تەنها دەنگ ،بەرژوەندی خەڵك و كوردستانێكی بەهێز گرنگە ..
April 16, 2019
وتار و بیروڕا
ئەوہ ی دەمەوێ ئاماژەی پێبدەم ئەویش سەرۆکی ئایندەی کابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان سەرکردەیەکی نوێ دەبێ لەکاری دەولەت داری ، ئەویش رێزدار مەسرور بارزانییەئەم سەر کردەیہ رۆڵێكی گەورە و کاریگەری بێ وێنەی هەبوە لە ئەمنیەت و سەقام گیری ئەم ولاتە ۰گەنجێکی ژیر ،دووربین، سیاسێکی دیار، خاوەن پێگەیەکی بەرز لەسەر ئاستی نێو دەولەتی و ناوەخۆیی ۰کاتێک کاک مەسرور پێشنیار کرا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی داهاتو لەلایان پارتی دیمو کراتی کوردستان پێشوازێکی گەورەی ولاتە گەورەکان لێکرا و ۰لەسەر ئاستی ناوەخۆش موژدەیەکی گەورە بوو،چونکە ئەم قوناغە جیاوازە لەروانگەی حکومرانی ۰هەروەها لە قۆناغی دوای ریفراندۆم و تێک شکانی داعش و شکانی گەمارۆ ئابوریە کانینهەموو ئاوات و هیواكان بۆ بونیاتننانی كوردستانێكی بەهێز هەڵچنراوە و هەمومان بە ئومێدو ئاواتەوە دەرووانە ئایندە و بەتایبەت سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی كوردستان بە تایبەت كە سیستہمی سزاو پاداشت بخاتە بەرنامەی کاری حکومرانی ،گرنگی تەواو بە خەلکی بەئەزموون بدات ،پاکتاوی گەندەلی بکات خوێنی نوێ بخاتە کارو مۆدیلێکی نوێ لەدەولەت داری بێنێتە کایەوە،گەلی كورد له ڕووی جهستهیی و هزری و كولتووری و نهتهوهیییهوه تیرۆر دهكهن و ههرچی بۆیان كرابێ لهپێناو قڕكردن و لهناوچوونی ئهم گهله ستهم لێكراوه كردوویانه و درێغییان نهكردووه. بهڵام ههرگیز نهیانتوانیوه ورهی خهڵكی خۆڕاگری كوردستان بڕووخێنن.ئهزموونی گهلهكهمان و پێویستی نهتهوهیی بۆ بهرهنگاربوونهوهی ههموو ئهو نهخشه و پیلانانه، یهكڕیزی و یهكگرتنه بۆ یهك ئامانج، كه پارێزگاریكردنه له خاك و نهتهوه و دهرهێنانی له بندهستهیی داگیركهران چونکەپارتی و بارزانی ئەو هەلگری پەیامێکی گەورەیە کە لەئەجندای کاری ئەو دەبێ لەئایندە کەئەویش هەنگاو نانە بەرەو كوردستانێكی بەهێز و بەدیهێنانی ئامانجە گەورەكەمان .پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لەگشت قۆناغە هەستیارەكانی مێژووی گەلی كوردستاندا ڕۆڵێكی گرنگی لەچارەسەركردنی پرسە چارەنووسسازەكاندا هەبووە، بەدڵناییەوە لەم كاتە هەستیارەشدا دەتوانێت ئەم قۆناغە بەگشت ئالۆزی و گرفتەكانیەوە ببرێت، گشت هاوڵاتیانی كوردستان ئەو ڕاستیە دەزانن كە پارتی هەموو هەولێكی ئەوەیە كە حكومەتێكی بەهێز لەپێناوی كوردستانێكی یەكگرتوو دروست بكات، لەلایەكی ترەوە ئەگەر دیوی سەرەكی لەم پرسەدا بخەینەڕوو پێویستە سەرنجێك لەسەر ئەنجامە فەرمییەكانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بكەین كەدەبینین پارتی دیموكراتی كوردستان برای یەكەمی هەڵبژاردنەو زۆرینەی پەرلەمانی كوردستانە و خاوەنی چلوپێنج كورسیە لەنێو پەرلەمانی كوردستان كە ئەمەش یەكەمجارە لەمێژووی خولەجیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستاندا لایەنێك بتوانێت زۆرینەی كورسیەكانی هەبێت، بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو هەولێكی ئەوەیە كە حكومەتێكی بەهێزی بەتوانا بنیادبنێت بۆئەوەی بتوانێت بەرەنگاری گشت قۆناغێكی هەستیار ببێتەوەو لەم پێناوەشدا پارتی دەیەوێت سیستەمێكی مۆدیرن بنێتەكایەوە كە لەسەربنەمای خاڵبەندی بێت و گشت لایەنەكان لەچوارچیوەی قەبارەی راستەقینەی خۆیان بەشدارییان پێبكرێت، بێجگەلەوەی مەرجە ئەو لایەنەی بەشداری دەكات بەشدایەكی جدی بكات نەك لەكاتی روودانی هەر قەیرانێك پشت لەحكومەت بكات، چونكە گشت هاوڵاتیان ئەزموونی كابینەی پێشوویان لەیاد نەچووە كە هەموو حزبەكان بەلێنیان داو بەشدارییان لەكابینەی هەشت كردو لەسەرەتاوە لەسەر بنچینەی حكومەتی بنكە فراوان پێكهێنرا سەرجەم حزبەكان بەلێنی لە پێناو چوار ساڵی ئارامی و سەقامگیریان بەرزكردبۆوە بەڵام هەر لەسەرەتاوە دوای ماوەیەكی زۆر كەم هەندێك لایەن بەرۆژ لەحكومەت بوون وخاوەنی چەندین پۆستی وەزاری وبەرێوبەری گشتی بوون وبەشەوانیش لەرێگەی كەناڵەكانیانەوە خۆیان بەئۆپۆزسیۆن دەناساندو ڕەخنەی ڕووخێنەریان دەگرت وبەڵێنی خەیاڵیان بەكۆمەلانی خەڵك دەدا، هەڵسووكەوتی ئەم حزبانە وایكرد هەر زوو بناغەكانی بنكە فراوانی تێكشكێندرا، بەتایبەتی كاتێك كە قەیرانی ئابووری زۆر بەهیزبوو هەندێك لەو حزبانە بەرپرسیارێتیان هەڵنەگرت و بۆ موزایەدەی سیاسی لەحكومەت كشانەوە، لەپێناوەشدا بەپێی ڕای زۆرێك لەشیكەرەوە سیاسیەكان ئەو ئەزموونەی پێی دەوترا كابینەی بنكە فراوان ئەزموونێكی شكستخواردوو بووە باشترە دووبارە نەبێتەوە، بەجۆرێكی تر لەسەر میكانیزمێكی نوێ حكومەتی داهاتوو بنیاد بنرێت.
ئەوەی زیاتر بابەتێكی هەستیارە گشت پەرپرسیارێتیەكە لە ئەستۆی پارتی دیموكراتی كوردستانە چونكە بەووتەی هەموو لایەنەكان ئەو بەبراوەی یەكەمی هەڵبژاردن دادەنرێت لێدوانی هەموو هیزە جۆراوجۆرەكان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی هەرێم رووی لەو كردووە، هەر لایەنێك دەیەوێت زۆرترین پشك بۆخۆی ببات ، لەم ڕێگەیەشەوە هەموویان گوشار دەخەنەسەر پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرجەممیان دەیانەوێت لەرێگەی گوشارەكانیانەوە زۆرترین پشك بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن.