دروستبوونی قوتابخانەی كوردایەتی، لە پێناو كۆكردنەوەی گەلی كورد لە ژێر چتری كوردایەتیی بۆ گەیشتن بە مافەرەواكانی بووە و تا بە ئەمرٍۆ ئەو كاروانە خەباتە بەردەوامە ، مستەفا بارزانیی خاوەنی ڕێبازێكی زور پیروزە چونكە هەڵگری پەیامی كوردایەتیە و بە درێژایی قوناغەكانی سەدەی ڕابردوو لە سەر بنەمای كوردایەتی ودور لە حزبایەتی تەسك تێكوشاوە تاكو كورد وەك نەتەوە بە ئامانجی دێرینی خوی بگات وە بو ئەم مەبەستە كولتوری دیموكراسی كرا بە پێوەری پلان و ئستڕاتیژیەتی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان هەم لە ڕوی مادی و هەم لە ڕوی مەعنەویەوە . هینانی كولتوری دیموكراسی و هەوڵدان بو جێگیر كزدن و پڕاكتیزە كردنی لە ئەرزی واقیعدا خوی لە خویدا هۆكار گەلێكی لەخوی گرتبوو لەوانە بو بنبڕ كردنی بیری توند ئاژوو لە كوردستاندا و ڕوبەڕو بونەوەی بیری ڕەگەزپەرستی و ناسیونایستی دەوڵەتە داگیركارەكانی كوردستان واتە خەبات و تێكوشانی بزاڤی ڕزگاریخۆازی كوردستان بە ڕێبەرایەتی بارزانی باوك تەنها كورت نەدەبویەوە لە بواری چەكداریدا بەڵكۆ ڕەهەندی مەعنەویشی لەخوی گرتبوو چونكە دوژمنانی نەتەوەكەمان لە هەمو ڕویێكەوە هەوڵی سڕینەوەی كوردو خاكی كوردستانیان دەدا تاوەكو شتێك نەمێنێ بە ناوی كورد یان كوردستان و لەنێو قەلەمڕەوی خویاندا بتوێننەوە. هەڵبژاردنی كولتورێكی وەك دیموكراسیەت زەڕورەتێك بو بو پاراستنی دوزی ڕەوای كورد و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە كوردستانێكی فرە نەتەوە و ئایین و زماندا جونكە لەم كولتورەدا لێبوردەیی و قەبوڵكردنی ڕەنگە جیاوازەكان لە كومەڵگا دا و ڕێز گرتن لە تایبەتمەندیەكانی ئەوانی تر لەم كولتورە دا ڕەنگی داوەتەوە ئەمەش بووە هوی ئەوەی كە كوردو كوردستانی بەبێ جیاوازی بەشوەیێكی ئاشتیانە بە یەكەوە هەڵ بكەن و بە یەكەوەش بەرگری لە كوردستان بكەن چونكە هەمویان خاك و مێژوو جارەنوسێكی هاوبەشیان هەبووە و هەیە و دیموكراسیەتیش تاكە كولتوری سیاسیە كە دەتوانێت پارێزگاری لەم فرە ڕەنگیە بكات ئەمە هەم وەڵامێك بو بو هەڵگرانی هزری توندڕەوی ناوچەكە و هەمیش بووە هوی پتەو كردنی یەكڕیزی وتەبایی نێوان گشت پێكهاتەكانی كوردستان كە تاكو ئەمڕوش ئەم پێكەوە هەڵكردنە بەردەوامە و دوژمنان نەیانتوانوە درز بخەنە نێوانیان.پارتی، ئەو قوتابخانەی و بزاڤە تێكۆشانەیە كە لەهەڵومەرجێكی هەستیار و پێویست دا كەگەلی كوردستان ئومێدبراوبوو دامەزراودری بەشەوەزەنگی تاریكی دا خەبات وتێكۆشانی نزیكەی سەدەیەك بەبێ چۆك دادان ومساوەمەكردن لەهەمبەرئەوتەحەدی وپەرچەكردارانەی رووبەرووی كوردستان بوونەتەوەبەتایبەت لەوبارودۆخەهەستیارانەی كەخەریك بووەشوناسی كوردبسرنەوە وكوردخاك بەدەروشاربەدەر كرابووتروسكایەك ئومێدلای كوردستانیان نەمابووئەوێ رۆژێ پارتی بووداكۆكی كاری سەرسەختی مافەزەوتكراوەكانمان وهەروازونشێوی و تاڵی زۆری چەشت لەپێناوگەیشتن بەئومێدی لەمێژینەمان كەخەونی گەورەی باوكی رۆحی نەتەوەییمان مستەفای بارزانیی بوورۆژێك بێ دەوڵەت بۆنەتەوەیەكی ژێردوستە دروست بكرێت .