ئامانج و تێكۆشانی پارتی،بارزانیی تەنها خزمەتكردنی كورد وكوردستانە ..

ئامانج و تێكۆشانی پارتی،بارزانیی تەنها خزمەتكردنی كورد وكوردستانە ..
پارتی دیموكراتی كوردستان كە قوتابخانەی كوردایەتیی و بەرخۆدانە، بە هۆی پێداگری لە سەر مافەرەواكانی گەلی كورد و درێژە پێدانی كاروانی خەبات ، بەردەوام لە ژێر هەرٍەشە ، گۆشار و پیلانگێریی دابووە تا هەر چۆنێك بێ‌ رێگری بكرێت لەو كاروانەی كە هەگبەیەكی پر شانازیی و ئامانجێكی دیاری هەیە لە گەیاندنی گەلی كورد بە كەنارٍی داَنییاییی، بۆیە ، ئەگەر تەنها هەڵوەستەیەك لە سەر مێژوویی چوار ساڵەی رابردوو، بكەین دەبینن كە ، هیچ ئامراز و پیلان و هەوڵێک نەما لە سێرەگرتن لە پارتی و بارزانی لە دژی کوردستان تاقی نەکرێتەوە، ئاکامەکەی چی بوو؟ پووچەڵ کردن.لە رووی ئابوورییەوە، بە نایاسایی و ناشەرعی میلەتێکیان نانبڕاو کرد..لە رووی ئەمنییەوە، گەورەترین و دڕندەترین گرووپی تیرۆریستی پەلاماری خەڵک و خاکیان دا.هەروەها لە رووی سەربازییەوە، بە نوێترین چەک و ئامرازی جەنگیی مۆدێرن هەوڵی داگیرکارییان دا.لە رووی سیاسی و دیبلۆماسییەوە، سنوورمان بەسەردا داخراو هەڕەشەیان لی دەکردین..پارتی و سیاسەتی ژیرانە و حەكیمانەی بارزانی، شانیان دایە بەر ئەم ئەرک و بەرپرسیارییە سەختانە وەك چیاییەكی پۆڵایین و، وەک هەمیشە نیشتمانیان لە مەترسییەکان پاراست و نموونەیەکی لێهاتووییانەی حوکمڕانییان پێشکەش کرد، هەم شکۆی کوردستانیان پاراست و، هەم بە ئیرادەیەکی چەقبەستووی نەتەوەیی هەڵێنجراو لە رێبازی بارزانییەوە ریفراندۆمی سەربەخۆییخوازی ئەنجامدا، تیایدا بۆ یەکەمین جار لە تەواوی خاکی باشووری کوردستان بە دەنگی خۆیان ئایندەیان بۆ رۆڵەکانیان نووسییەوە.وتراوە "ئەو لێدانەی کە نەتکوژێت، بەهێزت دەکات"، هەر وایە، لەئێستادا "پارتی و بارزانی و کوردستان"کە سیانەیەکی لێکدانبڕاون، بەهێزتر لە جاران سەنگ و دەنگیان هەیە، چ لەسەر ئاستی نێوخۆ یان هەرێمی یاخود نێودەوڵەتی. ژمارە بە تەنیا مانا و بەهایەکی نییە، بەڵام کاتێک لە هاوکێشە بەیەخدارەکاندا رۆڵی خۆی بینی، ئەوکات کاریگەری و لێکەوتەی بەهێزیشی دەبێت، دروست بۆ "پارتی"ش هەر وایە، ژمارە سەخت و قورسەکەی هاوکێشەی سیاسی کوردستانە، ئەگەرچی لە رووی ژمارە و ناوو فۆرمەوە، حزبی سیاسی لە کوردستان زۆرن، بەڵام پارتی وەک ناوو ناوەڕۆک، وەک خزمەت و هەڵوێست، وەک کار و کاردانەوە، بە جیاوازی زۆر لەپێشەوەیە، ئەم پیشەوەییەش پێشەواییەتییە، پێشەوایەتییەک کە گەل لە میانەی پرۆسەیەکی دیموکراسی بۆی تەرجەمە کردووە بۆ رێپێدانێکی میللی، بۆ ئەوەی ببێتە قەڵغانی نیشتمان.