پارتیبوون گەورەترین شانازی و سەربلندییە ..
May 1, 2019
وتار و بیروڕا
حیكمەتی پارتی لەوەدایە دوای هەر پیلانێكی دوژمنانی گەلەكەمان بەرامبەر بە پارتی، پارتیی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر زیاتر بەهێز دەبێت بۆ بەردەوامبوونی خەباتی نەتەوەیی.رێبازی پارتی و بارزانیی نەمر ڕێبازێكی نەتەوەیی و نیشتیمانییە، بۆیە خەڵكانێكی دوور لەبڕوای نەتەوەیی و نیشتیمانی پارتی بەمەترسی لەسەر خۆیان دەزانن و بەهەموو شێوەیەك هەوڵی دژایەتیی دەدەنئەو رێبازە نەسپاوەی پارتی و بارزانی وای كردوە هەموو رۆڵەكانی كوردستان دۆست و لایەنگری پارتی بن ئەگەر دواتر حزب و لایەنی تریش پەیدا ببن خەڵكانێ: چووبنە ڕیزی ئەوانەوە، بەڵام بە دڵنیایەوە دەبێت پێشر ئەلف و بێ كوردایەتیان لە قوتابخانەی پارتی و بارزانی پێگوتراوەتەوە بۆیە پارتی حیزبی خەڵكی كوردستانە بەشێوەی سروشتی و ئاسایی نەك بۆ مەرام بەرژەوەندی دیاریكراو یاخود لە ئەنجامێكی ململانێی دیاری كراو درهاویشتەی حزبێكی تر دروست بێـت پارتی وەك زەرورەتێكی مێژووی بۆ رۆلەكانی كورد و كورستان دروست بووە هەر بەو سیاسەت و فەلسەفەیەش ئەمێنتەوە، مانەوەی هێزی پارتیمان رێبازی پیرۆزی بارزانی سەلمێنەری ئەو راستیەن كە سەرباری پلانی نەخشەی دژ بە پارتی ئەنجامدراون لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان لەناونەچوو هاوشێوەی چیا سەركەشەكانی كوردستان بە بەرزی و شكۆمەندی ماوەتەوە رەگ و ریشەی لە دەروونی خەڵكی كوردستان ماوەتەوە.
بارزانی ڕابەرێكی ڕاستە قینەی نەتەوەی كورد بووجگە لەوەی سەركردەیەكی بەتواناو بەسەلیقەی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لە ڕاستیدا تا ئێستاش دیاردەیەكی زەق وئاشكرایە لە هەڵوێستی نەتەوەكەماندا وكورد توانیویەتی لە ڕوانگەی سەركردەوە حیزب ببینێ نەك لە ڕوانگەی حیزبێكەوە سەركردەیەك هەڵسەنگێنێ كە ئەمەش گەلێ لایەنی سەركەوتووی تیابەدی ئەكرێ وئەنجامی ئەزموونی چەندین شۆڕش و ڕاپەڕینی مێژوویی سەخت وخوێناویمانە دیارە هەردەم سەركردە ئاوێنەی ڕوونی ڕەفتاری حیزبەكەی بووە و سەركەوتن وهەڵدێری زۆربەی شۆڕشەكان هەر ئەم دیاردەیە بووەو سەركردە توانیویەتی وەرچەرخانی مێژوویی بێنێتە گۆڕێ گەرچی كێشەكان لەسەرئاستی سەركردایەتی كردن بووە نەك لەسەرچۆنێتی ئایدۆلۆژیاو جیاوازی بیروبۆچونیان ،بارزانیش بە پەیڕەوكردنی بیری نەتەوەیی پێش كەوتووخواز، ڕەسەنایەتی یەكی شۆڕشەكەی پاراستوەو پتر لەسیاسەت مەدارانی ئایدۆلۆژیای جیاوازی دژایەتی كراوە و هەوڵی لەناوبردنی دراوە ئاشكرایە فرەدوژمنی نەتەوەكەمان ولە هەموولایەكەوە پەلاماردانمان تەنها سەركردەی لەخۆبوردوو بوێر ئەتوانێ بەری شاڵای دوژمنانە بگرێ ولەمەشدا بارزانی نەمر مێژوویەكی پڕسەروەری ئەم نەتەوەیە بووەو هەردەم بەچاوی سەروەرومەزن لەلایەن هەموانەوە سەیركراوە وتێی ئەڕوانین ئەو مێژووەش بەڵگەنەویستە بەوەی سیاسەتی بارزانی نەمر بەشیكی جیانەكراوەیە لە خەبات وتێكۆشانی كوردو پرسی كورد.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی رابردوودا و لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان نەرمی زۆری نواندووە، نەك بەو مانایەی مافی دەنگدەرانی پاشگوێ خست بێ و گەرٍابێتەوە بۆ سیستەمی فیفتی بە فیفتی ،بەڵكو بەلای پارتی دیموكراتی كوردستانەوە ئایندە و سەقامگیری كوردستان یەكڕیزی و تەبای نێو ماڵی كورد لە ئەولەویەتی كارەكانە، بۆیە پارتی لەو پێناوەدا بۆ ئەوەی كۆدەنگی و یەكڕیزی و سەقامگیری دروست بێت و ئەو بارودۆخەی كە لەناوچەكە دەگوزەرێت كوردستان بەدەر بێت، هەوڵی داوە كە زۆرترین ئەو لایەنانەی خاوەن پێگەی جەماوەرین خاوەنی كورسی پەرلەمانن بەشداری لە حكوومەت بكەن، ئەوەش لەبەر بەرژەوەندی خەڵك و داهاتووی كوردستانە.بۆیە ئاساییە پارتی وەكو براوەی هەڵبژاردن هەوڵی سازان لە نێوان خۆی و لایەنەكان و لایەنەكانی دیكە بدات. لەلایەكی دیكەوە ئەزموونی چەند ساڵەی حوكمڕانی نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆكایەتی حكوومەت و كەسایەتی لە ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی هاوكارێكی باش و پشتیوانییەكی باش دەبێت بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان.گشت هەوڵ و كۆششەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەوەیە كە چوار ساڵی داهاتوو چوار ساڵی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و چاكسازی بێت، لە پێناوی دامەزراوەكردنی حكوومەت و ئایندەیەكی گەش بۆ هەرێمی كوردستان، لە هەموو دنیا وایە كە حكوومەت پێك دێت، دەبێت حكوومەت نوێنەرایەتی خەڵك بكات، بە دڵنییاییەوە كەسایەتی بەهێزی مەسروور بارزانیی لە رووی دیپلۆماسی و سیاسی و ئاسایش ، هۆكارێكی سەركەوتوو دەبێ بۆ زیاتر پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان .لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوو گرفتی تێدا بوو كە زۆر لایەن لە دەرەوەی حكوومەت، پەیوەندی لابەلای هەبوو، ئەوەش كێشەی گەورەی بۆ حكوومەتی هەرێم دروست كرد بوو، بۆیە گرنگە هەرێمی كوردستان خاوەنی ستراتیژێكی هاوبەش بێت، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان نوێنەرایەتی ئەو ستراتیژە هاوبەشە بكات هیچ لایەنێكی سیاسی لە دەرەوەی حكوومەت پەیوەندی لابەلا دروست نەكات و كاریگەری نەرێنی لەسەر كاروباری حكوومەت و هەرێمی كوردستان نەبێت