لە ئەگەری گوڕینی خەریتەی سیاسی ناوچەکە و ڕەوشی سیاسی کور

لە ئەگەری گوڕینی خەریتەی سیاسی ناوچەکە و ڕەوشی سیاسی کور

گوڕینی خەریتەی سیاسی ناوچەکەمان ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناڤین دوای زیاتر لە یەک سەدە واخەریکە دەبێتە ئەمری واقع چونکە دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان زوربەی هەرە زوریان ڕژێمی سیاسی دیکتاتوری و توتایتارین ئەم دوو شێوە لە ڕژیمە سیاسیەکان بونەتە هوی دروستبونی هزری توندڕەوی لە نێو وڵاتەکانیاندا و تیرور و ترس و توقاندن لە چەند لایێکەوە و بە ناو ناتورە و ئیدولوژی جیا جیا هەڕڕەشە لە ناوچەکەو و مروڤایەتی دەکەن بە شێوەیێکی گشتی

شایانی گوتنە ئەگەر باشوری کوردستان بە هەمو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و مەزهەبەکانەوە بە نمونە وەربگرین دەبینین دیکتاتوریەت و شمولیەت هاوشانی ڕێکخراوە تیروریستیەکان هیچ جیاوازیەکیان نەبووە لە دوژمنایەتی کردنی باشوری کوردستان

هەر بو نمونە لە کوتایی هەشتاکان کورد زیندە بە چاڵ و کیمیاباران کرا بەڵام یەک دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی نەک هەر هەڵوێستێکیان نەنواند لە دژی وەحشیگەری ڕژێمی بەعسی گوڕبەگۆڕ لە کوتایی ساڵانی هەشتاکان بەڵکو چەپڵەیان بو لێدەدا و دەستخوشیشیان لێ دەکرد

لە قوناغی ئێستاشماندا لە ئەنجامی پەلامارەکانی ڕێکخراوی تیروریستی داعش بو سەر شنگاڵ و دەوروبەری و چەند شوێنێکی تر هەمان مێژو دوبارە بویەوە
و زورێک لە خوشک و برا ئێزیدیەکانمان بونە قوڕبانی و زیندە بە چاڵکران و،ڕفێدران و هەمو شتێکیشیان حەلال کرد بو خویان وەک غەنیمە و بە پاڵپشتی هەمان ڕژیمە سیاسیە دیکتاتورەکان

کەواتە دیکتاتوریەت و توتالیتاریەت و ڕێکخراوە تیروریستیەکان تەواکەری یەکترن و هەردوکیان لە یەک سەرچاوە ئاو دەخونەوە. کە ئەویش هزری توند ڕەویە

هەڕەشەکانی تیروریزمی دەوڵەتی و ڕێکخراوەیی بو سە ر ناوچکە
ناوچەیێک کە زورێک لە پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و زمانی لە خوی گرتووە ئە گەر بێتو کومەڵگای نێوودەوڵەتی هەوڵی ڕەواندنەوەی ئم مەترسیانە نەدات و کوننڕۆڵی ئەم فەوزایە ئەمنی و سیاسیە نەکات
چارەنوسی ناوچەکە بەرەو ئاقارێکی نادیار هەنگاو دەهاوێژێت و هەڕەشەکان پەل دەهاوێژن بو سەر ئاسایشی نەتەوەیی خودی وڵاتە زلهێزەکانی دونیاش
و هەمو لایەک زەڕەرمەند دەبن چونکە تیرور بە هەمو چەشنەکانیەوە نە شوێنی هەیە و نە پێناسە ئامانجی لە ناوبردنی مروڤایەتیە و بەس

لە کوتایی دا هیوادارین ئەمجارەیان.ناوچەکەمان بەرەو وەرچەرخانێکی سیاسی ئەوتوو بڕوات کە هاوشێوەی سایکس بیکوی شوم نەبێت بەڵکو مافی هەمو ئەو کەمە نەتەوانەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست بە نەزەر ئیعتیبار وەربگیرێت و لە سەروی هەموشیانەوەمافە ڕەواکانی گەلی کووردستان کە خوی لە بەرپا بونی دەوڵەتێکی کوردی سەربەخودا دە بینێتەوە.
Top