سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت ،هێزوپێگە ومتمانەی گەلی كورد لە سەر ئاستی ئیقلیمی ونێودەوڵەتیی..

سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت ،هێزوپێگە ومتمانەی گەلی كورد لە سەر ئاستی ئیقلیمی ونێودەوڵەتیی..
پارتی دیموكراتی كوردستان ، جگە لەوەی پارتێكی نەتەوەییە لە هەمانكاتیشدا ، لە رووی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان و هێز ولایەنەكانی تر روڵێكی گرنگ و بەرچاویی هەبووە ، بۆ گەیاندنی دۆزی كورد بە مافەرەوا زەتكراوەكانی و گشت هەوڵەكانی چركردۆتەوە تا لە رێگەی ئاشتی و دیموكراسی مافەكانی بچەسپێنێ‌ ،دەتوانین بلێین كە بناغەدانەری دیپلۆماسی بووە تا لەو رێگەوە كورد و پرسەكەی بە دونیا بناسێنێت .لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو و لە ئەنفال و كیمیاباران و دواجار راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991 كورد توانی قۆناغێكی دیكە بەرەوپشێەوە بڕواتان و پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ دنیای دەرەوەدا زیاتر پەرە پێ بدات، بە تایبەتی لەسەر دەستی سەرۆك مەسعود بارزانی، هەر زوو توانرا وڵاتانی ئەوروپا لە مەترسی رژێمی لە ناوچووی بەعس ئاگادار بكەنەوە و لە میانەی سەردانێكی سەركەوتوویدا بۆ ئەوروپا و ئەمریكا سەرۆك بارزانی ئاستی پەیوەندیەكانی گەیاندە ئاستێك كە هێڵی دژە فڕین بۆ باشوری كوردستان دەستەبەر بكرێت و بە دەیان رێكخراوی نێودەوڵەتیش بۆ هاوكاری كوردستان بێنە ناوچەكە، ئەم هەوڵانە تا ساتی پێشوازی سەرۆك بارزانی لە ئەرمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و كەندا و ناوچەكەش وەك سەرۆكی وڵێتێك بەرزبوویەوە، چ لەسەردەمانی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم و چ پاش ئەو پۆستەش سەرۆك توانی بناخەی پتەوی پەیوەندی دیپلۆماسی كوردستان و دەرەوە بە بەرزترین شێوە پەرە پێ بدات. شەڕی داعش و مەترسیەكانی سەر هەرێم وێڕای قارەمانیتی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و ناخۆ، پەیوەندەییە ئاست بەرزەكانی سەرۆك بارزانی توانی جیهان بێنێتە سەر خەت و لە ژێر فەرماندەی پێشمەرگەی سەرۆك بارزانی شكست بە ئەفسانەی داعش بهێنرێت. چوار ساڵی رابردوو، قۆناغێكی سەخت بوو لە بەردەم ، كابینەی هەشتەم و سەرۆك وەزیران نێچیرڤان بارزانیی، كە توانیی بەو پەری خۆراگری و دڵسۆزی لە نێو زەریاییەكی پر تۆفان و رٍەشەبادا كەشتییەكەی بگەێنێتە كەناری دڵنییایی و ئارٍامی ، لە ئێستادا كە هەنگاوەكان بەرەو پێكهێنانی حكومەتی نوێیە و هەر دوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە راسپێندراون بۆ بونیاتننانی كوردستانێكی بەهێز ئەركی هەرە لە پێشی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی كوردستان و دابینكردنی هەلی كار و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر و چاككردن و پیشخستنی سێكتەرە حزمەتگوزارییەكانە بە تایبەتی سێكتەری كارەبا، پێویستە حكومەت باشتركردنی ئەم بوارانە بە بنەما بگرێت و هەنگاوی جددیشی بۆ بهاوێت.هەروەها پێویستە سەرۆكایەتی كوردستان و سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان زۆر گرنگە كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان پلانێكی تۆكمەی هەبێت بۆئەوەی كوردستان لە وڵاتێكی بەكاربەرەوە بكاتە وڵاتێكی وەبەرهێن، ئەوەش بە گرنگیدانی زیاتر و پێشخستنی كەرتی نەوت و كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری دەبێت، بۆیە پێویستە هانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆو بیانی بدرێت بۆ پێشخستنی ئەو كەرتانە و بنیاتنانی پرۆژەی ستراتیژی لەم بوارانەدا، ئەمەش دەبێتە فاكتەرێكی گرنگ بۆ بووژانەوەی ئابووری كوردستان و كەمكردنەوەی بێكاری و پشت بەخۆبەستن. توانا و لێهاتوویی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و پشتیوانی و ئەزموون و سیاسەتی خۆڕاگرانەو كوردستانییانە و حەكیمانەی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ ئەوان، ئاماژەیەكی گرنگن كەوا چوار ساڵی داهاتووی كوردستان كاری گرنگ و مەزن ئەنجامدەدرێن و، كوردستان قۆناخە سەختەكان دەرباز دەكات و بەرەو خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و ئارامی زیاتر هەنگاو دەنێت،پاش ریفراندۆمە شكۆمەندەكەی 25/9/ 2017 هەرێم و ئەو گەلە كۆمەكی وئابڵوقەی ناوەند و هەرێمایەتی بۆ سەر هەرێم، رێزدار نێچیرفان بارزانی توانی سەرجەم گرێ كوێرەكان بكاتەوە و دەرچەی رزگار بوون وبنیادنانەوەی پەیوەندییەكان سەرلەنوێ بۆ ئاستی پێشوازیكردن لە سەرۆك و وەزیران و بەرپرسانی ئەمریكی و ئەوروپی و ناوچەی بۆ هەرێم فەراهەم بكاتەوە، جارێكی تر كوردستان توانی بگاتەوە بە قۆناغی زێڕینی پەیوەندیەی باشەكانی لەسەر ئاستی جیهان.دوا قۆناغ، كە سەرەتایەكی روون و گەشە لە دیپلۆماسیەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دنیای دەرەوە لە داوەتە فەرمییەكەی رێزدار مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش و كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرەك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جارێكی تر ئەو راستیەی سەلماندەوە كە پارتیێكی بەهێز واتای كوردستانێكی بەهێزە و كەسایەتی جەنابی مەسرور بارزانی وەك سەنگ و قورسای لە پەیوەندییە دیپلوماسیەكان و ئەو دیدارە چر و پڕانەی لە ماوەی بەرێوەچوونی كۆنگرەی میونخ لە ئەڵمانیادا، ده یان دیدار و كۆبوونەوە و هاودیتن لەگەڵ سەرۆك و وەزیرانی درەوە و بەرگری و ئاسایشیەكانی وڵاتان و نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوەكاندا یەنجامدارە، ئەو نۆرە گرتنەی بەرپرسانی جیهان بۆ دیدار و راگۆڕینەوە و زانینی بۆچونەكانی شاندی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسرور بارزانی ئەو راستیە دەخەنە روو كورد لە ناوچەكە گەمە پێكراو نییە چیتر، بەڵكو گەمەكەرێكی سەرەكی و خاوەن رۆڵی گرینگە لە قۆناغی گۆڕانكارییە چێوەڕوانكراوە زۆر و زەوەندەكانی ناوچەكە .بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..
Top