کوردستانی بەھێز ، دوو کەسایەتی بەتوانا و ئاسۆیەکی روون بۆ ئایندە ..

کوردستانی بەھێز ، دوو کەسایەتی بەتوانا و ئاسۆیەکی روون بۆ ئایندە ..
پێنجی ساڵی رابردوویی پێشھات و رووداوەکانی بەردەم گەلی کورد ڕزگارکردنی ھەرێمی کوردستان لەو قەیرانە گەورانە کارێکی وا ئاسان نەبووە و پارتی پرۆژەیەکی بەھێز و توکمەی ھەیە بۆ خۆشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان لە چوار ساڵی داھاتوودا.پارتی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری کردووە و ھەمان دروشمی پێشوویان ھەیە کە پێویستە کوردستان بەھێز بێت. پارتی دەیەوێ حکوومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان ‌حکوومەتێکی ھاوپەیمانی بێت، ئەو حزبانەی حکوومەت پێک دەھێنن لە پەرلەمانیش ھاوپەیمان بن و پشتگیریی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی بکەن. ھەمووانیش پێکەوە لە پشت سەرۆکایەتییەکی بەھێزی ھەرێمی کوردستانەوە بن. پارتی لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکوومەت زیاتر دەکات و چاوەڕێ دەکرێ دروستکردنی کابینەی نۆیەم لەوە زیاتر زۆر نەخایەنێت.ئەو حکوومەتەی ئەمجارە لە ھەرێم دروست دەبێت لە حکوومەتەکانی دیکە جیا دەبێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی پارتی لە ناو ئەو حکوومەتە دەبن، زۆرینەی پارتی لە ناو پەرلەمانە، لەگەڵ ھاوپەیمانە نزیکەکانی خۆی دەتوانێت زۆر کاری گرنگ بە تایبەت لە رووی دەستوورەوە بکەن، دەبێ پارتی بیسەڵمێنێت بۆ ھەموو لایەک کە زۆرینەی ھێناوە، بە قەت زۆرینە پرۆژە و بەرنامەی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە ھەرێمی کوردستان زیاتر دابین بکات، ئەو پرۆژانەی وەکو دەستوور کە باسمان کرد یەکێکە لەو پرۆژانەی کە بەخێرایی لە پەرلەمان بەڕێ دەکرێت و کوردستان دەبێتە خاوەن دەستووری خۆی، ھەر ھیچ نەبێت لەو قۆناغەی کە پارتی باڵادەستە لەسەر ڕەوشەکە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەست ھێناوە و دەتوانێت بە لای کەمەوە ئەو چاکسازییانەی کە پێشتر ڕێگرییان لێ دەکرا، جێبەجێیان بکات، چونکە ئەو حکوومەتە خەڵک زیاتر چاوی لێیە و چاوەڕوان دەکرێت ئەو حکوومەتە بەھێزتر بێت لە حکوومەتەکانی ڕابردوو کە بە ھۆی بوونی شەرٍ و قەیرانەکانەوە نەیتوانیی کاروپرۆژە ستراتیژییەکانی جێبەجێ بکات.بەدڵنییاییەوە لە چوار ساڵی داھاتوودا گۆڕانکاریی زۆر گەورە ڕوو دەدات ژیانی خەڵک زۆر خۆشتر دەبێت و کۆتایی بە قەیرانەکان دێت، کاندیدەکانی پارتی بۆ سەرۆکایەتیی ھەرێم و سەرۆکایەتیی حکوومەت ئەوەندە بەھێزن، کە دەتوانن چاودێری و کۆنترۆل لەسەر ھەموو شتەکان دەکەن، ئەو قەیران و و ململانێیەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ھەموو ئەوانە دەسڕنەوە و ئاسۆیەکی ڕوونتر لە پێشە و ژیان و گوزەرانێکی تازە پڕ لە خزمەتگوزاری و سەرفرازی بۆ گەلەکەمان دابین دەکەن.
Top