بنیاتنانى مرۆڤــی كوردستانی و نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واري
April 24, 2019
وتار و بیروڕا
گومانى تێدانییه كه‌وا تاكه‌كانن كۆمه‌ڵگه پێك ده‌هێنن و دواتریش نیشتمان پێك دێت، به‌دڵنیایی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار كه‌سه‌كان راسته‌وخۆ ره‌نگده‌داته‌وه له سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن ودیارى كردنى كۆى پرسه‌كانى كۆمه‌ڵگه، نموونه یه‌كجار زۆرن له سه‌ر ژیانى رۆژانه‌دا له‌سه‌ر ده‌رخستنى ئه‌و رسته‌یه‌ى سه‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه پێویسته كار له‌سه‌ر چاككردن وباش كردن و به‌ره‌وپێشبردنی ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتى تاكه‌كان ورۆشنبیركردن وفێركردنیان بكرێت، چونكه بنیاتنانى مرۆڤ سه‌ره‌تا به‌په‌روه‌رده كردن وفێركردن ده‌ست پێ ده‌كات، بۆیه یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌تاكانى بنیاتنانى مرۆڤ بریتییه له نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واری له نێوان كۆمه‌ڵگه به‌گشتى و تاك به تایبه‌تى, ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئاستى جیهان ته‌ماشا بكه‌ین ده‌بینین تا ئێستا زۆرێك له ووڵاتانى جیهان له رۆژهه‌ڵاتى زه‌وی تا رۆژئاوا له هه‌وڵدانى به‌رده‌وام دان بۆ نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واری كه خوێندن و فێركردن مافی سروشتى هه‌ر تاكێكه له بچووك و گه‌وره، وه رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌ده و زانست و رۆشنبیری (یونسكۆ) به دروشمى رۆژى جیهانى نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واری كه له 8/9/2018كه رۆژى جیهانى نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارییه ده‌لێ نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واری به‌ردى بناغه‌ى بنیاتنانى مرۆڤ و په‌ره‌پێدانه، ده‌لێ زیاتر له (750)حه‌فت سه‌دو په‌نجا ملیۆن كه‌س نه‌خوێنده‌وارن له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان كه دوو به‌شى له ئافره‌تانن و به‌شێكى له پیاو بوون، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تاى نۆهه‌ده‌كان ده‌زگای (باربارا بۆش) بۆنه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واری خێزانى له‌لایه‌ن (باربارای ) خێزانى بۆشى باوك كه سه‌رۆكى وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بوو دامه‌زرابوو، نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واری له ناو خێزانه‌كان له سه‌ر ئاستى جیهان به هاوكاری و پاڵپشتى چه‌نده‌ها كۆمپانیا و ده‌زگاى ئه‌مریكی كه یارمه‌تیده‌ربوون بۆ نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واری زیاتر له (750)حه‌فت سه‌دوپه‌نجا ملیۆن نه‌خوێنده‌وار له‌سه‌ر ئاستى جیهان، جێگاى ئاماژه‌یه كه كۆریای باشور به‌رزترین رێژه‌ى فێركردنى هه‌یه له جیهان كه رێژه‌كه‌ى 100%، وه ژاپۆن كه‌مترین رێژه‌ى نه‌خوێنده‌واری هه‌یه له جیهان و له ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كانیش كه‌مترین رێژه‌ى نه‌خوێنده‌واری له (فه‌له‌ستین و به‌حره‌ین و كوه‌یت)هه‌یه، به‌رزترین رێژه‌ش (له مۆریتانیا و یه‌مه‌ن و مه‌غریب ومیسر و سودان ) هه‌یه عێراقیش به زنجیره‌ى شه‌شه‌م ووڵاتانى عه‌ره‌بی دێت، رێژه‌ى نه‌خوێنده‌واری (20%) دێت به پێی ئاماری یونسكۆ له ساڵى (2016).
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستانیش رێژه‌یه‌كی جێگر و وورد نییه له هه‌ندێ سه‌رچاوه (18%) و له هه‌ندێكى تر (15%، 16%، 21%) دێت واته رێژه‌یه‌كى باوه‌پێكراو په‌سند كرا‌و نییه، ماوه‌ته‌وه بلێم گرنگه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلانێكى وورد و دیراسه‌كراوى هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واری داوا له رێكخراوه نوێده‌وڵه‌تیه‌كان له بوارى په‌روه‌رده و فێركردن بكات و پرۆژه‌یان بداتێ بۆ راگه‌یاندنى هه‌ڵمه‌تى نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واری به‌تایبه‌ت ده‌تواندرێ سوود له‌و ده‌رچووی ئه‌و كولێژانه ببینرێ كه تائێستا دانه‌مه‌زراون له گوند و شارۆچكه‌كان نیشته‌جێن و قوتابخانه هه‌یه و ده‌كرێ له ده‌وامى ئێواران وشه‌وان وه‌كو پێشان به چڕى كاری له‌سه‌ر بكرێت و بكرێته پرۆژه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ بنیاتنانى مرۆڤى كوردستانى له نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واری ده‌ست پێ بكه‌ین و كه به‌رپرسیاریه‌تى راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه و هه‌میش ئه‌ركه له‌سه‌ر به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت وله هه‌مان كاتیش ئه‌مانه‌ت وبه‌رپرسیاریه‌تییه به خوێنده‌وار كردن و فێركردن وبنیاتنانى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانی.
به كر كه ريم حه سه ن
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی