چوار ساڵی پێشكەوتن وخزمەتگوزاری وبونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز

چوار ساڵی پێشكەوتن وخزمەتگوزاری وبونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز

بە دڵنییاییەوە بەرزكردنەوەی درووشمی (كوردستانێكی بەهێز) واتە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان بەبێ بوونی هێز لەمپەرەكانی بەردەممان لە جێی خۆیان دەمێننەوە، واتا پێویستیمان بە كوردستانێكی بە هێزە، هێز لە بەرێوەبردن و خەباتی دیپلۆماسی و ئابووری و دادگەری و ئاسایش و پەروەردە و تەواوی سێكتەرەكان، حەتمەن كوردستانێكی بەهێز پێویستی بە چەقاندنی هەموو ئەو پایە تۆكمانەیە كە حكومەتێكی بەهێز و شكۆداری لەسەر بنیات دەنرێ، ئەزموونی یەكەمین كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەگەر ترسی ئەو ئاڵۆزی و شەڕە نێوخۆییە نەبوایە، كە لە دوای سێ ساڵ بەسەر تەمەنی حكومەتەدا تاڵاوەكەییمان نۆشی، دەبوو خۆمان لە پەنجا بە پەنجا نەدابایە.. دوای چەندین ساڵ دەنگدەری كوردستانی سەنگی هێزەكانی نیشانداو وشیارانە پێیان گووتین، دەبێ زەمەنی ناچار بوون بۆ پەنجا بە پەنجا و حكومەتی بنكە فراوان، بە گەیشتنی زەمەنی زۆرینەی هەرە زۆرینە رەتبكەینەوە، بۆیە باڵانسی هێزی یەكەم دووجار و نیو بە قەت هێزی دووەمە، كەواتە لێرەوە ئاسۆی زەمەنێكی نوێ هەڵاتووە و زەمەنی خواستی پەنجا بە پەنجا گوزەشت.ئەو كابینەیە، كابینەی چاكسازی و خستنە سەر سكەی بەرەو بە دامەزراوەكردن و بەدواداچوونە بۆ گۆڕانكارییەكی رادیكاڵی و كورتكردنەوە و دەرهێنانی هەموو ئەو دەستە نەگریسانەی خوازیاری ئەوە بوون، بە هەڕەشەی بەرەو دوو ئیدارەیی و خولقاندنی فەوزای سیاسی و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی پارتی وەك قوتابخانەی بیروهزری بارزانیی كە كاروانی پر شانازیی و سەربڵندی رێبازی كوردایەتیی و میرات هەڵگری گشت شۆرش و تێكۆشانەكانی گەلی كوردستانە ، تا بە ئەمرٍو توانیوێتی لە گەورەترین پیلانگێرییەكان خۆی بپارێزێت و شوناس و مێژوویی خەباتی دەیان ساڵە لە سرٍینەوە و لەناوچوون بپارێزێت .گشت هەنگاوەكانی سەرۆك مەسعود بارزانی لە ماوەی 57 ساڵی رابردوو ، بۆ ئەوە بوو كە گەلی كورد بە هەموو جیهان بناسێنێت وەك گەڵێكی ئازادیخواز و ئاشتیخواز و توانی پەیامەكە بەراست و دروستی بگەێنێتە ئامانج خەبات و هەوڵدانی بێوچانی سەرۆك مسعود بارزانی، رۆژە‌ لە كوردستان ئاوانابێت و لە توانای كەس و گروپێكدا نییە پێشی بگرێت، كە وای كردووە زۆربەی میللەتان پاڵەپەستۆیان لەسەر دەوڵەتەكانیان دروستكردووە و هانیاندەدەن و پشتیاندەگرن بۆ هاریكاری و پشتگیریكردنی كورد بۆ ئەوەی دەرگای سەرفرازی یەكجارەكی لە بەردەم گەلی كوردستان ببێتەوە، ئەمەش بەهۆی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان لەشەڕی سەپاوەی هێزی دڕندەی داعش و تێكشكاندنی ئامێرە سەربازییەكانی و هەروەها پیلانگێری ئیقلیمی لە پردێ‌ و سحێلا و مەحموودیە مەبەست و تواناكانیان و هەڵوێستی سەركردەی نەتەوەیی و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارانی كوردستان وای كردووە كە زۆربەی گەلانی ئازادیخوازی جیهانی بەتایبەتی ئەوروپییەكان پشتیوانی گەلی كورد بن و حیسابی گەورەی بۆ بكەن و لە سەخترین بارودۆخەكان ئابڵوقەی ئابووری تێكبشكێنن .بێگومان گشت گەلی كورد كوردستان لە هەوڵ و هیمەت و حیكمەت و تەكانە سیاسییە نوێكانی سەرۆكی نەتەوەی كورد مەسعود بارزانییە، هەموو كوردستانیان پشت ئەستوورن بەهێز و توانا و سیاسەت و دیبلۆماسییەت و هەڵوێست و میژوو و ڕابردوو خەباتی سەرۆك بارزانی.