سەقامگیری،ئاوەدانی ودیپلۆماسی كلیلی كوردستانێكی بەهێز

سەقامگیری،ئاوەدانی ودیپلۆماسی كلیلی كوردستانێكی بەهێز
دوڵەتداری و ئەزموونی چەند كابینەی نێچیرڤان بارزانی لە بواری بەرێوەبردن ، سیاسەت و دیپلۆماسی و هەروەها راكێشانی سەرنجی دەیان كۆمپانیایی ناودار و كۆنسوڵخانەی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان توانیی پێگە، متمانەی زۆر بۆ دۆزی كورد دروست بكات ، لەلایەكی دیكەوە كەسایەتیی بەرێزیان لە نێو عێراق و هەروەها ریزەكانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ، ئاماژەیەكی روون و بەهێزن بۆ ئەوەی بۆ بەدەسهێنانی سەركەوتن لە بەرێوەبردنی ئەرك و بەرپرسیاریەتییە نوێیەكەی لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ، لە هەمان كاتیشدا پاڵپشتێكی بەهێز دەبێ‌ بۆ مەسروور بارزانیی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و پاڵپشت یەكتر بۆ چوار ساڵی ئایندە كە گەلی كورد بە هیوا و متمانەوە دەرووانە ئایندەی كوردستان دوای چوار ساڵی سەخت و پرقەیران .نێچیرڤان بارزانی کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا سەرۆکی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بووە و لە ئێستاشدا بەربژێرێ پارتیە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم،دەکرێ بڵێین تەواوی سەرکەوتنە ئابوری و ئیداری و سیاسەکانی حكومه‌تی هەرێم شانازیەکەی بەر نێچیرڤان بارزانی دەکەوێت، پرۆسەی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و بەبازاڕکردنی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە لەناوچون پاش شانزەی ئۆکتۆبەر بەرهەمی دیبلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانیە،لەناوەوە و دەرەوەی هەرێم بەکەسایەتیەکی دیبلۆماسی و لەسەرخۆ پێناسە دەکرێت،ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوە لە نزیکبوونەوەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان،سەرەڕای ئەو هەموو ناکۆکیەی نێوانیان بەهەوڵی نێچیرڤان بارزانی دواجار ڕێککەوتنی ستراتیژی جێبه‌جێكرا بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتوو،جگە لەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پاڵپشتیەکی بەهێزی لێ دەکرێ،وەکوو بینیمان لەسەروبەندی شانزەی ئۆکتۆبەر و هەوڵی چەند لایەنێک بۆ درووستکردنی حكومه‌تی کاتی و ڕوخاندنی حكومه‌تی هەرێم وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەفەرمی ئاشکرای کرد کە پاڵپشتی لە حكومه‌تێک دەکات بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی.بەمەش پیلانی ئەوانی دیکە پوچەڵ بۆیەوە.لەلایەکی دیکەوە لەدوای تەواو بوونی ماوەی سەرۆکایەتی سەروک بارزانی نێچیرڤان بارزانی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی پێدرا و لەو ماوەیەدا توانیویەتی مومارەسەیەکی باشی ئەو پۆستە بکات.ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەسەرۆکی داهاتووی چاوەڕوان دەکەن دووبارە بنیادنانەوەی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لەو ڕوداوانەی بڕیارە لەناوچەکەدا ڕووبدەن،بەدەر لەوە سەرۆکایەتی هەرێم ببێت بەچەترێک کە هەموو دەنگ،و ڕەنگە جیاوازەکانی تێدا کۆببێتەوە. بۆیە، هەموو نیگاكان لە سەر كەسایەتیی بەرێزیانە بۆ سەركەوتن ، بەرەو پێشڤەبردنی پرسی كورد لە رووی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری و سێكتەكانی تر.. لەلایەكی دیكەوە رووداو و پێشهاتەكانی 5 ساڵی رابردوویی ناوچەكە،عێراق و ئینجا كاریگەرییەكانی لە سەر هەرێمی كوردستان و پاراستنی سەقامگیری و گرتنەبەری پلانی ئەمنی بۆ ئارامی و ئۆقرەیی وڵات و هاونیشتیمانیان لە سایەی هێزەكانی پێشمەرگە ، سەربازانی وون و گشت دەزگە ئەمنییەكان ، هەر وەها كارێكی ئاسان نەبوو، بەڵكو لە ئەنجامی ئەو هەوڵ و تێكۆشانانە بوو كە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی رێزدار مەسروور بارزانیی توانرا ، فەراهەم بكرێت ، ئەو بەنسبەت گەل و ئەزموونی هەرێمی كوردستان و هەروەها پاراستنی كۆمپانیان و هاووڵاتیانی وڵاتانی جیهان و دەیان كۆمپانیایی ناودار ، پاراستنی ئەو متمانە و پێگەیەیی هەرێمی كوردستان بوو ،كە لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە و عێراق جیاوازی هەبوو ، لە ئێستاشدا دوای دەركەوتنی تروسكایی كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیران باسە گەرمەكانی رۆژ تەواو ئاوەژوو بوونەوە، لە ئێستاوە دەنگۆی دزی و تاڵانی گۆڕا بۆ پرسی خزمەتگوزاری، بەرپرسان ترسیان لێنیشتووە، كابووسی ئەوان هەڵدانەوەی مەلەفی دزی و تاڵانییەكانیانە لەلایەن كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیران، چونكە ئەو كەسایەتییە ناوی بەوە دەركردووە سنوورێك ناناسێت بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و بەتاڵان بردن چ لەلایەن بەرپرسەوە یا لایەنێكی ترەوە بێت، حوكمی یاسا لای ئەو سەروەرە و هەموویان لە سایەیدا دەحەساندەوە وەك ئەو پێیەوە دەناسرا. نمەك حەرامان خۆش خۆش دەكەونە خۆیان و وا دەردەكەوێت لە رووبەروودا خزمەتكارێكی باش بن بۆی و هەوڵی نزیكبوونەوە دەدن لێی، كاندیدی نوێ لە ئێستاوە مۆدێڵی دژایەتی كردنی بە پشگتیری كردن و ئەنجامدانی كاری دەستە جەمعی گۆڕِیوە و دەرفەتی دژایەتی كردنی بۆ هیچ كەس و لایەنێك نەهێشتەوە دەرحەق بەیەكتری.ئەوەی هاووڵاتییان دەیانویست هاتەجێ‌دوای دیاری كردنی كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیران، خەڵكی ئێستا داوای خزمەتگوزاری دەكەن، خەمی ئەوان لە خەمی دزی و تاڵانییەوە گۆڕا بۆ خەمی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست و دڵنیایی ژیانیان، ئیدی ئەوان دەڵێن ئەبێ‌ بەرپرس خزمەت بكات، خەمی هاووڵاتی خەمی دەسەڵات بێت و لەگەڵا كۆژانەكانی هاووڵاتییان بەشداری بكەن، هاووڵاتی مافی خۆهەڵكێشانی بەسەر دەسەڵاتەوە هەیە نەك دەسەڵات بەسەر خەڵكی، چونكە بەرپرس خزمەتكاری هاووڵاتییانە. لە هەمانكاتیشدا هەموو ئەو بەرنامە و پلانانەی كە لە كابینەی هەشتەم بە هۆی ئەو رەوشە نائارامەی كوردستان دروستبوون ،ئەوا دەبێ لە چوار ساڵی ئایندە بە هەوڵو هیمەتی سەرۆك وەزیرانی نوێی و پاڵپشتی سەرۆكایەتی هەرێم و هەموو هێز ولایەنە بەشداربووەكان و چ ئەوانەی وەك ئۆپۆزسیۆنێكی تەندروست لە دەروەی بەشداری حكومەت ماونەتەوە ،بەرەو كوردستانێكی بەهێز و ئاوەدان ..
Top