لە تێكشكاندنی گەمارۆكان بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..
May 15, 2019
وتار و بیروڕا
بێ شێك ئێستا ھەرێمی كوردستان بەتەواوی ملكەچی داوكاریەكانی بەغدا دەبوو،ڕیفراندۆمی سه ربه خۆیی پێ نەدەكرا و ھیچ كارتێكی نەدەبوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حوكمەتی عێراقیدا.ھەندێ جار ئەگەرژەھرێك نەتكوژێت لەوانەیە زۆر بەھێزترت بكا،ئەگەر چی قەیرانی دارایی نەیتوانی ھەرێمی كوردستان بخات بۆیە بەھێزتری كرد،ئەو ناڕێكیە ئیداریەی لەدامەزراندنو مووچە خۆراندا ھەبوو ئەمڕۆ یان سبەی ھەر دەبوو كوردستان توشی قەیران بكات،بەڵام ئاخۆ كەس ئەتوانی شان بداتە ژێر باری قەیران؟ھەرێمی كوردستان شانسێكی زۆر باشی ھەبوو كە لەوەھا دۆخێك كەسێكی وەكوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حومەتەكەی بوو.ئەگەر نا زۆر ئەستەم بوو ھەر سەرۆك وەزیرانێكی دیكە بتوانی ھەرێمی كوردستان لە لەناوچوون ببپارێزێت و ئەو قۆناغە،سەختە تێبپەڕێنێت.بە دڵنییاییەوە ،سەرۆكایەتی هەرێم وەك پۆستی داھاتووی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بەھۆی ئەو ساسیەت و لۆژیكە ژیرانە دیپلۆماسیەتەی ھەیەتی زامنی داھاتوووی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بێت لەگەڵ بەغدا و كار بۆ زیاتر جێگیرگردنی پێگەی ئابووری و سیاسی ھەرێمی كوردستان بكات لەسەر نەخشەی سیاسی و ئابووری جیھان،بێگومان ھەروەكوو چۆن توانی بەسەر قەیراندا تێبپەڕێت ئەو پێگەیەش دەكات بۆ سەرچاوەی ئارامی و خۆشگوزەرانی بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..كابینەی هەشتەم ، یەكێكە لەو كابینە پوڵایینانەی كە لە ماوەی 28 ساڵەی حوكمرانی هەرێمی كوردستان ، توانیی رووبەرووی قەیران و ئاستەنگی گەورە ببێتەوە ، زۆر سەركەوتووانە ، توانیی بە گرتنەبەر سیاسەتێكی ژیرانە ئەزموون و گەلی كوردستان لە نێو زەریاییەكی تۆفاناویی بگەێنێتە كەناڕی دڵنییایی. یەكێك لەو كێشە و قەیرانە قورسانە ، برٍینی بەشە بودجە ومووچەی خەڵكی كوردستان بوو لەلایەن حوكمرانی پێشوویی بەغدا كە زۆر بە شێوەیەكی نامرۆڤانە لە پێناو جێبەجێكردنی مەرٍام و پیلانەكانیان بە مەبەستی گۆشار خستنە سەر گەل و هەرێمی كوردستان و بە تایبەت پارتی و بارزانیی پەیرەو كرا ، بەڵام خۆراگری خەڵكی كوردستان و پاڵپشتی دڵسۆزان توانرا رووبەرووی ئەو پیلانگێرییەش ببێتەوە . بۆیە، كاتێك رۆژی 8-3-2019 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبووەوە. كە كارنامەی كۆبوونەوە بریتی بوو لە گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر بڕیارێكی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران كە بڕیاری ژمارە 64ی 2/3/2016 تایبەت بە پاشەكەوتكردنی ڕێژەیەك لە شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بوو، مووچە خۆران چاویان بڕیبووە تیڤییەكان و بە تامەزرۆیەوە گوێبیستی كەناڵەكانی راگەیاندن بوون، خۆش بەختانە نێچیروان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندازیاری ئاوەدانی، ئومێدی بۆ مووچە خۆران گەڕاندەوە موژدەی هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند".بڕیاری هەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، بڕیارێكی دیكەی سەرۆك و ئەنجوومەنی وەزیران، چاوخشاندنەوە بوو، بەو ڕێژە شایستە داراییەی مووچەخۆران كە پاشەكەوت كراوە، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی پێویست دەدات، بۆ خەرجكردنەوەو گەڕاندنەوەی ئەو شایستە داراییانە بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش هەواڵێكی دیكەی مووژدە بەخشەو بە جێبەجێكردنی ئومێدی زیاتر بە خەڵك و مووچەخۆران دەدات و جولەی زیاتری بوژانەوەی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت." ئەگەر لەئێستادا سەردانی هەر شەقام و شوێن و كوچەو كۆڵانی ئەم ووڵاتە بكەین، تەنانەت لەسەر سفرەی خوانی هەر خێزانێكیش، باس باسی لابردنی پاشەكەوتی مووچەیەو دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن و لە چاوڕوانی مووچەی مانگانەیان دان ئایا چەند گۆڕانكاری بەسەر دادێت، هەروەك دەشڵێن ئەندازیاری ئاوەدانی بەر لەوەی گۆڕانكاری لە كابینەی حكوومەت بكرێت و حكوومەتی نوێ بكەوێتە خۆی، توانی بەڵێنەكەی بەجێبهێنیت و پاشەكەوتی مووچەی فەرمان بەران لابەرێت، هەروەها ئایندەیەكی گەشتر لە رێزدار نێچیرڤان بارزانی چاوەڕوان دەكەن.. بۆیە، پێوستە گشت هێزولایەنەسیاسییەكانی كوردستان ، پشتیوانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بن لە پێناو خزمەتگوزاری زیاتر و بەرەو پێشڤەبردنی ئاستی گوزەرانی خەڵكی كوردستان ..