پارتی،بارزانیی هیوا وئومێدی هەمیشەیی كورد وكوردستان

پارتی،بارزانیی هیوا وئومێدی هەمیشەیی كورد وكوردستان
پارتیی دیموكراتی كوردستان ، ئەو رێبازە كوردانەیە كە لە نێو قوڵانیی نەتەوەیەكدا ریشەی داكوتاوە و هەمیشە شورەیی بەهێزوپۆڵایین بووە لە بەرانبەر رٍەشەبای نەیاران و داگیركەران و هەروەها هیوا و رووناكی بووە لە شەوە زەنگەكان . ئەمەش وایكردووە كورد وكوردستان چاوەروانی دوارۆژێكی پر هیوا بكەن . گەر هەڵوەستەیەك لە سەر مێژوویی پر شانازیی خەباتی پارتی و بارزانی بكەین دەبینن كە لە ماوەی تەمەنی پر شكۆیدا رووبەرووی چەندین پیلانگێری ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی و تیرۆر و ئابڵوقەدان بۆتەوە ، بەڵام هیچ چۆكی دانەناوە و لە كاروانی خەبات دانەبراوە و پاشگەز نەبۆتەوە لە ئامانجەكانی .ئەوەی لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە رووی دا، بە هەموو هەوڵ و گوشار و پیلانێك جا چ گەمارۆی زەمینی و ئاسمانی بووبێت یا هێرش و پەلاماری سەربازی و سیاسیی بێئامانی عێراقی و ناوچەیی بۆ پردێ و مەخموور و سحێلا و لە دوای شكستیشیان، هەوڵی دامەزراندنی حكوومەتی ئینتقالی لەلایەن حزبە لۆكاڵەكانەوە بە پشتیوانی بەغدا و دەروجیران بۆ شكستپێهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەروا تووندكردنی هەموو جۆرە گوشار و گوشاری دەروونیی خەڵكی خۆڕاگری كوردستان لە رێگای میدیای سیاسیی بەغدا و ‌ئەوانەی ناوخۆی كوردستانیش كە سەر بە فابریقەی بەغدا بوون، كە رۆژانە ئەو پارتە لۆكاڵانەی سلێمانی سەفا و مەروای بەغدایان دەكرد، مەبەست لێی جگە لە بێهیواكردنی جەماوەری گەلی كوردستان، ئەوا بەگژوەنان و هێرشكردن و پەلاماردانی جەماوەری كوردستانیش بوون بۆ سەر‌ دامەزراوەكانی ‌حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، بە قۆستنەوەی پرسی كەممووچەیی و بژێوی و باری ناهەمواری ئابووری خەڵك. بەڵام پێچەوانەی هەموو گرەو و بۆچوون و مەرام و بەرنامە نەخشە بۆدارێژراوەكانی بەغدا و گەمە سیاسییەكانی پشت پەردەی ئەم و ئەوی ناوخۆ و دەرودراوسێ، نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی حكوومەت بە دیپلۆماسیەتی هێمن و پشوودرێژی، بە سیاسەتی سەركەوتووانە ئەم قۆناغە سەختەی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان تێپەڕاند و، شكستی 16ی ئۆكتۆبەری بە جۆرێ گۆڕی، تۆماری سەركەوتنێكی دیكەی هزر و ژیریی سەرۆك بارزانی بۆ ئەمڕۆی دوای ریفڕاندەم یادداشت كرد. كە دەكرێ بڵێین نەخشە و پلانی 16ی ئۆكتۆبەر لەسەردەستی پارتی و بارزانی شكستی هێنا و سەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆمی چەسپاند.بۆ قۆناغە دژوار و تەنگەتاوەكانی دوێنێ، پارتی و بارزانی فریادڕەس بوون، راستییەكانیش گەواهیدەرن.
لە قۆناغە سەختەكان هەر بارزانیی بووە ، مەشخەڵی هیوا و ئومێد و رێگەی نەدا ، پیلانی داگیركەران بۆ سرٍینەوەی شوناسی كورد وكوردستان سەر بگرێت .ئەوەی لە رابردوو و ئێستاشدا دوژمنان و ناحەزانی كوردی نیگەران كردووە ،ئەوەیە كە سەرۆك بارزانی بەهیچ شێوەیەك ئامادە نییە سازش لە سەر مافە رەواكانی كورد بكات و پشت لەو كاروانە مێژووییە بكات كە پشت بە پشت گەیشتوتە قۆناغی ئێستامان كە ئەویش گەیشتنە بە ئامانجە گەورەكە ، كە ئاواتی هەر تاكێكی دڵسۆزی كورد و شەهیدان و پێشمەرگەیە.لە سایەی خوێنی شەهیدان ، ماندووبوون و شەونخوونی هێزی پێشمەرگە ، سەرۆك مسعود بارزانی ئەمڕۆ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بە درەوشاوەیی و سەربڵندی و ئازایەتی و مرۆڤدۆستیی‮ ‬لە هەموو جیهاندا باسدەكرێت و حسابێكی‮ ‬زۆر بۆ نەتەوەی‮ ‬كورد دەكرێت،‮ ‬هەڵبەتە ئەمەش بۆ كارامەیی‮ ‬و بوێری‮ ‬و دیپلۆماسییەت و سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬ئەم سەركردە سەربڵندە دەگەڕێتەوە. ‬ئەگەر بەراوردی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬كوردستان لەسەرتاسەری‮ ‬جیهان و ناوچە كێشەلەسەرەكان بە سووریاوە بكەین بەو هەموو چەكە بەهێز و مۆدێرنەی‮ ‬لەبەردەستی‮ ‬ئەواندایە،‮ ‬هەیانە ئێمەی‮ ‬كورد سەركەوتنێكی‮ ‬گەورەترمان بەدەستهێناوە،‮ ‬ئەمەش لە سایەی‮ ‬لێزانی‮ ‬و زیرەكی‮ ‬تێكۆشانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پێشمەرگە قارەمانەكانە كە سەری‮ ‬كورد و مێژووی‮ ‬كوردی‮ ‬بە قەد بەرزایی‮ ‬چیاكانی‮ ‬كوردستان بەرز و بڵندتركرد لە هەموو جیهاندا،‮ ‬لێرەدا من دەمەوێت ئیشارەت بەوە بدەم كە پێگەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك لەوە دەرچووە كە وەك سەرۆكی‮ ‬هەرێم تەماشای‮ ‬بكرێت،‮ ‬بەڵكو لە ئێستادا وەك كارێزمایەك لەسەر ئاستی‮ ‬جیهاندا ناسراوە و‮ ‬یاداشت و رێنماییەكانی‮ ‬لە هەموو جیهان گرنگییەكی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬پێ دەدرێت. سەرۆك بارزانی‮ ‬بووەتە رەمز و بڕبڕەی‮ ‬پشتی‮ ‬حكومڕانێتی‮ ‬كورد لە هەر چوارپارچەی‮ ‬كوردستان و هەموو گەلی‮ ‬كورد چاویان لە هەڵوێست و پەیام و هەنگاوە زێڕینەكانێتی،‮ ‬چونكە گەلی‮ ‬كورد دەزانێ ئەوەی‮ ‬لە توانا و لە سیاسەت و جورئەتی‮ ‬سەرۆك بارزانییدا هەیە،‮ ‬لە هیچ كەسێك و حزبێكی‮ ‬تردا نییە و بە هەر هەموویانەوە ناتوانن سەركردایەتییەكی‮ ‬باش و سەركەوتووانە بكەن و ناتوانن وەك جەنابی‮ ‬سەرۆك پەیامێكی‮ ‬روون و ستراتیژیانەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانپەروەرانەیان هەبێت بۆ دۆست و دوژمنانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮. ‬بۆیە لەلای‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەو بڕوایە دروستبووە كە لە رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا تاكە كەس لەناو گەلی‮ ‬كورد بە گشتی‮ ‬و بە تایبەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە بتوانێ‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرۆك و رابەرایەتی‮ ‬بگێڕێت و بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بپارێزێت و گەلی‮ ‬كورد بەرەو لوتكەی‮ ‬سەركەوتن و ئاواتەكانی‮ ‬ببات و هەموو هیوا و ئاواتەكانی لە سەر رابەر و پێشمەرگە دوێنی و ئەمرٍۆ و سبەییە بۆ گەیاندنی گەلی كورد بە كەنارٍی دڵنییاییی ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top