بەهەند وەرگرتنی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان نەک پێچەوانەکەی

بەهەند وەرگرتنی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان نەک پێچەوانەکەی
هندێ لە حزبە سیاسیەکان بە تایبەت حزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان سەرباری ئەوەی کە خویان بە حزبی نیشتیمانپەروەرو کورد پەروەر دەزانن
بەڵام بە داخەوە دروشمەکانیان شتێکە و واقیعحاڵیان شتێکی تر.

شایانی گوتنە هەر حزبێکی سیاسی کوردستان ئەرک و بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی لە سەرە
بویە هەر گیز نابێت حزبێک یان چەند حزبێکی سیاسی لە ئاراستەی پرەنسیبی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی لابدات و لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسی ئامادە بێت بەرژەوەندی گەل و وڵاتەکەی پشتگوێ بخات
و ڕوبەڕوی ئەزمونی وڵاتەکەی ببێتەوە هاوشانی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان.

ئەرکی حزبی سیاسی چ لە دەستەڵاتدا بێت یانیش ئوپوزسیون بێت پێویستە ئەم دو پرەنیسبە لە بەرچاو بگرێت یەکەمیان بەرژەوەندی خەڵک و دووەمیان ئاسایشی نیشتیمانی بە پێچەوانەوە دەکەوێتە نێو بازنەی خیانەتی نیشتیمانی .

ئەوەی کە ئێمە لە کون ولە ئێستادا بە چاوی خومان لە هندێ حزبی سیاسی دیاریکراومان بینیوە و دەبینین خو بە خاوەن نەزانینیانە بو گەل و وڵات

لەمەش بەولاتر دژایەتی هەرچەشنە ڕەوشێکی سیاسی دەکەن کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دا بێت
بویە زور جار خەباتی شاخیشیان دەکەوێتە ژێر پرسیار گەلێکەوە

هەرێمی کوردستان بەرەو ڕیفڕاندومی سەربەخویی هەنگاوی هاوێشت کە ئەمە خەونێکی لە مێژینەی هەر کوردێکی دڵسوزو بە شەڕەفی کوردە لە هەر شوێنێک بێت بە سەرکردایەتی کردنی ڕێبەری کورد هێژا بارزانی

کە چی بینیمان چەند کەس و باڵێکی نێو حزبێکی سیاسی تری هەرێمی کوردستان بەشێوەیێکی نەخشە بو داڕێژراو و بە هەمو هێزو توانایەکیانەوە هاوشانی داگیرکارانی کوردستان سەنگەریان لە پڕوژەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی کوردستان گرت

و ئەمەو نیوە زیاتری خاکی پیروزی کوردستانیان ڕادەستی نەیارە سەرسەختەکانی گەلی کوردستان کرد و ئامانجی سەرەکیشیان لە ناو بردنی ئەزمونی هەرێمی کوردستان بو

کە لە هەروڵاتێکی تری دونیادا خیانه تێکی مەزنی لەم چەشنە ئەنجام بدرێت موڵەتی یاساییان لێ دەسێدرێتەوە و دەکەونە بەر توندترین سزای یاسایی و ئینجا سزای گەل و لە گوڕەپانی سیاسیشدا هەتا هەتایە ڕێگەیان پێنادرێت بەشداری بکەن لە پڕوسەی سیاسی وڵات دا بە هیچ شێوەیێک.

بویە ئەمڕو لە هەر کاتێک زیاتر دەستەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان پێویستە بەرەو بە دامەزراوەیی بون هنگاو هەڵێنێت و هەوڵ بدرێت پرەنسیبی سەروەری یاسا بکرێتە پێوەری سەرەکی حوکمڕانی وڵات

تاکو هەمو ئەو شتانەی کە لە ئاراستەی ئاسایی خویان پێشتر چونەتە دەرەوە بکەونەوە سەر ئاراستەی ئاسایی و ببین بە خاوەن گەل و کوردستانێکی بە هێز

بە پێچەوانەوە بوشاییەکان فراوانتر دەبن و ئەو کوردستانە بە هێزەی کە ئێمە هیوای بو دەخوازین هەرگیز دروست نابێت

لە کوتایی دا ئەوە دوپات دەکەمەوە کە ئەرکی حزبی سیاسی پێش هەمو شتێک بەرگریکردنە لە گەل و نیشتیمان نەک پێچەوانەکەی.
Top