پارتی،بارزانی ئەرك و بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیی..

پارتی،بارزانی ئەرك و بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیی..
ئەرك وبەرپرسیاریەتی پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی و بارزانیی وەك پێشەنگی ئەو كاروانە هەمووكات قورس و دژوار بووە ،چونكە نەیارانی كورد ، هەردەم لە هەوڵی ئەوە دا بوونە كە كۆسپ و بەربەست لەبەردەم رێبازی كوردایەتیی و بەدیهێنانی مافەرەواكانی كورد و كوردستان دروست بكەن و تا بە ئێستا هەموو جۆرە پیلانگێریی و چەكی قەدەغەكراو و گەمارۆدانیان تاقی كردۆتەوە. پاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 هەرێمی كوردستان توشی دابڕانێك بوو لەسەر ئاستی دنیا، بەڵام بە ماوەیەكی زۆر كورت ئەو حەرەكەی لەلایەن سەرۆك بارزانی و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و مەسروور بارزانی و ئەو دیبلۆماسیەتەی كە پارتی دەستی پێ كرد، جارێكی دیكە هەرێمی كوردستان كەوتەوە سەر پێ و ئێستا پەیوەندی هەرێم لەگەڵ جیهان لە ئاستێكی زۆر باشدایە و لە داهاتووشدا زۆر باشتر دەبێت، چونكە ئەوەی كە ئێستا دیارە هاتنی سەركردە و وەفدەكانی جیهان بۆ هەولێر ئەوانە هەموو بەڵگەن كە ئەوان پشتگیری لە هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێم دەكەن كە لە ئایندەدا دروست دەبێت.لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستاندا بارزانیی و پارتی هەمیشە لە سێرەی دوژمندا بوونە و ئامانجپێکراوی سەرەکی بوونە، دەزانن بۆچی؟ روونە کە نەیار هیچکات وزەی خۆی لە ئامانجی لاوەکی بەفیڕۆ نادا، پارتی و بارزانی، شانیان دایە بەر ئەرکە سەختەکە و، وەک هەمیشە نیشتمانیان لە مەترسییەکان پاراست و نموونەیەکی لێهاتووییانەی حوکمڕانییان پێشکەش کرد، هەم شکۆی کوردستانیان پاراست و، هەم بە ئیرادەیەکی چەقبەستووی نەتەوەیی هەڵێنجراو لە رێبازی بارزانییەوە ریفراندۆمی سەربەخۆییخوازی ئەنجامدا، تیایدا بۆ یەکەمین جار لە تەواوی خاکی باشووری کوردستان بە دەنگی خۆیان ئایندەیان بۆ رۆڵەکانیان نووسییەوە.لەئێستادا "پارتی و بارزانی و کوردستان"کە سیانەیەکی لێکدانبڕاون، بەهێزتر لە جاران سەنگ و دەنگیان هەیە، چ لەسەر ئاستی نێوخۆ یان هەرێمی یاخود نێودەوڵەتی. ژمارە بە تەنیا مانا و بەهایەکی نییە، بەڵام کاتێک لە هاوکێشە بەیەخدارەکاندا رۆڵی خۆی بینی، ئەوکات کاریگەری و لێکەوتەی بەهێزیشی دەبێت، دروست بۆ "پارتی"ش هەر وایە، ژمارە سەخت و قورسەکەی هاوکێشەی سیاسی کوردستانە، ئەگەرچی لە رووی ژمارە و ناوو فۆرمەوە، حزبی سیاسی لە کوردستان زۆرن، بەڵام پارتی وەک ناوو ناوەڕۆک، وەک خزمەت و هەڵوێست، وەک کار و کاردانەوە، بە جیاوازی زۆر لەپێشەوەیە، ئەم پیشەوەییەش پێشەواییەتییە، پێشەوایەتییەک کە گەل لە میانەی پرۆسەیەکی دیموکراسی بۆی تەرجەمە کردووە بۆ رێپێدانێکی میللی، بۆ ئەوەی ببێتە قەڵغانی نیشتمان.لە مێژووی دوور گەڕێ، هەر لەم چەند ساڵە کەمەی رابردوو، هیچ ئامراز و پیلان و هەوڵێک نەما لە سێرەگرتن لە پارتی و بارزانی لە دژی کوردستان تاقی نەکرێتەوە، ئاکامەکەی چی بوو؟ پووچەڵ کردن.لە رووی ئابوورییەوە، بە نایاسایی و ناشەرعی میلەتێکیان نانبڕاو کرد.لە رووی ئەمنییەوە، گەورەترین و دڕندەترین گرووپی تیرۆریستی پەلاماری خەڵک و خاکیان دا.لە رووی سەربازییەوە، بە نوێترین چەک و ئامرازی جەنگیی مۆدێرن هەوڵی داگیرکارییان دا.لە رووی دیبلۆماسییەوە، سنوورمان بەسەردا داخراو هەڕەشەیان لی دەکردین..ئێستا كوردستان لە دۆخێكی نوێیدایە ،بەرەو كوردستانێكی بەهێز و حكومەتێكی خزمەتگوزار هەنگاو دەنێ‌، ئەمەش ئامانجی هەمیشەیی پارتی و بارزانییە ، چونكە هەموو كات پێشەنگی بەرپرسیاریەتی و قەڵغانی بەرگریكردنی دۆزی كورد و نیشتیمان ..پێشمەرگەومەرجەعی نەتەوەیەكی 50 میلیۆنی زیاتر لە نیو سەدەیە بێوچان چیا بەرزەكان و دەشت و دۆڵەكان شوێنی تێكۆشان خۆشترین و پرشكۆترین كاتەكانی ژیانی بووە، لە بەرامبەری خۆشگوزەرانی و بەرژوەندی شەخستی و پۆست و پایە و هەتا دوایی. ئەوەی لایی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانیی گرنگ و پر بایەخ بووە ، سەربەستی خاك و نیشتیمان گەلەكەی بوو تا خۆشییەكاتییەكان وهەموو كات داكۆكیكاری و پێداگری دۆزی رەوایی نەتەوەیەك بووە ، كە نەیارانی بەردەوام هەوڵی سرٍینەوە و لە ناوبردنیان داوە، سەرۆك بارزانیی چیایەكی‮ ‬لەبن نەهاتووە لەكەسایەتیی‮ ‬بەهێزو دەروونێكی‮ ‬سەقامگیرو بیروهزرێكی ‬داهێنەرانەی‮ ‬جۆری‮ ‬خەباتكردن و تێگەیشتن لەمافی‮ ‬میللەت و لەنەفسییەتی‮ ‬خراپی‮ ‬دوژمنان هەرئەمەش وایكرووە زۆر‮ ‬بەباشی‮ ‬لەو سەركردەو كەسایەتییانە بگات كە سەردانی‮ ‬دەكەن و دەیانەوێ‮ ‬ڕێكەوتننامەی‮ ‬لەگەڵدا واژوو بكەن و وەعدی‮ ‬دەدەنێ و قسەی‮ ‬بریقەدار دەكەن‮ ‬،‮ ‬بەڕێزیان خوێندنەوەی‮ ‬تەواو بۆ كەسەكان و حاڵەتەكان و باری‮ ‬بینین و ژینگەی‮ ‬سەردانەكان دەكەن بۆیە‮ ‬،‮ ‬هەموو گۆڕانێك لای‮ ‬بەرامبەرەكانی‮ ‬لەلای‮ ‬بەڕێزیان پێشتر حیسابی‮ ‬بۆ كراوەو بەباشی‮ ‬پەیی‮ ‬پێبردوون‮ . ‬خۆی‮ ‬هەمیشە لەمەوقیعی‮ ‬ڕاستگۆیی‮ ‬و خاوەن قسەی‮ ‬خۆیدا بینیوە و ئەوانەشی‮ ‬لەخانەی‮ ‬ڕەنگۆرین و قسەگۆڕیندا بینیوە‮ ‬،‮ ‬ئەمەش خاڵێكە كەزۆرجار ئاماژەی‮ ‬پێكردووە‮.‬ ‬كەمرۆڤی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەبێ خاوەنی‮ ‬قسەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت‮ ‬ئەمەش وای‮ ‬كردووە هەموو ئاماژەكردنی‮ ‬بەهەربارو حاڵەتێك و هەڵوێستێك و هەنگاوێگ‮ ‬،‮ ‬سەرچاوەكەی‮ ‬لەڕاستگۆییەوە بێت و‮ ‬ڕێگای‮ ‬بەوە نەداوە كەسیاسییەكی‮ ‬عێراق و دەرەوەش پێی‮ ‬بڵێن تۆ وات وت بەڵام وا تكرد‮ . ‬دیارە ئەم سیفەتە پۆزەتیفە لەكەسایەتیی‮ ‬سەرۆكدا دوو جۆر خوێندنەوەی‮ ‬بۆ دەكرێت‮ ‬،‮ ‬لەلای‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە هەناسەی‮ ‬سیاسەتیان كورتەو لەحازر بەدەستی‮ ‬دەگەڕێن و سیاسەت بەجۆرێك لەهەڵخەلەتاندن دادەنێن‮ ‬،دیارە ئەم جۆرە راستگۆییەی‮ ‬سەرۆك بارزانی بەباش نازانن‮ . ‬بەڵام جۆری‮ ‬دووەمی‮ ‬خوێندنەوەكە كەبەپێی‮ ‬بۆ چوونی‮ ‬من راسترو دروستترە چۆن كاتێك ئەخلاق لەسیاسەت دووخرایەوە ئەوكات تەنها كۆشش و ئەتككردن دەبنە سیمای‮ ‬سیاسەت‮ ‬،‮ ‬كەئەمە بەهیچ جۆرێك لەمێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆكدا بوونی‮ ‬نییەو ناشی‮ ‬بێت‮ ‬،‮ ‬لەكۆی‮ ‬ئەم خستنە‮ ‬ڕووانەی‮ ‬راستییەكاندا پێویستە ئەوانەشی‮ ‬وا هەر لەوگۆڕە رقیان لە سەرۆك بارزانییە ‬،‮ ‬بەخۆیاندابێنەوەو‮ ‬،‮ ‬كەمێك ویژدانیان بخەنەكارو‮ ‬،‮ ‬سەیری‮ ‬ئەوە بكەن كەبۆچی‮ ‬هەموو دووژمنان مافی‮ ‬كورد سەرۆك بارزانیی بەپیاوی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬دادەنێن و كودەتای‮ ‬لەدژ دەكەن و درۆی‮ ‬بۆ هەڵدەبەستن و بەوان بێت‮ ‬ڕۆژێك زووترلەناویشی‮ ‬بەرن ؟ با جارێك بەراوردی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬نەگۆڕی‮ ‬خەمخواردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد لای‮ ‬بەڕێزیان و ئەو خەركە سیاسیانە بكەین‮ ‬،‮ ‬كەهێشتا لەسیاسەت و مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و بوونی‮ ‬ئاستەمەكان نەگەیشتوون‮ . ‬بابزانن خەباتكردن بۆ مافی‮ ‬گەلێكی ‬مەزڵووم لەوقسانەدا كۆنابێتەوە كەدەڵێی‮ ‬بڵقی‮ ‬سەرئاون و هیچیان لێ پێك نایەت جگە دژایەتیكردنی‮ ‬بێ مانای‮ ‬ناوەڕۆك دژ بەڕاستییەكان‮ . ‬بۆیە هەق وایە بۆ ئەم قۆناغە‮ ‬،‮ ‬هەموومان پێشەوایی‮ ‬كاك مەسعودمان پێ قبووڵبێت‮ ‬،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا دەكرێ قەبارەو بوونی‮ ‬خۆشمان بپارێزین ئاشكرایە بەڕێزیان هیچ كاتێك لاوازی‮ ‬و پەرتەوازە بوونی‮ ‬حزیە كوردییەكانی‮ ‬پێباش نەبووە‮ ‬،‮ ‬بەقەد ئەوەی‮ ‬كاری‮ ‬لەسەر‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬كردووە بۆیە ئێستا كاتێكی‮ ‬گونجاوو‮ ‬ڕەخساوە باشتر وایە برا گەورەیەكمان هەبێ‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵكیش بەگەورەیی‮ ‬سەریی‮ ‬هەریەكێك لەئێمە بكات و بەمەش شكۆ بۆ نەتەوەیەك و بونیادنان بۆتاكی‮ ‬كورد بگەڕێنینەوەو نەتەوەیی كوردیش وەك گشت نەتەوەكانی تر خاوەنی خۆی و نیشتیمانی خۆی بێ‌..
Top