كەسایەتیی بەتوانایی نێچیرڤان بارزانی وكوردستانێكی بەهێز ..

كەسایەتیی بەتوانایی نێچیرڤان بارزانی وكوردستانێكی بەهێز ..
نێچیرڤان بارزانی كوڕی شەهید ئیدریس بارزانی و نەوەی مەلا مستەفا بارزانیە. لە ساڵی ١٩٦٦ لە دایك بووە. ئیدریس بارزانی باوكی نێچیرڤان بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو‌ و ڕۆڵێكی مەزنی لە ناو بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا‌ هەبوو.كاتێك ئیدریس بارزانی كۆچی دوایی كرد، نێچیرڤان بارزانی ناچار بوو بنەماڵەكەی بەجێ بهێلێت‌ و بەشداری لە شۆڕ‌ش و بەرخودانی چەكداری بكات‌. هەر لەتەمەنی گەنجێتی هیوا و رەغبەتێكی زۆری هەبوو بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی سیاسیی و بە تایبەت لە نێو پارتی دیموكراتی كوردستان و هەروەها ناساندنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان بە جیهان بۆیە زۆر بە خێرایی توانیی جێی خۆی لە نێو هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی بكاتەوە و پێشكەوتنی باش بە دەست بێنێت.نێچیرڤان بارزانی زۆر بە خێرایی لە ناو ڕێزەكانی پێشمەرگە و شۆڕشدا‌ پێشكەوت و بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ گرت‌. هەر لەبەر زیرەكی و لێهاتویی، لە ساڵی 1989 بوو بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.لە بەر لێهاتوویی و زیرەكی كاك نێچیرڤان بارزانی لە كۆبوونەوەی‌ ئەنجوومەنی‌ سەركردایەتی‌ پارتی‌ دیموكراتی كوردستان و بۆ جاری‌ هەشتەم وەك سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی هەشتەم دەسنیتشانكرد ئەمەش دەبێتە جاری شەشەمینە كە ئەرك و بەرپرسیارتی بە ئەستۆ بگرێت، ئەمەش بۆ سەركەوتوویی و ئەزموون و لێهاتوویی كاك نێچیرڤان بارزانی لە كابینەكانی رابردوو دەگەرێتەوە.
كەسایەتی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ وەك سیاسەتمەدتدارێكی گەنج و تازە هەڵكەوتوو، بۆتە جێی بایەخ و سەرنجی‌ زۆربەی‌ پارت و لایەنە سیاسییەكانی‌ كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەكەو جیهان،بە شێوەیەك كە ئێستا نێچیرڤان بارزانی بەوە ناسراوە كە بەردەوام لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشە و ناكۆكییانە كە ساڵانێكی زۆرە بە هۆیەوە زیانێكی زۆری گیانی و ماددەی بە دوای خۆیدا جێهێشتووە، نێچیرڤان بارزانی بە هزروبیرێكی بەردەوام هەوڵی چارەسەركردنی كێشەو ناكۆكییەكانییانی داوە بە شێوەیەكی ئاشتیانە، هەروەها كاریگەری‌ گەورەی‌ بەسەر زۆربەی‌ سەركردە سیاسییەكان و لایەنە كوردی‌ و عێراقییەكان هەیە، لە زۆرێك قەیران كاتێك دێتە سەر خەت، ئومێدی‌ چارەسەر بوون دروست دەبێت .لەژێر سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و ئەو چەند كابینەی كە ئەركەكانی گرتبووە ئەستۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان سیمای حكوومەتێكی‌ دیموكرات، مەدەنی و فرە حزبی وەرگرت. نێچیرڤان بارزانی لە پێناو بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو و ئازاد دەكات و هەروەها بۆ ئەوەی بارو گوزەرانی خەڵكی كوردستان لە رووی ئابووری و سیاسی ئازاد و سەربەخۆ‌ بێت و هەنگاویی زۆر جیدی ناوەوە .نێچیرڤان بارزانی لە ئەولەویتەتی كار وبەرنامەكانیدا بایەخێكی زۆری بە بوارەكان و پێشكەوتنی مافی مرۆڤ و لە هەموویان گرنگتر بە پاراستنی مافی ئافرەت و گەشەپێدانی پیشەسازی و پێشخستنی دامودەزگاكانی حكوومەت و گرنگیدان بە بواری پەرەوەردە، و تەندروستی داوە.هەروەها وەكو كەسایەتێكی بوێر وئازا لەبواری نەوت و سەربەخۆیی‌ هەڵسو كەوتكردنی لەگەڵ ئەم دۆسێیە، بۆتە جێی سەرنجی‌ وڵاتانی‌ جیهان لە نێویاندا توركیا وئێران، كە ئەو سیاسەتە ژیرانەیەی نێچیرڤان بارزانی وایكردووە كە ئەو وڵاتانەی كە تا دوێنی بریان لە شەڕ فرۆشتن بە هەرێمی كوردستان دەكردەوە، ئێستا سەرقاڵی ئالۆگۆری بازرگانی و ئابورین لەگەڵ خەڵكی كوردستان .بە دڵنیاییەوە چۆن لە رابردوو ، توانی گەلی كورد ، لە قەیران و ئالۆزی بگەێنێتە كەناری ئارامی ، لە ئێستاشدا وەك كاندید و متمانەپێكراویی گەلی كورد بۆ سەرۆكایەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی بە گروتینێكی زیاتر تەواویی هەوڵەكانی دەخانە گەڕ بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی كوردستان لە رووی باشكردنی باری ئابووری و پرۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر و پیشكەوتنی پەروەردە هەرێمی كوردستان بەرەو پێشەوە ببات و ئایندەیەكی گەش بۆ خەڵكی كوردستان فەراهەم بكات.
Top