سەرۆكی هەرێم خاوەن كەسایەتییەكی بەهێز و كاریگەر..
May 29, 2019
وتار و بیروڕا
دەكات، لای شاراوەیە، كەوا دەستەواژەی ڕۆشنبیر لە ڕووی زمانەوانی و زاراوەیی ناوەڕۆكیجیاجیا لە خۆ دەگرێت و دەبێتە هۆی ئەوەی دیاریكردنی چەمكی;مرۆڤی ڕۆشنبیر; هەڵگری ناوەڕۆكی جیاواز بێت.مەرج نیە ڕۆشنبیر هەڵگری بڕوانامەیەكی باڵا بێت، بەڵام گرینگە خاوەندی ئەو تایبەتمەندیانەیسەرەوە بێت. قۆرخ كردنی چەمكی ڕۆشنبیر لە ناو چینێكی دیاریكراو یان سنوورداركردنی گرێدانی ئەم چەمكە بە بەرهەمێكی زانستی دیاریكراوەوە، یان بە هونەر و كارامەییەكەوە،كەوا تەنها دەستبژێرێكی دیاریكراو ئەنجامی دەدات، جۆرێكە لە پەراوێز خستنی ئەو چەمكە.بۆیە پێویستە سەر لە نوێ و بە شێوەیەكی گشتگیر تر و فراوانتر خوێندنەوە بۆ چەمكیڕۆشنبیری بكرێت و دووبارە رۆڵی ڕۆشنبیر بە شێوەیەكی ووردتر پێناسە بكرێت. كەواتەڕۆشنبیر ئەو كەسەیە، كە بە ئاستێكی بەرز و پڕ بەرپرسیارێتی دەڕوانێتە فەرهەنگی كۆمەڵگاكەی خۆی و لێی تێ دەگات. لە ڕێگەی ئەو لێتێگەیشتنە دەتوانێت كارایانە پشكدار بێت لە قووڵتركردنی خاڵە ئەرێنیەكان و دەوروبەرەكەی هان بدات بۆ بونیادنانی كۆمەڵگایەكی.پێشكەوتوو و درووستكرنی ژینگەیەكی تەندروست، تا ئەوەی ئەو كۆمەلگایە دەگاتە ئاستێكی بەرزی پێشكەوتن و پڕ دەبێت لە بەهای مرۆیی. لە كۆتاییدا بڵاوكردنەوەی ئەو بەها مرۆییانە پێی دەووترێت شارستانیەت.سەرجەم ئەو تایبەتمەندیە بەرزانە و ئەو ئاكارە پڕ ئەتەكێتانە لە كەسایەتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بەدی دەكرێن.ئەو بە كەسێك ناسراوە، كە خۆشەوویستیەكی زۆری بۆ زانست و مەعریفە هەیە و بێ ووچانهەوڵ دەدات لە پێناو زیاتركردنی زانیاری خودی و فراوانتركردنی ئاسۆی هزریی و بەردەوامبە هزرێكی تیژ دەڕوانێتە گۆڕانكاریە سیاسیەكانی ژینگەی ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتی و
بە لێكدانەوەی ژیرانە لە ڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیەوە كار بۆ ئاراستەكردنی كەشتی هەرێم دەكات، تا لە كەنارێكی ئارام لەنگەر بگرێت. هەر وەها بێ ووچان كار دەكات، تا كۆمەڵگای كوردستانی خاوەندی ئاسایش و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی بێت.بۆیە، دەبێ گشت دۆست و نەیارانی گەلی كورد و نێچیرڤان بارزانی ئەو راستییە فەرامۆش نەكەن كە ، زۆربەی ڕۆشنبیر و كەسایەتیە لێهاتووەكان هەڵگری بڕوانامەیەكی زانستی و ئەكادیمی نەبوون، نموونە و ناوەكان زۆرن. لێرەدا ئاماژە بە ناوی هەندێ لەو كەسانە دەكەین، كە كۆمەڵگای كوردستانی پێیان ئاشنایە:لە سەرۆكەكانی پێشووی ئەمریكا، بۆ نموونە جۆرج واشنتۆن، جەیمس مۆنرۆ ، ئەندرۆ
جاكسۆن، مرتن ڤان بیۆرن، هاری ترومان. هەروەها سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا وینستۆن چەرچڵ و شا عبدالله ی عەرەبستانی سعودی. نووسەرە ناودارەكانی وەكو ولیام شەكسپیر، لیۆ تۆلستۆی، ئێرنست هێمنگوای، گابریەل كارسیا ماركێز، پاولۆ كوێلۆ، عباسمحمود العقاد تەنها سەرەتایی خوێندنی تەواو كردووە، سلامە موسی تەنها خوێندنیئامادەیی تەواو كردووە، ئەمانە هەموو بێ بڕوانامەی زانكۆ بوون. بەرزترین بروانامە ، خودی كەسایەتی و كوردپەروەری و پێشمەرگایەتی و خۆشەویستی بۆ گەل و نیشتیمانە و كە هەموو ئەو خەسلەتانە لە نێو ناخی كەسایەتی قوتابییەكی رێبازی كوردایەتی نێچیرڤان بارزانی بەدی دەكرێن ..