سەقامگیری و ئاسایش كلیلی پێشكەوتنی هەر كۆمەڵگە و وڵاتێكە ، كە ئەگەر هەڵوەستەیەكی خێرایی لە سەر بكەن زۆر ئاسانی بۆمان روون دەبێتەوە كە ئەگەر بە هۆی گرتنەبەری پلانی ستراتیژی و ژیرانەی رێزدار مەسروور بارزانی وئەنجوومەنی ئاسایش و سەربازانی وون نەبوایە ، نەك ئارامی و سەقامگیری لەو ناوچەیە و عێراق بوونی دەبوو ، بەڵكو هەرێمی كوردستان خاوەن هیچ پێگە و متمانە یەك نەدبوو .پێشمەرگەی رۆژانی سەخت وبەرگریكاری خاكی كوردستان و لە هەمانكاتدا پارێزەری سەقامگیری و ئارامی نێو خۆیی كوردستان ، وایانكرد كە متمانەی نێو دەوڵەتیی و ئیقلیمی زۆرتر بە گەل و ئەزموونەكەی زیاتر ببیً. سەرنجی دەیان كۆمپانیانیی جیًهانی بەرەو كوردستان رابكێشرێلەلایەكی دیكەوە رێزدار مەسروور بارزانی راستە لە دامەزراوەیەكیئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، بەڵام یەكێك بووە لەوانەی بەردەوام جەختی لەسەر دیموكراسیەت و ئاشتی و پێكەوە ژیان كردۆەتەوە، بۆ نموونە لەیەكێك لە دیمانەكانیدا لەبارەی حزبەكەیەوە دەڵێت: پارتی لە پێناو بەرگریكردن لە مانەوەی خەڵكی كوردستان و بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی دامەزراوە، رێبازی بارزانیش پێكهاتووە لە خەباتی بێگەردی خەڵكی كوردستان لە پێناو بەدیهێنانی مافەڕەواكانی خۆیان لەسەر بنەمای ئاشتی و یەكسانی و دیموكراسی.تەنیا ئاشتی و یەكسانی و دیموكراسیەكە بخەینە ژێر لێكۆڵینەوە، تێدەگەین كراوەیی ئەم گەنجە بەرچاوە، كەسایەتیەك نییە بە ئەقڵیەتی دامەزراوە ئەمنیە تەقلیدییەكان بیر بكاتەوە، واتا دیموكراسیەت لە چاوی هێزی سەربازییەوە ببینێ، بەڵكو لە ڕوانگە فراوانەكەی یەكسانییەوە تەماشای دیموكراسی دەكات، كە چەسپاندنی ئاشتییە، واتا ئاشتی سیاسی و ئاشتی كۆمەڵایەتی، لەم بوارەشدا، دید كراوەیی مەسروور بارزانی لەو بۆچوونەوە سەرچاوە دەگرێت، كە خاوەن روئیایەكی تایبەتە بۆ كاری حزبایەتی، واتا نوێكردنەوە لەسەر بنەمای خزمەنكردن، لەیەكێك لەبۆچوونەكانی دەڵێت: پارتی دروشم لە پێناو دروشم و راكێشانی هەست و سۆزی خەڵك بەرزناكاتەوە. ئەم دیدە كراوەیی مەسروور بارزانی راماندەكێشێت، بۆ ئەوە بابەتەی كە مەسروور بارزانی دروشمەكانی حزبەكەی لە جێبەجێكردنی خواستی خەڵك دەبینێتەوە، واتا مامەڵكردنێكی لۆژیكانە لەگەڵ رووداوەكان لەلایەك و خواستی هاووڵاتیانی كورد لەلایەك. مەسرور بارزانی شارەزاییەكی باشی لە فەرهەنگی دەوڵەمەندی ئێراندا هەیە، بە حوكمی ئەوەی خوێندنی لە ئەمریكا تەواو كردوە شارەزاییەكی باشیشی لە فەرهەنگی خۆرئاوا و سیستەمی بیركردنەوەی خۆرئاواییەكاندا هەیە. لەسەرێكی ترەوە لەڕوی كۆمەڵایەتیشەوە بە پێچەوانەی ئەو درۆو دەلەسەیەی كە هەندێك بەناو خوێندەوار بۆی هەڵ دەبەستن، گوێگرێكی چاكە و بۆچونی خۆی بەسەر بەرامبەرەكەیدا فەرز ناكات.ئێستا سەیری گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان بكەین، وەك جوڵەیەكی سیاسی مەسروور بارزانی تێكەڵبوونێكی هەیە لەگەڵ خودی رووداوەكان، واتا بوونی هەیە لە هەوڵە گرنگەكان، چ لەسەر ئاستی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ حزبەكانی دیكە، یاخود پەیوەندی پارتی بە ئەحزابی عێراقی، ئەم جوڵانەی مەسروور بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆ، بچووك نین، هەنگاوی قۆناغێكن بۆ ئایندە. هەروەها ئەم بارودۆخە سەقامگیر و ئارامییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە بەهەوڵ و ماندوبونی ئەم دەزگایەیە كە مەسرور بارزانی پەرپرسیارەتی دەكات. بەشێكی كەمیش لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم دەزگایە لایەنی خراپی دەبێت لەداهاتوی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و ئەو دەوڵەتەی نەخشەی بۆ كێشراوە چونكێ ئەم بەشە لە چاودێرانی سیاسی لەوە دەترسن سیستەمی بەڕێوەبردن لەداهاتو سەركوتكەر بێت. ئەم ئارامیەی لە هەرێمی كوردستان هەیە بەهەوڵ و ماندوبونی ئەم دەزگایەیە كە مەسرور بارزانی پەرپرسیارەتی دەكات. بۆ چوار ساڵی داهاتوو من هەست بە ئیرادەی چاكسازی و بەهێزكردنی پێگەی حكوومەت ئەكەم وە هیوادارم مەسروور بارزانی ئەو هەنگاوە هەڵگرێت و یەكسانی كۆمەڵایەتی لەم كابینە نوێ كەیدا ببینین، هاووڵاتیانی كوردستان هەست بەوە بكەن حكوومەت چەتری كۆكردنەوەی هەموومانە نەك چینی سەردەست و بندەست دروست ببێت.ئەمەش وادەكات دۆزی كورد و دۆخی كوردستان لە گشت سێكتەرەكاندا گەشە بكات ،بۆیە ،دەخولزیًت هەموو هێز ولایەنەی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانی سەرۆكی حكوەتی كوردستان بن بەرەو ئایندەیەكی گەش وكوردستانێكی بەهێز.