دەوڵەتێك كەگوزارشت لەسەرجەم پێكهاتە ورەنگە جیاوازەكانی كوردستان بكات دەوڵەتێكی نەتەوەی نا بەڵكو دەوڵەتی كوردستان .پشكی شێرلەقوربانی دان هەمیشەبەرپارتی كەوتووەو هەمیشەش دەست پێشخەربووەلەئاشتەوای نێوماڵی كوردبگرەزۆرجاررووبەرووی گازندەی قاعیدەی جەماوەرە كەی بۆتەوە كەبەردەوام موبادەروسازشی بۆلایەنەكانی تر كردووە سەرۆك بارزانی بووە بە رابەری نەتەوەی كورد، وەك سیمبولی نەتەوەیی سەیردەكرێت لە ناوخۆ تاكی كورد ئومێدی لەسەر بونیات ناوە. لە دونیای دەرەوە بە تایبەتیش لە لایەن وڵاتانی زلهێزی دونیا وەك سەركردەیەكی كاریگەر سەیر دەكرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەی جێگەی باسە سەرۆك بارزانی جگە لەوەی خۆی هێمای ئاشتی و ئارامی نەتەوەكەمانە، بۆتە راهێنەر و پێگەیێنەری سەركردەی تر بۆ خزمەت كردنی میللەتەكەی. ئەوە روونە دوو كۆڵەكەی خزمەتكردن لە كوردستان دەرچوی قوتابخانەی بارزانی قوتابی سەرۆك بارزانی لەمەودوا خزمەت بە خەڵك دەكەن و تێدەكۆشن بۆ مافی گەلەكەمان.بێگومان بوونی بەرێزان نێچیرڤان و مەسروور بارزانی بە پاڵپشتی سەرۆك بارزانی لە گۆڕەپانی سیاسی و حكومڕانی هەرێمی كوردستان ئومێد بەخشە بۆ هاووڵاتیان و دەرەوەش. چونكە دوو كارەكتەری سیاسی بەهێزن لە ئاسایش و دیپلۆماسیدا، خاوەن پێگەی نێو دەوڵەتین، ئەمەش وا دەكات وڵاتانی دراوسێو گەورەكانی جیهان ئایندەی كورد روون ببینن، بە هۆكاری راستبینی ئەم دوو سەركردەیە لە ژێر سێبەری سەرۆك بارزانی.خەڵكی كوردستانیش بە هیوا دەڕوانێتە ئایندە، چاویان لە دەستبەكاربونی ئەم سەركردە خاوەن تواناو خەمخۆرانەیە تاكو بتوانن بارو گوزەرانی خەڵكی بەرەو باشتر ببەن، حكومەتێكی بە هێز دروست بكەن لە بەرژەوندی خەڵكیدا بێت و خواستەكانین بێنێتە كایەوە.هەرچەند جێپنجەیان دیارە بە تایبەت لەو بارە ناهەموارەی كوردستان تێكەوتبوو، بەشێكی خەڵكی لە ناوخۆو دەروە بە ئاواتەوە چاوەڕێی كەوتن هەرێمی كوردستان بون تەنانەت هەندێكیان كاریان لەسەر دروستبونی نەهامەتی دەكرد. زۆری نەبرد كوردستان هەستایەوە سەر پێ و تواندرا لە مەترسی دەركی پارێزراو بێت، هەڵبەت بە رێبەرایەتی كردنی سەرۆك بارزانی و كاركردنی خۆنەویستانەی دوو كۆڵەكەی كوردستان.قوتابخانەی بارزانی و پرۆگرامی سەرۆك، واتە خزمەتكردن و هەوڵدان لە پێناو سەربەرز ژیان و ئازا مردن، هەروەك خۆی باسی لەوە كرد بڕینی ئەم رێگە دژوارەی كورایەتی و پێشمەرگایەتی تاكو ساتی ئێستا كۆمەڵێك "تاڵی و شرینی چەشتوە" گرنگ مرۆڤ لە پێناو ئامانجە رەواكانی نەوەستێت و بەربەستەكان هەر چەند پۆڵاین بن بیان بڕێت سڵنەكاتەوە لەو دروشمە راستەی هەڵیگرتوە.بۆیە سەرۆك وەك سەركردەیەكی خاوەن هەڵوێست لەسەر مافەكانی نەتەوەكەی لە دونیای سیاسی و كۆمەڵایەتی جیهاندا رێزی تایبەتی لێدەگیردرێت وئێستاكەش بە رووحییەتی كوردانە و نیشتیمانپەرەوەرانە پێی ناوەتەوە قۆناغێكی نوێ بەرەو بونیاتنانی كوردستانێكی پر خزمەتگوزار و ئاوەدان و بەهێز..