هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریم

هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریم

"مرۆڤ خۆی مێژووی خۆی ساز دەکات ،بەلام هەر بە تەنیا لە سەر بنەمای ئارزوی خۆیان ئەم مێژوویە ساز ناکەن.
هەر وەها ئەو بارو دۆخە کە ئەم مێژوویە تێدا ساز دەکرێ لە لایەن ئەوانەوە هەڵنابژێردرێت، بەلکوو لە بارو دۆخێک دا ئەم مێژوویە بنا دەنرێت ریشەی لە رابردوودایە و هەتا گەیشتووتە ئەمرۆ "(هەژدەی برومێری لویی بوناپارت) .

ئەوەی گرینگە بە لانی کەمەوە بۆ تێگەیشتن لە دیاردە و رووداوەکانی ئەمرۆمان لەبەر چاوی بگرین،
تێگەیشتنە لە رابردوو، لەبەرئەوە کە ئێستامان لە سەر دوو لاقی رابردوو و داهاتوودا دەوستێتەوە.
ئەگەر نەزانین لە کێۆێ بووینە، ئەگەر هەر هەمووشی نەبێ هێندێک لە پێوەندی نێوان ئێستا و رابردوو لە خۆمان دیار نکەین تاکوو بەم جۆرە دوو دەستکەوتمان هەبێ ؛

یەکەم، ئاگادری لە مێژوو بۆ ئەوە کە روانگەیکی بەرئاوردیمان بداتێ و بزانین کە لە کێۆێ را گەیشتینە کێوێ، دووهەم، بەو، بەرئاوردەوە بزانین بۆ داهاتووی دوور و نزیک چ شتێک مومکینە و بەو جۆرە چاوەروانییەکانمان رێکبخەینەوە، ناتوانین ئیدارەی ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی خۆمان بکەین.

ئێستا سەرۆکی هەریم هەڵبژێردرا، ئەم هەلبژاردنە بۆ گرینگە ؟ و نەتیجەی کامە پرۆسەی سیاسی و کۆمەلایتییە ؟ ئەو پرسیارانەن کە پێویستە ولامیان بدینەوە بۆ داریشتنی سیاسەت.

سالانی شەری نێو خۆ ئەو سالانەن ، کە لە نێو خۆماندا گروپی جیاواز لە توانایاندا نەبوو بە سەر یکتردا سەرکەون و ولات بەرەو وێران بوون دەرۆیشت، ئەم حالەتە لە ولاتی سۆمالیادا ئەو ولاتەی وێران کرد ، پێویستە قەبوول بکەین حالی ئێمە لە سەردەمی شەری ناوخۆدا قابیلی بەرئاوردە لە گەل بار و دۆخی سۆمالیا دا و ئەو بار و دۆخە بە هیچ جۆرێک قابیلی قبوول نەبوو و پەیامەکەشی بۆ کوردستان پەیامی داهاتوویەکی تاریک بوو.

لە دوای سالانێک لە رەکەبەرایەتی ئەحزاب گەیشتینە بار و دۆخی ئێستا و بە سەردەستی حێزبێک لە حێزبان دەتوانین زۆرینەیک بۆ سازدانی ئیدارە و ئابووریی ولات حکمرانی بکەین.

وەک نووسەرەکانی کتێبی why nations fail باسی ڵێوە دەکەن هەنگاو هەڵبێنین بۆ دامەزراندنی ئاستێکی پێویست لە سێنترالیزاسیۆن و پیادە کردنی حوکمی یاسا کە نووسەرەکانی ئەم کتێبە بە پشت بەستن بە زۆر تەجروبەی مێژوویی، بە مەرج و پێش مەرجی گەشەی ئابووریی و وەدەستهێنانی سەروەریی نەتەوەیی و چەسپاندنی سیستمی دێمۆکراتیک دایدەنێن.

گرینگی هەلبژاردنی سەرۆکی هەریم هەر لەم خالەدایە کە خەریکین پارادیگمێک تێپەردەکەین.

سیاسەتی ئەحزابیش هەر لەم خالەدا هەڵدەسەنگێندرێت کە داخوا خوازیاریی هەنگاو نانن بەرەو بروکراسی کاریگەرتر و چەسپاندنی حوکمی یاسان، یان لایەنگەری گەرانەوە بۆ بارو دۆخی بە سۆمالیا کردنی کوردستان؟

زۆرینەی پارلمانی و زۆرینەی جەماوەر روویان لە داهاتوویە و خوازیاری گەرانەوە بە دواوە نین.
Top