سەرۆك بارزانیی،سیمبولی دیموكراسی وهێز وپێگەی كورد..

سەرۆك بارزانیی،سیمبولی دیموكراسی وهێز وپێگەی كورد..
ئەو رێبازەی كەوا پارتیی بە رێبەرایەتی رەمزی كورد وكوردستان لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە درێژەپێدەری كاروانی خەبات و كوردایەتیی بووە بەگژ داگیركەران و جاش و كۆیلەكانیاندا چۆتەوە و رێگەی نەداوە شكۆی كوردستان تێكبشكێ‌ و دژی ژێر دەستی و چەوسانەوەی تاكی كورد تێكۆشاوە . هەروەها لە دوای ڕاپەرٍینە شكۆمەندەكەی ی جەماوەری كوردستان 1991سەرۆك بارزانی یەكەم سەركردە بوو كە هەر دوای راپەڕین لە كۆبوونەوەیەكی گەورەی جەماوەرییدا له ‌شاری كۆیە، لەپێناو بەڕێوەبردنێكی دامەزراوەیی و یاسایی، داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراسیانەی لە كوردستاندا كرد و ئەوەبوو ئەو هەڵبژاردنەش لە رێكەوتی 19/5/1992دا ئەنجام درا و پارتی دیموكراتی كوردستان لە51%ی دەنگەكانی بە دەست هێنا.پارتی رۆڵی یەكەم و سەرەكی هەبوو لە دامەزراندنی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دواتر چەسپاندنی فیدڕاڵی بۆ كوردستان، كە سێ دەستكەوتی گەوره ‌و مێژوویی بوون بۆ گەلی كوردستان و لەو ساوە هەتا ئێستا وێڕای كەموكورتییەكانیشی، هێشتا ئەو قەوارەیە بەردەوامە وەكو نیمچەدەوڵەتێكی سەربەخۆ و بووەتە نەوای ژیانێكی ئارام و ئازاد بۆ دانیشتوانی كوردستان و كوردانی پارچەكانی دیكە و، هەموو ئەو ئاوارانەیش كە لە ناوچەكانی عێراق لە ترسی كوشتن و لەناوچوون روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.له ‌دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق و دامەزراندنی حكوومەتی نوێ و نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ بۆ عێراق، ئەوە سەرۆك بارزانی بوو لەو دەستوورەدا پێداگری كرد كە كورد شەریكە لەو عێراقەدا و دەبێ وەكو نەتەوەی سەرەكی بە تەوافوق پشكی خۆی بەركەوێ، نەك بە لۆژیكی زۆرینە و كەمینە و ئەو مافەش لە دەستووردا چەسپێنرا، هەرچەندە لایەنە عەرەبییەكان زۆر هەوڵیان دا رێگر بن لەبەرامبەر ئەو مافەی كورستان لە دەستووردا، بەڵام بە سووربوونی سەرۆك بارزانی و رۆڵ و ئیرادەی بەڕێزیان هەوڵەكانیان شكستی هێنا.پارتی و سەرۆك بارزانی، خاوەنی پڕۆژەی ریفراندۆمی 25/9 بوون، ریفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستان، دەستكەوتێكی گەورە و مێژوویی و پڕ لە شانازی بوو بۆ كوردستان، چونكە سەركەوتنێكی مەزنی به ‌دەست هێنا و تیایدا نزیكەی لە 93%ی خەڵكی كوردستان دەنگیان بە بەڵی بۆ سەربەخۆییی كوردستان دا و، ئەوەی ئەو ریفراندۆمەی بایەخداتر و گەورەتر كرد، بەشداریكردنی كەركووك و ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بوون.پارتی و هێزی پێشمەرگە دوای شەڕی داعش جارێكی دیكە كوردستانیان لە داگیركردن پاراست و لە داستانەكانی پردێ و سحێلا و مەحموودییە هێزی داگیركەری حەشدی شەعبیان تێك‌شكاند كە دوای داگیركردنی شاری كەركووك و خورماتوو و خانەقین لەلایەن ئەو هێزەوە لە ئەنجامی خیانەتی تاقمێكەوە لە 16ی ئۆكتۆبەردا، دەیانویست هەموو كوردستان داگیر بكەن.ئەمانە ئەو دەستكەوت و سەروەریی و شانازییانەی كە پارتی خاوەندارێتییان دەكات و بەردەوامیشە لە بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان. سەرۆك بارزانی، پارێزەری مێژوو خەباتی كوردو كوردستان
سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لەقۆناغە جیاجیاكانی‮ ‬خەبات و تێكۆشاندا دەورێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬لە شۆڕش و‮ ‬ڕاپەڕین دا بینیوە و توانیویەتی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد بۆ ئاستێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەرێت و لە كایەكانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دبلۆماسیەت و ئابووریدا لەناوچەكەو كۆمەڵگەی‮ ‬نێو دەوڵەتیدا دەوربگێڕێت و وەك نوێنەری‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دادەنرێت و پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ناخۆو دەرەوەدا بەرز‮ ‬ڕابگرێت وحیسابی‮ ‬بۆ بكرێت‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ئەمەش لەئەنجامی‮ ‬هەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ئەو دەسكەوتانە هاتونەتەدی‮ ‬و كە ئێستا هەرێمی‮ ‬كودستان و گەلی‮ ‬كوردستان لە ناوچەكەو‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوین وجیهاندا لە پڕۆسەی‮ ‬دیموكراسیەت و سیاسی‮ ‬وئابووری‮ ‬و سەربازی‮ ‬گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیەو لە هاوێشە سیاسیەكاندا حیسابی‮ ‬تەواوی‮ ‬بۆ دەكرێت و هەولێری‮ ‬پایتەخت وەك ناوەندێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ودیپلۆماسی‮ ‬وایە بۆ ناوچەكەو جیهان‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬جدی‮ ‬وكردەیی‮ ‬كاری‮ ‬كردووە بۆ سەرخستنی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬لە كوردستان و عێراقدا، هەر لە ئەنجومەنی‮ ‬حوكم تاكو ئێستاكە جێێ پەنجەی‮ ‬دیارو بەرچاو بووە، نكۆڵی‮ ‬لە خەبات و تێكۆشانی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬بەرزی‮ ‬بارزانی‮ ‬ناكرێت لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست، هەمیشە لە‮ ‬ڕێزی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬بەرپرسە باڵاكانی‮ ‬عێراق دابووە بۆ چارەسەربوونی‮ ‬كێشەو گرفتەكان، بەعەقڵێكی‮ ‬ژیرو سەردەمیانە حەكیمانە ویستویەتی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬ئیجابی‮ ‬بنێت تاكو گەلانی‮ ‬عێراق بەكوردو عەرەبەوە بە ئاشتی‮ ‬بژین و بەهەر ئینتیمای‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئاینێك و مەزهەبێك، ئەوەش خۆی‮ ‬لەخۆیدا گەورەیی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەسەلمێنێت.لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە بارزانی‮ ‬سەرۆك بۆتە مەڕجەعێك بۆ نەتەوەی‮ ‬كورد و پشتوانی‮ ‬و بەدەنگەوەهاتن بۆ هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان وهەڵوێست و وتەبەنرخەكانی‮ ‬لەپێناو دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردو پێكەوە ژیان و تەبایی‮ ‬ویەكڕێزی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كوردەو لەسەر كێشەی‮ ‬كورد بە وڵام دێت وسازش لەسەر بستێك خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان ناكات،وەك پێشمەرگەیەك لەپێناویدا دەجەنگێت‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هەر لەسەردەمی‮ ‬خەبات وئەنجومەنی‮ ‬حوكم وحكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬عێراق شەڕی‮ ‬داسەپاوی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬داعش خاوەن چەندان هەڵوێسی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬ونەتەوەییە و بۆ مافەكانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد لەهەر چوارپارچەی‮ ‬كوردستان بەدەنگ دێت ودەبێتە پشتیوانی‮ ‬لەڕێگەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بۆ چارەسەربونی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد بەدیالۆگ وبەئاشتیانە.هەڵوێستەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوێرانەو ئازایانەن و خۆی‮ ‬لەپارێزگاری‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد دەبینێتەوە ومامەڵەی‮ ‬دروست لەگەڵ كێشەكان دەكات كە‮ ‬ڕوبەڕووی‮ ‬گەلەەمان دەبنەوە و هەروەها هەمیشە بەرژوەندیە باڵاكانی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬خستۆتە پێش بەرژەوەندییكانی‮ ‬حزبی.پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی لەهەڵومەرجێكی پێویست دا كەگەلی كوردستان ئومێدبراوبوو دامەزراودری بەشەوەزەنگی تاریكی دا خەبات وتێكۆشانی نزیكەی سەدەیەك بەبێ چۆك دادان وسازشكردن لەهەمبەرئەو هەرٍەشە ومەترسییانە وپەرچەكردارانەی رووبەرووی كوردستان بوونەتەوەبەتایبەت لەوبارودۆخەهەستیارانەی كەخەریك بووەشوناسی كوردبسرنەوە وكوردخاك بەدەروشاربەدەر كرابووتروسكایەك ئومێدلای كوردستانیان نەمابووئەوێ رۆژێ پارتی بووداكۆكی كاری سەرسەختی مافەزەوتكراوەكانمان وهەروازونشێوی و تاڵی زۆری چەشت لەپێناوگەیشتن بەئومێدی لەمێژینەمان كەخەونی گەورەی باوكی رۆحی نەتەوەییمان مستەفا بارزانی بوورۆژێك بێ دەوڵەت بۆنەتەوەیەكی ژێردوستە دروست بكرێت .دەوڵەتێك كەتەعبیروگوزارشت لەسەرجەم پێكهاتە ورەنگە جیاوازەكانی كوردستان بكات دەوڵەتێكی نەتەوەی نا بەڵكو دەوڵەتی كوردستان .پشكی شێری لە قوربانیدان هەمیشەبەرپارتی كەوتووەو هەمیشەش دەست پێشخەربووەلەئاشتەوای نێوماڵی كوردبگرەزۆرجاررووبەرووی گازندەوگلەی قاعیدەی جەماوەرە كەی بۆتەوە كەبەردەوام موبادەروسازشی بۆلایەنەكانی تر كردووە .بەڵام پارتی وسەركردایەتیەكەی بەرژەوەندی نیشتمان و نەتەوەكەی كردۆتەمبد‌و .بەرنامەی كاروبەرمەبنایی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپێشەكی هەموانەوە تێكۆشان بۆپاراستنی دیموكراسی وبتەوكردن وفراوان كردن وقووڵ كردنەوەی ئاراستە دیموكراسیەكەی لەسەربنچینەی دیموراسی ئاراستەكراوكەوائازادییەتاكەكەسی وگشتیەكان رەهادەكات . ئەگەر سەركردایەتی سیاسی كورد لە 25/9 ریفراندۆمی نەكردبا ئەبوایە چاوەرێی دووبارەبونەوەی ھەموو ئەو تاوان و مەرگەسات و كارەساتانەی بكردبایە كە لەرابردوو بەسەر گەلەكەمان داھات، بۆیە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی كە بڕیاری گشت پرسی باشترین ئۆپشن بووە لەدەست سەركردایەتی سیاسی بۆ ئەوەی بەرێگەیەكی ئاشتیانە دوور لە كوشتن و برین بەھەموو جیھان بڵێت ئیتر بەسە، كە نەمان توانی لەچوارچێوی یەك دەوڵەت بژین بەشترین چارەسەر ئەوەیە ببینە دوو دراوسێی باش بۆ یەكتر، بەڵام ئەوەی جێگەی تێرامان و ئەسەفە ھەندێ دەنگی ناشاز لێرەو لەوێ دەڵین بریاری ریفراندۆم لەجێگەی خۆی نەبوو.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
لێرەوە دەمەوێت چەند شتێكیان بیریان بێنمەوە كە پێش ٢٥/٩ھەمیشە پڕو پاگندەیان بۆ دەكرد، منیش لەوانە ئەپرسم ئەی بۆ ریفراندۆم لەكاتی خۆی كراو سەركەوت ؟ئەی بۆ كە ریفراندۆم كرا دونیا خراپ نەبوو.
بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە دەكرێت بڵێن ئێمە نەتەوەیەكی گەورەین و حەقی شەرعی خۆمانە بڕیار لەچارەنوسی خۆمان بدەین تاوەكو بە شێوازێكی شكۆمەندانە بژین، جگە لەوەش سەرۆك بارزانی سەلماندی ئەو ڕابەرە كورد پەروەر و تێكۆشەرەیە ھەموو ھەولێك لەپێناو نەتەوەكەی ئەدات بۆ گەیشتن بە كەناری ئارامی،گومانیشم لەوە نیە كە ناوی بارزانی ھەمیشە بەدروشاوەیەی ئەمێنێتەوە ونەوەكانی داھاتووش بەرێزەوە ستایشی ئەكەن، چونكە ئەوەی سەرۆك بارزانی لە25/9 كردی مێژوویكی پر بایەخ بوو بۆ نەتەوەكەی.
دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر ، هەڵومەرجی كوردستان چووە قۆناغێكی هەستیار و چارەنووسسازەوە بۆیە وەك هەمیشە سەرۆك بارزانی هەڵویستی وەرگرت بەپالپشتی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و خەڵكی نیشتیمان دۆست زەبرێكی مێژوویی لەدوژمن وەشاندوو چۆكی پێچەماندنەوە سەرجەم پیلانەگلاوەكانی دەستی دەرەكی و ناوەخۆی كۆتای پێهێنا. لەم قۆناغەدا هەندێك لەحزبە سیاسیە ناوەخۆییەكان ویستان بەجۆرێكی تر كار لەسەر هەڵوەشانەوەی حكومەت بكەن، ئەوەبو وەزیرەكانیان كێشایەوەو زەختێكی زۆریان دروست كرد، خۆی لە خۆی دا ئەمەش پیلانێكی تری ئەم ئەزموونە خۆماڵیە بوو، بەڵام نەیان توانی ئامانجە گڵاوەكانیان بێننەدی. ئەوەی گرینگە ئاماژەی پێ بدەین ڕۆڵی دەوڵەتمەدار نێچیرڤان بارزانی یەكەسایەتی لەم قۆناغە هەستیارە دەورێكی ئێجگار مەزنی بینی بۆ دەرباز كردنی نەتەوەكەمان لەم بارەسەخت و دژوارە پەیوەندیە دیپلۆ ماسییەكانی ئەو لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی كاریگەری زۆری هەبو بۆ هێنانە سەرخەتی دۆست و دەوڵەتەزلهێزەكان. ئەوەبوو فەرنسابەفەرمی پێشوازی لێكردو پاشان ئەمریكا و ئەلمانیاو هەندێك وڵاتی تر پالپشتی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، ئەمەش وایكرد گۆرانكاریەكان خێراتربن و رۆژ بەرۆژ پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی زیاتر چاودێری بكرێ پاڵپشتی بارزانی وحزبەكەی بۆ كاك نێچیرڤان و حكومەتی هە رێم وایكرد رۆژ بەرۆژ پەیوەندەیە كانی كورد بەرەو پێشەوە بچن. گومانم نیە لەئایندەیەكی نزیك گۆرانكاری زۆر ڕوودەدەن هەمویان لەبەرژەوەندی نەتەوەكەمان كۆتایی دێت‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top