سەرۆك بارزانی مرۆڤێكی هەرە دڵسۆزی گەورەی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری نەتەوی كوردە، بە هیچ شێوەیەك لەشێوەكان نایەوێت میللەتی كورد ژێردەستەی كەس بێت، بەڕێزیان هەر رۆژە دەستكەوتێكی تری گرنگ ئەخاتە سەر خەرمانی دەستكەوتە میژووییەكانی كوردستان و ئەمەش موژدەی ئاسۆیەكی گەش بۆ ئایندەمان فەراهەم كردووە .مێژووی گەلی كورد ، پرە لە شانازیی و قوربانیدان و گیانفیدای و سەركردەی گەورە وتێكۆشەر و ئەو دەسكەوت وشانازیاییانەیان تۆمار كرد، قۆناغێ دوای ڕاپەرین ناسراوە راپەرینی سالی ۱۹۹۱ وەچەرخانێكی مەزن بۆ لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد و دەروازەیەك بو بۆ گەیشتن بە ئەمڕۆ . قۆناغی دوای راپەرین بە داخەوە هەمووان لێی زەرەر مەند بوون و پەشیمانین لێی لەبەرئەوەی ڕێرەوی پێشكەوتنمانی بۆ چەند سالێك دواخست . ئەو كات زەمەنێكی زۆر باش بو بۆ ئەوەی كوردستان جێ پەنجەی خۆی لە عێراق و ناوچەكە دەربخات لەبەرئەوەی كۆمەلگەی نێودەولەتی بە سەركردایەتی ئەمریكا خەریكی بەرنامە ڕێژی بوون بۆ روخاندنی رژێمی بەعس لە عێراق. لە دوای پرۆسەی روخاندنی رژێمی بەعس هەرێمی كوردستان زوو لەگەل پێشكەوتنی سەردەم ئاشنا بوو، ئەمە وایكرد كۆمەلگەی نێودەولەتی گرنگی زیاتری پێ بدەن و ڕاستەوخۆ مامەلەی لەگەل بكەن وە سەركردایەتی سیاسی كورد لە بونیادنانەوەی عێراق و نوسینەوەی دەستووری هەمیشەی رۆل و كاریگەری زۆری هەبوو . زۆری نەخایاند كاتێك وەكو هەمیشە دەستەڵاتی عەرەب لە بەغداد دژی خواست و مافەكانی گەلی كوردستان بونەوە لێرە دا دەولەتمەدار هەستی بەوە كرد پێویستە هەرێمی كوردستان هەنگاوەكانی خێرا تر بكات بۆ دابینكردنی داهاتی سەربەخۆ و دروستكردن و تۆكمە كردنی پەیوەندییە سیاسی و دیبڵۆماسی و سەربازی و ئابوورییەكان تاكو حكومەتی ناوەند هەرێم وەكو دەر دەستێكی خۆی تەماشا نەكات . دوای بەرهەمهێنانی نەوت و هاتنی سەدان كۆمپانیای خاوەن پێگە و هێزی نێودەولەتی و پێشخستنی تەواوی سێكتەرەكان هەرێمی كوردستان هاوشێوەی وڵاتیكی خاوەن سەروەری مامەلەی لەگەل دەكرا . رێرەوەی پێشكەوتنی و بونیادنانی كۆلەگەكانی دەولەت بەردەوام بەجۆرێك هەرێمی كوردستان لە هەموو روێك پێش عێراق و زۆرێك لە وڵاتانی دراوسێ كەوت ئەم پێشكەوتن و ئاوەدانی و ئارامیە وایكرد بیری بە دەولەت بوون زێتر لە لایەن سەركردایەتی سیاسی دروست بێت و دواجار بریاری ریفراندۆمی سەربەخۆی درا هەرچەندە هەرێمی كوردستان بەهۆی ریفراندۆم توشی ئابلۆقە و هێرشی سەربازی و گەلەكۆمەكی بوەوە لێ ریفراندۆم بو بە وەچەرخانێكی مەزن لە مێژووی گەلی كوردستان. دوای هەموو ئەو ئابلوقە و سزا سیاسی و ئابوریانە بەسەر هەرێمی كوردستان سەپێنران جارێكی تر توانرا هەرێمی كوردستان لە نقوم بون رزگار بكرێ و دۆخەكە گەڕایەوە پێش ریفراندۆمی سەربەخۆیی . لێزانی و كارامەیی و سەركەوتوویی سیاسەت و دنیا بینی و ئاڕاستەی دروستی پارتی دیموكراتی كوردستان، وایكرد لە دواین هەلبژاردن پارتی دیموكراتی كوردستان رێژەیی كورسیەكانی لە پەرلەمان بكاتە دوو هێندە زیاتر لە یەكەم ركابەری و دروشمی بەرەو بونیادنانی كوردستانێكی بەهێز كرایە بەرنامەی كاری چوار سالی داهاتوو...پارتی دیموكراتی كوردستان، كەوتۆتە قۆناغی بەرپرسیارییەكی نوێ، پێویستە قۆڵی چاكسازی و بە موئەسەساتكرد هەڵماڵێ و ئیجرائاتی تووند لە بەرامبەر هەر خەمساردی و گەندەڵكاری و كارێكی نەخوازراو بەر لە هەر كەسێك لەسەر كادیران كاندیدانی خۆی جێبەجێ بكا، ئیدی لێرەوە كوردستانێكی بەهێز دەبینین، چونكە ئەركی بڕیاردان و خستنە سەر سكەی شەمەندەفەری بەرەو سەرفرازی، لە لایەن دەنگدەرانی كوردستانەوە، وەك بە پارتی سپێردراوە كە هەنگاونانە بەرەو خزمەتگوزاری لە گشت سێكتەرەكان و بەهێزكردنی پێگەی كوردستان لە رووی سیاسی،دیپلۆماسی و ئابووری بە ئارٍاستەی بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز ...
Top