بەڕێوەبردنی قەیران و مەترسییە جدییەکان لەسەر ئاستی گشتی کارێکی ئاسان نییە، هەم هیممەت و هەم لێهاتوویی دەوێ، پێنج ساڵی رابردوو بۆ هەرێمی کوردستان دووڕیانێکی سەخت و پڕ مەترسی بوو، هەندێ لە دۆستان دەمامکیان فڕێداو رووی راستەقینەیان پیشان داین، هاوڕێی نیوەڕیگەش لە جیاتی بەشکردنی زەحمەتیی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، سەرگەرمی خوێنبەردانی زیاتر بوون لە نیشتمان، بەڵام لەبەرئەوەی لە پووچەڵکردنەوەی مینەکان گەل متمانەی بە "پارتی" هەبوو، پارتیش هێزە پتەوەکەی لەو متمانەیەوە سەرچاوەی گرت، بۆیە گەڕی ئەم جارەی "زنجیرە هەوڵەکانی لەباربردنی کوردستان" لەبار برا، پارتی و بارزانی و کوردستانیش بەسەربەرزی لێی هاتنە دەرەوە . ئێستاش گشت هەوڵ و هەنگاوەكان بەرەو پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی و كاركردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە بە گشت دەسەڵاتەكانییەوە لە پێناو بەرە پێشبردنی هەرێمی كوردستان لە رووی ، سەربازی ، ئابووری ، سیاسی و دیپلۆماسی بە ئارٍاستەی كوردستانێكی بەهێز و ئامانجە گەورەكە ..رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ، سەڵمێنەری ئەو راستییە كە كاتی چەسپاندنی دیموكراسییە بە شێوەی راستەقینەی خۆی ، هەروەها كاتی ئەوە هاتووە كە بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان نەكرێتە قوربانیی بەرژوەندی حزبی بەتایبەت ئەگەر هەڵوەستیەك لە دوای هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی ٢٠١٨، كە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حزبی یەكەم و پێشەنگی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و خۆ نەچەمێنان، توانی چل و پێنج كورسی پەرلەمانی مسۆگەر بكات و سەركەوتنێكی گەورە وەدەست بهێنێت، ئیتر لە دوای ئەوە پارتی بە ڕووئیایەكی تازەگی لە كۆی پرسەكان دەڕوانێ و خۆ سازدانێك لە تێگەیشتی سیاسیەتی پارتی بەدی دەكرێ و ئەستەمە وەك بەرێ دەستی یەكێتی بگرێ، بە تایبەتیش دوای خیانەتی ١٦ ئۆكتۆبەر و هەڕاجكردنی نێوەی خاكی كوردستان، وەك هەوڵێك بۆ لە باربردنی پڕۆسەی سەربەخۆیی باشوری كوردستان و دواجار هەڵوەشاندنەوەی قەوارە و كیانی هەرێم، ئینجا ئەگەر یەكێتی ئەو كەتنەی نەدەكرد، بێگومان پارتی دەبوو بەو لەتە سێوەی كە سۆقڕات باسی دەكات، ئێستاش كە یەكێتی بڕیاری ئەوەی داوە حزبێك نەبێت لە پێناو نەتەوەو گەڵ تێبكۆشێ، وە لە مەبدەئە نیشتمانییەكان هەرتم سازش بكات، بۆ بەرژەوەندی دوو سێ كەسی خۆیان گۆتەنی كاڵفام، لە هەركوێ پێویست بێت خاك ئەرزان فرۆش بكات، ئەگەر بدۆڕێ سەر لە گێژە بێت و گەر براوەش بێت سۆسیال دیموكڕات، ئەوەیان مانایەك بۆ بوونی پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن و دیموكڕاسی ناهێڵێتەوە،جگە لەمە وەك ڕۆژی ڕووناك دیارە كە یەكێتی لە ناوەخۆی خۆیدا پێنگاڤ بەرەو پێكدا هەڵپڕژانێكی نوێ و مەترسیدار دەهاوێژێ و تا ئەو ئاستە پانتایی دەبڕێ كە باڵی دەست ڕۆیشتوو یا باڵی خاك فرۆشان، وەك چۆن دەستیان گرتووە بەسەر تەواوی داهات و دارایی ئەو حزبە، ئاوهاش مۆنۆپۆڵی گشت ئۆڕگانەكانی یەكێتی لە پێشەڕۆژدا لە دەستی ئەوان دەبێت و هەرچی خەبات گێڕ و كورد پەروەری ئەو حزبە هەیە شاپ بەدەر دەكرێن، واتا لە ئێستاوە پاڤل تاