دوای تێپەڕاندنی قۆناغی سەختی چەند ساڵی رابردوومان و خۆراگری گەلی كورد و سیاسەتی حەكیمانەی پارتی وسەرۆك بارزانیی و حكومەتی كوردستان ، لە ئێستا نیگا و ئومێدەكان بۆ ئایندەیە بە تایبەت لە سەر هەر دوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، دوو كەسایەتی دیار و گرنگی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و پارتی دیموكراتی كوردستانن، لە كاتێكدا دوو پۆستی گرنگی هەرێمی كوردستان دەگرنە ئەستۆ، كاریگەری گەورەیان دەبێت لەسەر بەهێز كردنی پەیوەندیییەكان و لەسەر سەقامگیری و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان. نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، دوو كەسایەتی دیار و گرنگی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و پارتی دیموكراتی كوردستانن، لە كاتێكدا دوو پۆستی گرنگی هەرێمی كوردستان دەگرنە ئەستۆ، كاریگەری گەورەیان دەبێت لەسەر بەهێز كردنی پەیوەندیییەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر سەقامگیری و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان، ئەوەندەی چاودێری ڕای خەڵكی كوردستانمان كردووە، چ لەناو ڕیزەكانی پارتی، چ ڕای جەماوەر بەشێوەیەكی گشتی، خەڵك هیوای زۆریان بەو دوو كەسە هەیە، خەڵك چاوەڕوانی دەستپێكی كابینەی حكوومەت و هەوڵەكان بە ئاراستەی باشتركردنی ژیان و گوزەران و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەخت و دژوارەی كە لە ماوەی 4 ساڵی رابردوو هەبووە، بەهۆی شەڕی داعش و 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و بڕینی مووچە و بوودجەی كوردستان لەلایەن بەغداوە، بۆیە خەڵكی كوردستان هیوایەكی گەورەی بە كابینەی نوێ و حكوومەتی نوێ و بەو دوو كەسایەتیە هەیە كە دوو كەسی گرنگ و كاریگەرن لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكە. هەموو هەوڵ و تێكۆشانەكانی قوتابخانەی كوردایەتی لە رابردو و ئێستا و داهاتووش لە پێناو دروستكردنی هیوا و خزمەتكردنی بزاڤی كوردایەتیی و بەهێزكردنی ناخ و متمانەبەخۆیوونی كورد وكوردستان و بەرەو پێشڤەبردنی دۆزی كورد بووە و هیچ كاتێ لە چوار چێوەیەكی تەسكی حزبی و بەرژوەندییە تایبەت بیری نەكردۆتەوە . روون و دیارە كە ئامانجی پارتی یەكەم پتەوكردنی بناغەی حكومكرٍانی و دەوڵەتداری و ئینجا چەسپاندنی دیموكراسیی راستەقینەیە . بۆیە ، دەبینین كەپارتی دیموكراتی كوردستان ئەگەرچی زۆرینەی كورسیەكانی بەدەستهێناوە بەڵام ناهێڵێت ناوماڵی كورد لەكاتێكی وەها هەستیاردا بشێوێ،كەهەر ساڵێك پێش ئێستا بوو خەریك بوو ئەو هەرێمەش نەمێنێ.بۆیە بۆ كۆتا قۆناغی گفتوگۆكان پارتی نێچیرڤان بارزانی ڕاسپارد بۆ ئەوئەركە و توانی كۆتایی بەدوودڵی خەڵكی بهێنێ و سەرەتایەكی نوێ بۆ دووبارەی یەكڕیزی و ئاوەدانی بهێنێتە ئاراوە،تەنانەت كاتێك بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتیدا نێوانی لەوپەڕی خراپیدا بوو نێچیرڤان بارزانی وەكوو فاكتەری لێكگەیتن و دیبلۆماسیەتی پارتی دەردەكەوت و كۆتایی بەناكۆكیەكان دەهێنا.بەم نەرمی نواندن و چووونە پێشەوە لەحزبەكان پارتی دەیەوێ پێیان بڵێ:ئەگەر بەڕاستی دەتانەوێ خزمەتێك بگەیەن بفەرموون كەس ڕێی لێ نەگرتوون.