نەیاران وداگیركەرانی كوردستان، بەدرێژایی بزاڤی رزگاریخوازی كورد وكوردستان هەمیشە كاریان لە سەر شوێن بزركردنی شوناس و مێژوویی نەتەوەیەكی رٍەسەنی خاوەن مافكردووە لە هەر دەرفەتێكدا بە درٍندانەترین شێوە ئەو كارەیان ئەنجامداوە . گۆرانكارییە خێراكانی ناوچەكە و مڵمڵانیی چرٍی زڵهێزان لە لایەك و لەلایەكی ترەوە خۆ دزینەوەی داگیركەرانی كوردستان بۆ گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكانی كورد و بەردەوام چەوسانەوە و توند وتیژی بە تایبەت لەم چەند ساڵەی دواییدا پێوستی بە سەركردەیەكی كارێزمایی و بە حیكمەت هەبوو تا بتوانێ گەلەكەی لە شەپۆڵ و تۆفانیی نێو زەریاكان بپارێزی..سەرۆك بارزانیی ، ئەو پێشمەرگە خۆنەویست و نەتەوەیییە كە خاوەن كۆمەڵێك خاسیەت و پێدراویی مێژووییە، كە هیچ یەك لە سەركردەكانی تری كورد، خاوەن ئەو تایبەتمەندی و خاسییەتانە نین، وێرایی ئەو خاوەن میراتێكی رەمزی و مێژوویی دەوڵەمەندە، چونكە كوڕی سەركردەی هەرەگەورەی گەلی كوردستان مستەفا بارزانییە، كە بۆ ئەبەد گەلی كوردستان خوشەویستی ئەو سەرۆكەیان لە دڵ دەرناچێت، لە هەمان كاتیشدا سەراپای ژیان و تەمەنی بارزانی سەرۆك پێشمەرگایەتی و ماندووبوون و شەونخونی بووە لە پێناوی ئازادی گەلی كوردستان، یەك لەو سەركردانەیە كە لە ماوەی تەمەنی خۆیدا واپێویست بووە، كە رووبەڕووی تەحەدیاتی گەورە ببێتەوە چ لەسەرئاستی ناوخۆیی بێت یان ئاستی نێودەڵەتی و هەرێمایەتی بووبێت، بۆیە سڵی لە هیچ رووبەڕوونەوەیەك نەكردۆتەوە لە پێناوی بەرژەوەندی گەلەكەی، هەموو خەڵكی كوردستان و دبلۆماتە رۆژئاوایی و ئەمریكییەكانیش، هەڵوێستەكانی ئەویان لەبیرە كاتێك بڕیار بوو رژێمی بەعس بڕوخێنن، لە كۆنگرەكانی لەندەن و بەیروت و سەڵاحەددین، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی عێراقیدا، كە بە چ شێوەیەك لەسەر مافەكانی گەلی كوردستان و دیموكراتی بوونی دواڕۆژی عێراقدا، پێی دادەگرت. دوای قۆناغی رزگاری عێراقیش بە مانگ لە بەوەغدا دەمایەوە تا توانی لەگەڵ وەفدە یاوەرەكەیدا، مافەكانی گەلی كوردستان بەیاسایی و دەستووری بكات، كێ هەیە نەزانێ لە سەر مافی پێشمەرگە و چەسپاندنی لەدەستووری هەمیشەیی عێراقدا، چۆن رووبەرووی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمەریكا جۆرج بۆش دەبوەوە، هەمیشە لە ناخۆشترین و سەخترین وێستگەكانی ژیانی سیاسی خۆیدا تەئكیدی لەسەر مافی تەواوی سەربەخۆیی گەلەكەی كردۆتەوەو، وەنەبێ ئەو نەزانێ كە ئەمە پێش هەموو كەسێك سەرئێشەیەكی گەورە بۆخودی خۆی دروست دەكات، بەڵام لە پێناوی ئەوەی تاكی كورد باوەڕی بەخۆی بێت و ئەو هەستە خۆ بەكەم زانینەی نێو ناخی تاك و كۆمەڵگەی كوردی بسڕێتەوە، پێویستە سەربەخۆبێت، چونكە بارزانی سەرۆك دەزانێت بەبێ وەدەست هێنانەوەی ئەو مافە ئەستەمە تاكی كوردستان لەو شعوورە رزگاری ببێت، كە ئەمە بۆتە گرێیەكی گەورەیی سەر دڵ ودەروونی هەموو تاكێكی كورد. لەو كاتانەی توركیا وەك گای ئیسپانی لە بەرامبەر رەنگی سوور و سپی و سەوزی ئاڵای كوردستان هار و هاج دەبوو، بارزانی سەرۆك لە ناوجەرگەی پایتەختەكەیدا داوای سەربەخۆیی گەلی كوردستانی دەكرد، كاتێكیش ویستی لەشكركێشی بكاتە سەر كوردستان، خۆی لەگەڵ پێشمەرگەدا لەسەر سنوور وەستا بوو، ئەمە دووەم جاربوو گوتی: مەگەر دەبابەكانتان بەسەر لاشەمدا تێپەڕن، لەكاتی كۆچڕەویشدا داوای لە گەلی كوردستان كرد، وڵات چوڵ نەكەن، چونكە من لەگەڵتان دەبم و ناڕۆم تا دەبابەكان