رووداو و پێشهاتەكانی رابردوو، سەڵمنێەری ئەو رٍاستییە كە چ هێزێك بەرپرسیاریەتی گەورەی بەرامبەر بە گەل و نیشتیمان بە ئەستۆگرت و رووبەرووی هەموو ئەو كێشە و ئاستەمانە بۆوە كە رووبەروووی بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان بوونەوە نەهێشتنی پاشەكەوت و كۆتاییهاتنی شەڕی داعش، كە هەڕەشەكانی هێشتا هەر ماون، هەروەها چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكانی ناوخۆ دەرفەتێكە بۆ بووژانەوەی بازاری هەرێمی كوردستان. ئێستاش بەپێی هەندێ راپۆرت و ئامار دەبینین كە ساڵی رابردوو بەتایبەتی پاش ئەوەی كە لە مانگی سێی 2018 رێژەیەك لە پاشەكەوتی مووچە دەستكاری كرا و لە مانگی ئاداری 2019 بە تەواوەتی پاشەكەوت هەڵگیرا، كاریگەری هەبووە لەسەر بازار و جولەیەك لە رووی بیناسازی، موڵك و ماڵ، هاتنەوەی هەندێ لەو كۆمپانیانە كە كوردستانیان بەجێهشتبوو دروستبووە. هەروەها هاتنی شاندە بازرگانییەگان لەوانە شاندە بازرگانییەكانی ئەمەریكا، ئێران و توركیا و هاتنی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندەكەیان، هەمووی ئەوانە ئاماژەن كە هەرێمی كوردستان قەیرانەكانی لە دوای خۆی بەجێهشتووە. راستە لە سەداسەد چارەسەر نەبووە، كۆمەڵێك گرفتی دیكە ماون، بەڵام وەكو سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران گوتی لە تونێلێكی دوور و درێژ و تاریك بووین، ئێستا رووناكیی كۆتایی تۆنێلەكە دیارە. كۆمەڵێك خەڵك و كۆمپانیا پەیوەندییان كردووە و هاتوونە و دەشبینین لەو سێ و چوار مانگەی رابردوودا چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان سازكراون. هەوڵ و كوششەكان بۆ ئەوەیە كە كوردستان دووبارە بۆ ئەو پێشوەچوونە ئابوورییەی 2005 تا 2013 بگەڕێتەوە و داهاتوویەكی گەش بۆ كوردستان دەبینین. گرنگ ئەوەیه كە هێزە سیاسییەكان لە كوردستان یەكڕیزی خۆیان بپارێزن و نیگەڕانی خەڵك بەوە دەڕەوێتەوە كە ئەمن و ئاسایش بەرقەرار بێت و سەقامگیری سیاسیش هەبێت. ئەو كاتەیە كە سەرماگوزارانی خوماڵی و بیانی لە كوردستان سەرمایەگوزاری دەكەن. بە دڵنییاییەوە پیلانێكی زۆر مەترسیدار لەسەر هەرێمی كوردستان بۆ تێكشكاندنی قەوارە سیاسییەكەی هەبوو. بەداخەوە ئەو پیلانە تا رادەیەك لە هەندێ شوێن سەری گرت. لە كەركووك و هەندێ ناوچەی دیكە پێشمەرگە ناچار بوو پاشەكشە بكات. پیلان هەبوو كە شوێنەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش بگیرێن و قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێمی كوردستان لاواز بكرێت. هەر دوو پێشمەرگە، قوتابی ، قوتابخانەی كوردایەتی و سەرۆك بارزانیی لە ماوەی رابردوو بە چەندین قۆناغی سەخت و تاقیكردنەوەی قورسدا گوزەریان كردووە لە رووی ئەزموونی پێشمەرگایەتی ، ئیداری، دیپلۆماسی ، ئەمنی و سیاسی ، چوارساڵی رابردوو ، قۆناغێكی باشی حوكمرانی هەر دوو سەركردەی تێكۆشەر بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانیی بوو.ئاشكرایە رۆڵی سەركردە لە بەرەو پێشبردن و سەركردایەتیكردنی وڵات لە قۆناغە جیاواز و ھەوراز و نشێوەكانی وڵات پێدا تێدەپەڕیت ، ئەركی بەڕیوەبەر زۆر ئاسانترەو لەسەر ئەو بەرنامە وكارە دەڕوات كە بۆی دانراوە بە پێچەوانەی سەركردە كە ئەركی دانانی پلانی ستراتیژیەتی پێشڤەچوونی جومگەكانی وڵات و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و خۆشگوزەرانی ھاونشتیمانیان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی نێو خۆیی و دەرەكییە.ھموو ئەمانە و چەندین كاری دیكە ئەركی سەركردە ی سەركەوتوو لەبەر ئەوەی دیدگا و ئامانجی ئەو زۆر گەورترە ، چونكە ئەو رابەرایەتی تێمكی كاركردنی فراوان دەكات بۆ ئەنجام دان و جێبەجێكردنی ستراتیژی بەڕێوەبردنی وڵات .
لە ماوەی رابردوو و لە قۆناغی جیاجیای كوردستان سەركردایەتی تیمێكی جیاواز لە بیركردنەوە و ئایدۆلوژیا جیاواز و ركابەری سەرسەختی حزبایەتی كردووەو توانیوێتی بە لێھاتووی و ئەزموونی خۆی لە كاركردن و ئیدارە دانێكی سەركەوتووانە بۆ تیمی كاركردنەكەی بكاتوو لە چواردەوری یەك ئامانج كۆیان بكاتەوە ئەویش باشتر كردنی گوزەرانی كوردستانیان و بوژانەوەو پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و هەروەها دەستبەرەكردنی سەقامگیری وڵات جگە لە یەكسانی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا و داكۆكی كردن لە مافی ئافرەت و پەرەدان بە تواناكانی لاوان و قوتابیان و دروستكردنی متمانە لای تاكی كوردی و گەنج بە تایبەتی و لێك نزیكردنەوەی بۆچوونە جیاوازەكانی كۆمەڵگای كوردستان ، ھەموو ئەمانە وھەزاران كاری بێ ژمارەی كە لە ئاستی نێوخۆیی ئەنجامی داوە ، لەگەڵ دروستكردنی متمانە بۆ بۆ وڵاتانی زلێھزی دوونیا بۆ وەگەر خستنی سەرمایەیی خۆیان لە كوردستان و راكێشانی دەیان كۆمپانیای زەبەلاحی جیھانی بۆ كوردستان و ئەنجامدانی سەرمایە گوزاری و ھەموو ئەوانەی سەرەوە وایكرد كوردستان بە جۆرێك گەشە بكات و ئارامی و ئاسایشی تێدا بەر قەرار بێت ، ئەمەش وایكرد دەیان كومپایانیی ناوداری جیهانی ،نوێنەرایەتی و كۆنسۆڵگەری زیاتر چەندین وڵاتی جیھان لە كوردستان بكرێتەوە .پێگە ومتمانەی دۆزی كورد و ئەزموونەكەی پر بایەختر و بەهێزتر بكات..ئەوە ئەو راستییەمان بۆ روون دەكاتەوە رۆڵی سەركردە لەو خاڵانەی كە لەسەرەوە ئاماژمان پێكرد بەدەر دەكەوێت و ئەزموونی سەرۆك وەزیرانە گەنجەكەی كوردستان لێرەدا بە روونی دیار دەبێت و چونكە سەركردایەتی كردن لە بارودۆخ و پێكھاتەی جیاواز و پڕ لە ململانێ توانا و ئاستی سەرۆكردە بەدەر دەخات ، نەك بە پێچەوانەوە كە ئەوەی لە دونیای دەرەوە ھەیە و دەبینرێت كەسێك ئەو پۆست وەردەگرێت و دێتە سەر سفرەی حازر و یەك دەست و بێ كێشە وململانی ناوخۆیی و دەرەكی ، كە وابێت بە تێروانینمان بۆ ھەموو ئەوانەی سەرەوە و ھەڵسەنگاندن و شیكردنەوەی دەستكەوتەكانی حكومەتی كوردستان لەگەڵ ئەو ھەموو كێشە و لەمپەرەی بۆی در وستكراوە دەتوانین بڵێن رێزاداران نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی ئەو دوو گەنجەكە توانیویانە بە شێوەیەكی دروست و بە دیدگایەكی روون بەرەو پێشكەوتن و گەشەسەندن لە گشت بوارەكان بەرەو كوردستانێكی بەهێز ئاراستە دەكات ، گەلی كورد بە بایەخەوە دەرووانە كاریزمایی و شێوازی كاركردن و ئەزموونی ئەم دووسەركردە گەنجە .