خەڵكی كوردستان لەم چەند ساڵەی ڕابردوو ماندو بوو بەدەست ناكۆكی حزبەكان تا كار گەیشتەئەوەی بەشێك لەخاكی كوردستانمان لەدەستدا،لەكاتی بانگەشەدا حزبەكان پرۆژەكانیان دەخەنەڕوو كەچی پاشی هەڵبژاردن تاكە شتێك كە هیچی لەسەر ناڵێن بەڵێن و بەرنامە و پرۆژەكانیانە،چیتر خەڵكی توانای چاوەڕوانی و دۆخێكی وەها نالەباری نیە،ئەوەی ئێستا دەبیندرێ بەڕاستی گێڕانەوەی ئومێدە بۆ خەڵكی،لەلایەك فواد حسین وەزیری دارایی عێراق واژۆی ناردنی مووچەی فەرامانبەرانی كوردستانی كردووە لە لایەكی دیكەش پارتی و یەكێتی گەیشتنە ڕێككەوتن بۆ پێكهێنانی حوكمەت و چۆنیەتی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك. هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان شێوازەكانی حكوومەتی پەنجا بە پەنجا، سازانی سیاسی و بنكە فراوانیشی تاقی كردەوە، هەم لە رووی پڕاكتیكیەوە، زۆر سەركەوتوو نەبووە، بەتایبەتی حكوومەتی بنكە فراوان، كە جۆرێك لە ناسەقامگیری و بەدی نەهێنانی بەڵێنەكانیان كە بەردەوام بوون لە حكوومەت، تێدا سەركەوتوو نەبوو، ئەمە بۆ خۆ كاریگەری هەبوو لەسەر بەڕێوەبردنی حكوومەت و كاریگەری هەبوو لەسەر سەقامگیری هەرێمی كوردستان و باری دەروونیی خەڵكیش، بۆیە بە پڕاكتیك حكوومەتی بنكە فراوان سەركەوتوو نەبوو، بۆ ئەو قۆناغەش كە پارتی لیستی یەكەم و نزیكەی نیوەی كورسییەكانی بەدەست هێناوە، دەیەوێت جۆرێكی نوێ لە حوكمڕانی بەرجەستە بكات كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان بێت،ئامانجی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمجارە هەوڵدەدات لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشداری لە حكوومەت دەكەن، ڕێككەوتنێكی سیاسی هەبێ، ئەو لایەنانە بەردەوام بن لە حكوومەت، پشتیوانی حكوومەت بكەن، نەك بەشدار بن بە گوتار و ئۆپۆزسیۆنیش بن، بۆیە هەوڵدەدەین ئەمجارە حكوومەتێك بێت، حكوومەتێكی بەهێز بێت، لەسەر بنەمای پشتیوانیەكی باش لە پەرلەمانەوە بكرێت، واتە زۆرینەی پەرلەمان پشتیوانی بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت هەم ڕەوشی كوردستان بەرەو باشی ببات، هەم خزمەتگوزارییەكانیش بۆ خەڵكی كوردستان زیاتر و فراوانتر بكات. بۆیە،ئەو حكوومەتەی ئەمجارە لە هەرێم دروست دەبێت لە حكوومەتەكانی دیكە جیا دەبێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی پارتی لەناو ئەو حكوومەتە دەبن، زۆرینەی پارتی لەناو پەرلەمان هەیە، لەگەڵ هاوپەیمانە نزیكەكانی خۆی دەتوانێت زۆر شت بكەن، بۆ نموونە دەستوور، كە زیاتر لە 10 ساڵە دەستوور سەقەت كراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان و لیژنەی تایبەتی بۆ دانرا، بەڵام دەستوورەكە هەر تێنەپەڕێنرا لەبەر هۆكاری ململانێی حزبی لەناو پەرلەمان و لەبەر بەرژەوەندی حزبی، كە لە چوار ساڵی رابردوودا پەرلەمان بە زۆر ئاقاری جیا جیادا رۆیشت، بۆیە ئەوەی ئێستا جیایە لەگەڵ ئەو كاتە، ئەوەی كە ئێستا دەگوزەرێ، ئەوەیە كە پارتی پرۆژەیەكی بەهێز و توكمەی هەیە، دەبێت پارتی بسەڵمێنێت بۆ هەموو لایەك كە زۆرینەی هێناوە، بە قەت زۆرینە پرۆژە و بەرنامەی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان زیاتر دابین بكات. بە دڵنییاییەوە بەواژۆكردنی ئەو ڕێككەوتنە ترس و دڵەڕاوكێی خەڵكی لە دوو ئیدارەیی و تێكچوونی شیرازەی سیاسی و ئیداری هەرێم ڕەواندەوە،بەئەگەرێكی زۆر چەند مانگی داهاتوو قەیرانی دارایی بەتەواوی بەرەو كۆتایی دەچێت،ئەوجا هەر حزبێك خاوەنی بەرنامەیە و دەیەوێ جارێكی دیكە خەڵكی متمانەی پێ ببەخشن كەس دەستی نەگرتووە تا لە كابینەی نوێدا خۆی بنوێنێ.بەدڵنییاییەوە بەواژۆكردنی ڕێككەوتنامەی پارتی و یەكێتی بەشێكی زۆری ئومێدی خەڵكی گەڕاوەتەوە بەوەی دۆخی ژیان و گوزرانی خەڵكی هەرێم بەرە قۆناغێكی پێشكەوتوو و خۆشگوزەرانی و كوردستانێكی بەهێزتر ..