بەسەر لاشەمدا تێنەپەڕن، ناخۆشترین و سەختترین وێستگەی ژیانی سیاسی ئەو سەرۆكە، هاتنی شەڕی داعش و داگیركردنی شنگاڵ بوو، دڵنیام لەم شەڕەدا خوێن لەجەرگی دەهات، لەلایەك خاكی كوردستان داگیردەكراو ژنەكانی ئێزدی بەدەستی دوژمنانی تیرۆرستی داعش ئەتك دەكران و پێشمەرگە شەهید دەكران، لەناوخۆی كوردستانیشدا هەبوون دڵیان بە سەركەوتنە كاتییەكانی داعش خۆش ببوو، كردبوویانە دەسكەلا بۆ لێدان و زیاتر قووڵكردنی برینەكانی سەر جەستەی بارزانی سەرۆك، ئا رێك لەو كاتەدا كە ئەو سەرۆكە، شوێنی نووستنی ببووە بۆدی ئۆتۆمبێلەكەی لە بەرەكانی شەڕدا، پێیان دەگوت: كورسیەكەت چۆل بكە، كە ماوەكانی ژیانی خۆی هەمووی لە بەرەكانی شەڕ و لە ژێر چادر و تەپ و تۆزی تۆپەكانی دوژمن بەسەر دەبرد، نەك سەر كورسی. نەبووە لە مێژووی هیچ میللەتێكدا، لەكات و ساتی وا هەستیار و مەرگ باریندا، داوا لە سەرۆكی وڵات بكرێت، بۆیە گەلێك خاوەنی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانیی بێ مێژوو و شكۆ و نیشتیمانی پارێزراو دەبێ و دەگات بە ئامانج.. بۆیە خەبات و قوربانیدانی گەلی كورد بە رێبەرایەتی پێشمەرگە ، بارزانیی جگە لە رزگاریخواز یمان پاراستنی ئەو دیرۆكی كوردستانە .سەرۆك مسعود بارزانی بۆ كورد ئەو سەركردەیەیە كە وەك دەڵێن سەركردەی زەروورەتی مێژوویی، هەردەم دەیڵێین و گوێمان لێ دەبێت كوردستان پێویستی بە سەرۆك بارزانی هەیە، ئەگەر لە رووی لۆژیكی سیاسی و گۆڕانكارییە هەرێمییەكانەوە لەم دەربڕینە بكۆڵینەوە، دەگەینە ئەو راستییەی كە بەڵێ كوردستان پێویستی بە سەرۆك هەیە بۆ ئەوەی سەركردایەتی بكات و لەم قۆناخە سەخت و هەستیارەدا بەرەو كەناری ئارامی و دڵنیایی ببات.سەرۆك بارزانی لە قۆناخەكانی پێشوودا و زیاتر لە نیو سەدەیە وەك پێشمەرگەیەك خەبات دەكات، هەروەها وەك سەركردەیەك رۆڵی سەرەكیی لە سەرجەم پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا هەبووە و بە سیاسەتی دووربینانەی لەسەر ئاستی نێوخۆیی رۆڵی كاریگەری لە كۆكردنەوەی ڕاوبۆچوونە جیاوازەكان لە پرسە چارەنووسسازەكاندا هەبووە و لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دواگۆڕانكارییەكان سەنگی سەرۆك بارزانی لە زۆربەی هەڵوێستەكاندا بە ڕوونی دیارە و هیچ كەس ناتوانێت نكۆڵیی لێ بكات، ئەمەیش هۆكار بووە بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لە چەندین پلان و مەترسیی دەرەكی دەربازی ببێت، دوائەو مەترسییەیش كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەوە، شەڕی تیرۆریستانی داعش و داگیركەرانی تر بوو كە سەرۆك وەك سەركردەیەكی بەتوانا و شارەزا سەركردایەتیی ئەم قۆناخە سەختەی كرد و شكستی بە ئەجێندای سەربازی و سیاسیی تیرۆریستان و دەستە شاراوەكانی پشت ئەو دوژمنكارییە هێنا و، لەسەر ئاستی دەرەكییش توانی ڕای گشتیی وڵاتە زلهێزەكان بە لای هەرێمدا ببات و لەو چوارچێوەیەیشدا بە هەموو جۆرێك هاوكاریی هەرێم كرا.بزافی رزگاریخوازیی گەلی كورد كە هەمیشە سەركردەی مێژویی سەركردایەتیی كردووە، بەڵام لە هیچ قۆناخێك و لە سەردەمی هیچ یەكێك لە سەركردەكانی كورددا دۆزی كورد نەگەییشتووەتە ئەم ئاستە، سەرۆك بارزانی لە لایەن وڵاتە زلهێزەكانەوە وەك سەرۆكی وڵات پێشوازی لێ كراوە و لە سایەیدا ئاڵای كوردستان لە تەنیشت ئاڵای وڵاتاندا هەڵكراوە، ئەمە بەرهەمی هەوڵی دیپلۆماسیانە و كارامەیی بەڕێوەبردنی پەیوەندییە دەرەكییەكانە لە لایەن سەرۆك بارزانیـیەوە .