەك پێشمەرگەیەكی كوردستان لە سەر ئاستی ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا لە رووی دیبلۆماسی، سەربازی، سیاسی، دیموكراسی و... هتد، توانیویەتی دۆزی رەوای كورد چەندین هەنگاوی تر بەرەوپێشەوە ببات و نزیكی بكاتەوە لەو ئامانجە لەمێژینەی كورد كە سەدان قوربانی بۆ داوە. شایانی باسە ئەمڕۆ سیمای باشووری كوردستان لە سەر ئاستی جیهانیدا بە شێوەیێكی گشتی لە ژێر سێبەری رێبەرایەتی بارزانیدا گەیشتۆتە ئاستێكی وەها كە هەموو جیهان بە چاوی رێزەوە سەیری دەكات، جیا لە هەر شوێنێكی دیكەی ئەم دەڤەرە. باشووری كوردستان لە ژێر سایەی سەرۆك بارزانی دا بۆتە مەڵبەندی پێكەوەژیانی سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی و... هتد. ئەمەو جگە لەوەی كە لە سەر ئاستی عێراق و سوریا بە تایبەتی شەپۆلێكی یەكجار زۆری ئاوارە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە لە ترسی هەرەشەی تیرۆر و تۆقاندن، ئەو دۆخە ناسەقامگیرو نالەبارەی كە لە ناوچەكەدا هاتۆتە ئاراوە و تاكە شوێن كە توانیویەتی پارێزگارییان لێ بكات و بیانگرێتە خۆ و بەرێزەوە باوەشی خۆی بۆ بكاتەوە تاكو ئێستا باشووری كوردستان بووە بە رابەرایەتی بەڕێز سەرۆك مسعود بارزانی. سەرەڕای هەموو گوشارانەی كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لە سەر باشووری كوردستان لە رووی شەڕی تیرۆر و قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت و ئەمەش شانازیێكی زۆر گەورەیە بۆ گەلی كورد لەم بەشەی كوردستان كە ئەوپەڕی لێبوردەیی و مرۆڤ دۆستی خۆی نیشانی هەموو جیهان داوەو بە پێی توانا بە ئەركی پیرۆزی مرۆڤانەی خۆی هەستاوە.هەلوێستەكانی سەرۆك بارزانی رەنگدانەوەی كولتووری بارزانیی نەمر و مەزنە لەسەر بەردەوامبوونی كولتوورێكە كە لە پێناو چەسپاندنی دیموكراسیدا لە عێراق و ناوچەكە باج و قوربانییەكی یەكجار زۆری داوە و لە لایەك چەندین شۆڕشی لە پێناو رزگاری كورد و كوردستاندا بەرپاكردووە و لە لایێكی دیكەشەوە هەر خودی شۆڕشەكانی بارزانیی مەزن بۆ رزگاری گەلانی ناوچەكەش بووەو بە تایبەتی عێراق لە دەستی رژێمە دیكتاتۆرەكان. سەرۆك مسعود بارزانی رۆڵێكی گەورەی گێڕاوە بە تایبەت لە ساڵی 1976 وە تاكو ئێستا لە نێوان هەردوو قۆناغی خەباتی چەكداری و شارستانی داو بە شێوازێكی ورد و حەكیمانە لە هەردوو قۆناغەكەدا لەگەڵ هەموو پێشهاتە سیاسییەكاندا مامەڵەی كردووە كە رووبەڕووی كوردستان بوونەتەوە تاكو ئێستا، هەر ئەم سیاسەتە حەكیمانەیەی بەڕێزیانە بۆتە مایەی دروستبوونی هاوسەنگی نێوان پێكهاتە جیاوازەكان لە ناوخۆدا، هەروەها راگرتنی بالانس لەگەڵ دەوروبەری كوردستان دا. سەرۆك بارززانی دژی شەڕ و خوێنڕشتن و تیرۆر بووە، بەڵام هەر كاتێكیش پەلاماری كوردستان درابێت بەرگری لە كەرامەت و ناسنامەی سیاسی و نەتەوەییمان كردووە و گشت هەوڵەكانی بۆ ئەوەیە كە مافەرەواكانی كورد و هەموو ماندبوونەكانی خەبات و تێكۆشانی بە فیرۆ نەچێت و بیگەێنێتە كەنارٍی دڵنییایی و لووتكە..