پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو هێزە كاریگەرەیە كە توانای گۆڕانكاری هەیە و ئەو رێچكە سیاسیە دێنێتە ئاراوە كە بەرژەوەندیە گشتیەكانی تێدا بپارێزرێت، ئەمە ئەو بیرۆكەیەیە نیشانی دەدات وەك دەگوترێت كە دەتوانێت بە هەموو تواناییەكەوە سیاسەتەكانی لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی گەلەكەی پیادە دەكات. پارتی دیموكراتی كوردستان بە سیاسەتێكی حەكیمانەوە رێبەری ماف و خواستی گەل و رێگای رزگاریخوازی كوردی كردووە.مێژووی دوێنێ و سیاسەتی ئەمڕۆ و پلانی ئایندە شایەدی ئەو راستیەن. لە ئێستادا لە سایەی رێبەڕی نەتەوەیی هێژا سەرۆك بارزانی پارتی لە چوارچێوەی هەبوونی سیاسەتێكی روون و بڕیاری یەكلاكەرەوە رێڕەوی حزبیانەی خۆی بە شێوەیەك دادەڕێژێت لە بەرژەوەندی گەل ونیشتمان لا نەدات. ئەمە ئەو هێزە خوڵقێنراوە خودیەیە كە لە نێو پارتی هەستی پێدەكرێت و سەنگی مەحەك بوونی لە هەر بارێكدا دەنەخشێنێت. زیاتر لە حەوت دەیە ،بەهۆی خەبات و تێكۆشان و بەرخودان و قوربانیدانی دەیان ساڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانی و ئەمڕۆش سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ وەدی هێنانی مافەرەواكانی گەلەكەمان و یەكرێزی وتەبایی گەلی كورد، كە نمونەشی ئازادی و سەربەخۆیی ویەكرێزی وتەبایی ئەمڕۆی كوردستانە لەسایەی سەرۆك بارزانی دا. پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی 1946 لەسەر دەستی مستەفا بارزانی، هەمیشە ئامرازێك بووە بۆ ڕەوینەوەی نائومێدی و دروستكردنەوەی ئومێد بۆ خەڵكی كوردستان و لەو كاتەوەشی پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزراوە، لەگەڵ ئەوەی دوژمنانی كوردو كوردستان پەنایان بۆ كۆمەڵكوژی و كیمیاباران و تەنانەت ئەنفالیش بردووە، بەڵام قەت گەلی كوردستان نائومێد نەبووەو لەناو جەرگەی نەهامەتیەكانەوە، ئومێدی بە ئاییندەیەكی گەش هەبووە. ساڵە، لە ژێر پیلانگێری و ناوی جۆراوجۆر هەوڵی سرٍینەوەی پارتیی و بارزانیی وەك قوتابخانەی كوردایەتی و نەتەوەیی كورد وكوردستان دەدەن ،چونكە دوژمنان و ئەڵقە بەگۆێ كانیان باش ئەو واقیعە دەزانن كە ئاڵاهەڵگر و میرات هەڵگری گشت شۆرشەكانی كوردستان و پێشەنگی كاروانیی كوردایەتی و سەربەخۆیی كارێزمایەكە كه ئه ویش سەرۆك بارزانییه، كه تا گەیشتن بە لووتكە و پارتی دیموكراتی كوردستان و رێبازی مستەفا بارزانیی هەمیشە دڵسۆز و خۆبەختكار بووە لەو رێگایەدا و بەهۆی ئەوەشەوە رووبەڕووی هەموو جۆرەكانی دورخستنەوەو راوەدونان بووە، بەڵام لەپێناو دۆزەكەیدا خۆی ڕاگرت، مەبەستی دەستەبەركردنی سەرفرازی و كەرامەت بوو بۆ گەلەكەی و بەرەنگار بوونەوەی چەوسێنەران و ڕەگەز پەرستی بوو. هەر بۆیە جێگای رێزگرتن بوو لەلایەن كۆڕەكانەوە بەتایبەتی و لەلایەن خەباتگێڕو ئەو موجاهیدانەوە كەواتای خۆگۆڕینی مرۆڤـ بۆ پڕۆژەی ئازادكردنی نەتەوەیەك لە زوڵم و زۆرداری دەزانن. بۆیە لەپێناو دابینكردنی مافە ڕواكانی كورد و كوردستان هەموو ژیانی خۆی تەرخان كرد. بەهۆی خەبات و تێكۆشانە بێوچانە پڕ لە هەوراز و نشێوو سەرباری ئەو ژیانە سەخت و دژوارەی كەتێیدا ئەژیا، كە بە دژوارترین قۆناغی مێژووی كورد و كوردستان دەژمێردێت، بارزانیی نەمر نەك هەر كۆڵی نەداو خۆی ڕاگرت و بووە جێی ڕێزلێنانی هەمووان، بەڵكو هەردەم ئەو ئاڵا شەكاوەی كە بە ئەمانەتەوە لەدەستی سەركردە نیشتمانپەروەرە شۆڕشگێڕكانی پێشووی بنەماڵكەیان و گەلەكەی وەری گرتبوو بەرز ڕایگرت و درێژەی بەو خەباتە پیرۆزەدا و بەگوێرەی بارودۆخی ئەوسەردەمەی كوردستان و ناوچەكەو جیهان ئاڵاكەی بە رەنگی راستەقینەی خۆی نەخشاند و رازاندییەوە و بەرزتر رایگرت، تا وای لێهات زۆربەی هەرە زۆری جەماوەری كوردستان لەژێریدا كۆببێتەوە و بەو جۆرەیش كورد و بزووتنەوە ڕزگاریخوازەكەی لەوگۆشەگیری و ناوچەگەرییەی پێشوو، كە نەیدەهێشت زیاتر بڕبكات و هەروەها لەوفشارو ئابلوقەیەی كە بەسەریدا سەپێنرابوو دەریبكات و كورد و داوا رەواكەی بەهەموو جیهان ناساندو گەیاندییە ئەو ئاستەی كە لە دونیادا ناوی كورد و بارزانی ئاوێتەی یەكتر ببنەوە، كوردایەتی بارزانی لەوەدەست پێدەكات كە توانی كەسایەتی خۆی لەناوجەرگەی بیری نەوایەتی و كوردایەتی راستەقینەدا بتوێنێتەوە. بارزانی هێمای بزووتنەوەی نیشتمانی كوردبوو، داینەمۆی بیركردنەوەی شۆڕشی كورد بوو، سەركردەیەكی سەربازی و سێبەرێكی سیاسیی گەورە بوو، دڵ و مێشكی ئەو پیاوە خۆشەویستی كوردستانی تیادابوو، گەورەترین خزمەتی كوردستانی كردبوو. بۆ ئەوەی بتوانێت خۆشەویستی گەل مسۆگەر بكات و خەبات لەپێناو رزگاری كورد و كوردستان و دابینكردنی مافە نەتەوایەتییە رەواكانی درێژە پێبدات و دروستكردنی گیان وكیانێكی سەربەخۆ و ئازاد بەبیرو باوەڕێكی كوردانەی نەگۆڕی تۆكمە رابگەیەنێت و هەرچی خوڕەوشت و هەڵسوكەوت و داب و نەریتی جوان و بەرز و پیرۆزی كوردایەتی و كوردەواری هەیە پیادە و پەیڕەوبكات. ستراتیژی وپلانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان قۆناغ بە قۆناغ ئامانجەكانی پێكاوە ، بۆیە، هەر لە كاتی دامەزراندنییەوە تا ئێستا توانییوێتی هەنگاویی گەورە بۆ چەسپاندنی مافەرەواكانی گەلی كورد جێبەجێكردووە و هەر لە " ئۆتۆنۆمی ، فیدراڵی ، ئینجا ریفراندۆمی سەربەخۆیی و كوردستانێكی بەهێز بەرەو بەدەسهێنانی ئامانجەگەورەكەمان ..