نەتەوەیی کورد خاوەنی کەسایەتیی بارزانییە کە خاوەن کاریزمایەکی زۆر بەھێز و پڕ ئەزموون بووە و بونیادنەری شۆڕشی کوردایەتی و دانەری بەردی بناغەی دەوڵەتی کوردییە و تا ئێستا نەوەکانی بەو ڕێگا و پلانە پیرۆزەی ئەو پیاوە مەزنەدا دەڕۆن بۆ گەیشتن بەو دەوڵەتەی کە ئاواتی ھەموو تاکێکی دڵسۆزی ئەم کوردستانەیە.پێشمەرگە ،سەرۆک بارزانی خاوەنی کەسایەتییەکی زۆر بەھێز و بە توانا و دەسەڵاتداری بووە و خاوەن کاریزمایەکی زۆر تایبەت بووە ھەمیشە کەسایەتییەکانی جیھان و عێراق لە سەرداندا بوون بۆ لای، ھیچ کات نەچۆتە سەردانی کەسیان بۆ ئەوەی شکۆی کورد بە بڵندی ڕاگرێت و ھەموو ئەو کەسایەتییانە لە چاوی بارزانییەوە سەیری تاکی کورد بکەن و ھەمیشە وەک سەرۆکی کوردان ڕێزی لێگیراوە و ھاتوونەتە خزمەتی.ئەمڕۆی کوردستان بۆتە جێگای سەرنجی ھەموو جیھان و تاکی کورد و پێشمەرگەی کوردستانی فێری بوێری و چاونەترسی کرد بۆ ئەوەی ھەرگیز تاکی کورد لە ھیچ شتێک سڵ نەکات و بوێربێت، گەر ئێمەی نەوەی ئەمڕۆی کوردستان ھەموو پێکەوە بێ جیاوازی ڕەنگەکان بە ڕێکاری مێژوویی و ئەو بناغەیەی بارزانی کوردستان خزمەت بکەین دڵنیام کە ھیچ ھێزێکی دوژمنی گەلی کورد جورئەت ناکات لە بەرامبەر کوردستان بوەستێت و سەنگەری ھەبێت، بارزانی ھەموو کات دوژمنی خیانەت و خیانەتکاران بووە و یەک لە وتەکانی لە دژی خیانەت فەرمویەتی ((ئەگەر کوردایەتی گرانە خیانەت نەکردن ئاسانە)) دوژمنانی گەلی کورد و ڕژێمی ئەوسای عێراقی فاشیست چەندین جار پیلانیان دژی بارزانی گێڕا بۆ دوورخستنەوەی و لەناوبردنی خۆشبەختانە ھیچیان سەری نەدەگرت بە ھۆی بوێری و ژیریی بارزانی و دڵسۆزی شۆڕشگێڕانی دەوروبەری و ھەموو شۆڕشگێڕان بارزانیان وەک ڕابەری گەلی کورد داناوە و ئێستاش وەک ڕابەر و باوکی ڕوحی نەتەوەی کورد دادەنرێت. بارزانی قوتابخانەیەک بووە بۆ کوردایەتی، شکۆیەک بووە بۆ نەتەوەی کورد و نووسەری مێژوویەک بووە کە ھەر تاکێک لە ئێمەی کورد شانازی پێوە بکەین، ھەمیشە خاوەنی بڕیاری یەک لاکەرەوە و کۆتایی بووە. لە پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەکان و لە پێناو مافەرەواکانمان باجی گەورە و بەرپرسیاریەتی گەورە و قورسی لە سەرشانە و قبووڵکردووە ..بە ھۆی پێشەنگبوونی لە خەبات و قوربانیدان لە پێناو گەیشتن بە مافەرەواکانی کورد و کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان وەک کاروانی گشت شۆرش و بەرخۆدانەکان ھەمیشە لە نێو سێرەی دوژمنانی کورددستان بووە .گەر بێت و لەو پێشھاتە سیاسیانەی ئەم ماوەیەدا ورد ببینەوە دەبینین ئامانجی سەرەکی دوژمن ھەر پارتی و بارزانییە، ھەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ لاوازکردنی پێگەی پارتی و بارزانی لە ھەموو رووێکەوە و چەندین وڵاتی ھەرێمی و عێراقی و ھاوکارە ناوخۆییەکانیان لە باشوری کوردستان و دەوروبەردا خەریکی پیلانگیری بەردەوامن لەدژی پارتی و بارزانی و چەندین ئەجێندایان جێبەجێکردووە، ئێستاش وا خەریکی جێبەجێکردنی ئەجێندای سیاسی دیکەن لەگەڵ کۆیلەکانیاندا، بەڵام ھەرگیز نەیانتوانیوە سەرکەوتن بەدیبھێنن لەرووی سیاسی و راگەیاندن و ئابووری و ئەمنی و .. ھتد، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بارزانی و پارتی ھەڵگری پرۆژیەکی نەتەوەیی و میللین کە چارەنووسی ھەموو کورد و کوردستانییەکی پێوەبەندە، ئەگەرچی بەشێوازی راستەوخۆ ئەمڕۆ دەوڵەتە داگیرکەرەکان ناتوانن پیلانەکانیان بەجێبگەینن، بەڵام نۆکەرەکانیان قۆڵیان لێھەڵمالیوە و ئەجێندای سیاسی دوژمن وەک خۆی ھەوڵی جێبەجێکردنی دەدەن تەنھا بۆ مەبەستی دەستکەوتێکی حزبی تەسک و جێبەجێکردنی حقدە مێژووییەی کە دژی پارتی و بارزانی لە ناخیاندا ھەیە بەتاڵی بکەن، بەڵام پارتی و بارزانی و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان، زۆر باش دەزانن کە رێگای راستەقینە ھەر ئەو رێگایەیە کە بارزانی لەسەری دەڕوات و ھەنگاوی بۆ دەھاوێژێت و دڵسۆزان و نۆکەرانی وڵاتانی دوژمن زۆر بە جوانی لە یەکتر جیابکاتەوە و ئەوەی کە بۆ ھەموو ئەو لایەنە سیاسییە خیانەتکارانە و ئەو کەسانە دەمینێتەوە ھەر شکست و شەرمەزارییە و سەرفرازیش تەنھا بۆ بەرەی ئازادی و سەربەرستی و سەربەخۆیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی. پارتی دیموکراتی کوردستان وەک زەروورەت و پێویستیەکی مێژوویی گرنگ و چارەنووسساز و ئومێدبەخش بە میللەت و نەتەوەیەکی مەزنی داگیرکراوی چوار لەت، چرای ھیوا و ئاواتێکی گەشیان دا بەو گەلەی لە سەرەتای سەرھەڵدانی مێژووەوە لە خەبات و شۆڕش و بەرخۆداندا بووە دژ بە دۆژمنان و نەیارەکانی، ئەو نەیار و دوژمنانەی ئێستاشی لەگەڵ بێت، چاویان بە ئەزموونی ئەمڕۆی کوردو سەقامگیری ئارامی و ئاسایشی کوردستان ھەڵنایە، ھاوکات دەروازەیەکیش بۆ ھیواو ئومێدو دڵنیایی و ئاسوودەیی ژیان و زیندەگی خەڵکی کوردستانیش، سازاندنی تەبایی و ئاشتی و دڵنەوایی و ئارامی خەڵکەکەیەتی، کە ئەویش لە ژێر سایەی بەخششی سەرۆک مسعود بارزانی دا دێتەدی، دوای دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەرچەرخانێکی ھاوچەرخی نەوعی و مەوزوعی لە بنیاتنانی ئاشتی و ئازادی و دیموکراسییەکی ھیوابەخشی بەجۆشدانەوەی خەبات و شۆڕش گەڕاندنەوەی ژیان بۆ خەڵکی کوردستان بەخشی.. پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی بووە ھۆی گرێدانی ئەم ئەڵقانە تا خەباتەکە بەردەوام بێت و بەرەوپێشی ببات. ئەمە وەکو قوتابخانەیەکی لێ ھات و لایەنەکای تریش چاویان لە پارتی کرد. پارتی دیموکراتی کوردستان رێگەی خەباتی و کوردایەتی کردەوە و ھەموو مێژووی کوردستانی گۆڕی. ئەگەر ئەمڕۆیش سەیری بکەین بە سەرۆکایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەردەم قوناغێکی گرینگداین لە مێژووی گەلی کورددا و ھیچ کاتیش دەرفەتی وا نەھاتووەتە پێشەوە؛ ئەم دەرفەتەیش لە خۆوە نەھاتووە؛ بەرھەمی زنجیرەی ئەو شۆڕشانە بووە کە ھەموویان بە سەرۆکایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ھەمووی گرینگتر کە ڕاستی دەسەلمێنێت تەنیا پارتی بە سەرۆکایەتیی مستەفا بارزانیی لە ھەموو پارچەکانی کوردستان خەباتی ڕزگارکردنی کوردستانی دەست پێ کردووە کە شانازی پێوە دەکا؛ ئێستایش کورد ھێزی یەکەمە کە توانییان داعش و داگیرکەری حەشد بشکێنن، لە ھەمان کاتدا ئەم پارتە سەرکێشیی سەربەخۆبوونی کوردستان دەکات؛ سەرەڕای ئەمە کە لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دژایەتیی ئەم پرسە دەکەن، بەڵام پارتی و بارزانی بە ئیرادەیەکی پوڵایینەوە کار بۆ بەدیھاتنی ئەم خەونە لەمێژینەیە دەکەن
پارتی،بارزانیی، جێی بایەخ و خاوەن پێگەی بەھێزی لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ژمارەیەکی گەورە و جێی متمانەیە.پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە حزبی ھەرێمی کوردستانە کە لە سەرەتاوە لەسەر بنەمایەکی نەتەوەیی و نیشتمانی دامەزراوە و ٧٣ ساڵە لەو پێناوەدا نەک لە ھیچ ئامانج و ویست و داخوازێکی نەتەوەیی و نیشتمانی پاشەکشەی نەکردووە، بگرە رۆژ بە رۆژ پێداگرتر بووە. ھەر ئەوەش وای کردووە، ھێزە ئیقلیمییەکان بە بەغدایشەوە وێڕای ئەوەی بە ئاشکرا و نھێنی دژایەتیی بکەن و دەستە و تاقم و گرووپی بەگژدا بکەن، بەڵام لە ھەمان کاتیشدا زیاتر لە ھەموو پارتێکی کوردستانی حیسابی لەسەر دەکەن.پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن پێگەیەی بەھێزە لە عێراق و ناوچەکەدا ئەو ھێزەی کە لە نێوخۆی عێراق و لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشدا حیسابی لەسەر دەکرێت، ھەر پارتییە، چونکە پارتی ھێڵەگشتییەکانی سیاسەتی خۆی بە تۆکمەیی داڕشتووە و سیاسەتێکی روون و ئاشکرای نیشتمانی و نەتەوەیی ھەیە و پشتی بە ٧٣ ساڵ خەبات و تێکۆشان قایمە. پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پیشەی ھەمیشەیی خۆی مکووڕتر لە جاران پێ لەسەر ماف و داوا رەواکانی نەتەوە و نیشتمانەکەی دادەگرێتەوە. ئەوەی پارتی بۆ نیشتمان و نەتەوەی خۆی دەیکات، نە ھاوار و شاتەشاتی بانگەشە و ریکلامە و نە خۆڕانان و خۆشیرینکردنە، بەڵکو لە بیروباوەڕێکەوە ھەڵدەقوڵێ کە ئەو حزبەی لەسەر بنیات نراوە.پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن ستراتیژییەکی جێگر و نەگۆرە لە بەرانبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و لەو پێناوەشدا قوربانیی زۆربەخشیووە و دەبەخشێ..