چۆن خۆمان لەهەواڵی(درۆ-چەواشەکار-دەست غەڵەتدەر)دەپاڕێزین؟

چۆن خۆمان لەهەواڵی(درۆ-چەواشەکار-دەست غەڵەتدەر)دەپاڕێزین؟
بەشێکی زۆری دەزگا هەواڵیە جۆراوجۆرەکان دژی بڵاوبونەوەی هەواڵە(درۆ-چەواشەکار و دەست غەڵەتدەر)ەکان دەوەستنەوە بەڵام چ ڕێگایەک هەیە بۆ بنبڕکردنی هەواڵی(درۆ-چەواشەکار-دەست غەڵەتدەر)؟.
دەیان ساڵ دکتۆرەکان ڕێگایەکی ئاسانیان بۆ نەهێشتنی هەندێک نەخۆشی وەک(ئیفلیجی منداڵ و تای ئەلمانی)دۆزیبۆوە بەوەی لەشی مرۆڤ بەشێکی زۆر کەمی ڤایرۆسی تیادادەکرا بۆ ئەوەی لەشی مرۆڤی کوتراو خۆی بەرگری دروست بکات.دوای ئەم هەموو پێشکەوتنەی لەبواری زانستی جۆراوجۆری پزیشکی ڕوویانداوە پرسیارێک دێتە پێشەوە بەوەی ئایا پزیشکەکان دەتوانن دەرمانێک دژی هەواڵی درۆ-چەواشەکار-دەست غەڵەتدەر بدۆزنەوە؟
لەم سەردەمە کە ڕاگەیاندن بەشی زۆر جۆراوجۆری تیادا دروستکراوە هەواڵی درۆ-چەواشەکار-دەست غەڵەتدەر و نادروست وەک بۆن و ئاگری سەر پوش زۆر زوو بڵاودەبێتەوە.هەواڵی درۆ-چەواشەکار-دەست غەڵەتدەر بەشێوەیەک زۆربوە لەهەواڵی ڕاست و بەبنەما هەوالداری زیاترە.ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە هەواڵی درۆ-چەواشەکار-دەست غەڵەتدەر لەڕێگای فەیس بوک-وات ساپ-تویتەر بڵاودەبنەوە زۆرجار هاووڵاتیانی بە(تەمەن)دێنێتە ناو پرس و هەواڵەکان بۆیە زۆرجار دوای ئاشکرابونی ڕاستیەکانیش هەواڵەکە لای ئەم بەتەمەنانە کاریگەری خۆی هەردەمێنێت.
*ڤان دێرلیندن کەبەرپرسی تاقیگەی بڕیاری کۆمەڵایەتی زانکۆی کامبریدج ە دەڵێت:
هەواڵی دروستکراوی درۆ-چەواشەکار-دەسەت غەڵەتدەر کەلای کۆمەڵگای کوردەواری بە(بوختان)ناسراوە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەمرۆڤێکەوە دەنوسێت ئەگەر ڕاستیەکانیش دەربکەون. هەندێک پسپۆر باس لەوە دەکەن؟
*لەکاتی شەری سارد هەوڵدەدرا هاووڵاتیان لەشوشتنەوەی مێشکی بلۆکی بەرامبەر بپارێزن بەڵام لەسەدەی بیست و یەک هەواڵی درۆ-چەواشەکار-دەست غەڵەتدەری دروستکراو ژیانی هاووڵاتیانی(کۆمەڵایەتی-ئابوری-ڕۆشەنبیری-کەسی)گرتۆتەوە بۆیە ڕووبەروبونەوەی زۆر گران و ئەستەمە.
لەم سەردەمە ئەوانەی سەرچاوەی هەواڵی درۆ-چەواشەکار-دەست غەڵەتدەرن(بوختان)شەش ڕێگا بەکار دەهێنن.
١-ئیستغلال کردنی هەست.
٢-درۆکردن.
٣-هەست جولانی کەسی بەرامبەر.
٤-موئامەرە(یەکێک یان چەند کەسێکی دەوێت).
٥-ڕاکێشان(ڕاکێشانی هاووڵاتیەک-خێزانێک بۆ ناو کێشەیەک).
٦-بچوک کردنەوە و لێدان(بەهۆی دەرکەوتنی زیرەکی-لێهاتویی هاووڵاتیەک چەند کەسانێک ئیشی لەسەر دەکەن تالێبدرێت و بچوک ببێتەوە).
*ئەوەی بۆتە کێشە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و نێوان هاووڵاتیان خەڵکێکی زۆر هەیە ئارەزوو بەهەواڵی کورتی جیاواز دەکات و زۆر زووش کاریان لێدەکات و دوورنیە باوەریش بکات؟ئەوەی بۆتە کێشە بەشێکی زۆر زۆری هاووڵاتیان واهەست دەکەن هەموو شتێک دەزانن و لایان ئەستەمە لەڕاست و دروستی هەوالێک بپرسن؟.
ئەوەی کۆی گشتی هاووڵاتیان لەسەری کۆکن لەخۆیان دەپرسن هەواڵی داهاتوی-درۆی-چەواشەکاری-دەست غەڵەتدەری دروستکراو دەبێت چی بێت؟ کێ بکەوێتە داوەکەوە؟.
*هیوادارم هەموو هاووڵاتیان بەخۆشمەوە دڵمان بەشکستی یەکتر خۆش نەبێت چونکێ ئیمڕۆ هاووڵاتیەک درۆیەک یان هەواڵێکی چەواشەکاری بۆ دروست دەکرێت بەیانی منم یان تۆی؟ پێش ئەوەی باوەڕ بە هەواڵی درۆ-چەواشەکار-دەست غەڵەتدەر بکەین پێویستە تۆزێک هەوڵبدەین تابزانین ئەم هەواڵە تاچەند ڕاستە؟ هۆکاری بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە چیە؟ کێ دەڵێت ئەم هاووڵاتیە دەست نیشان نەکراوە تا کێشەی جۆرواجۆری بۆ دروست بکرێت؟
Top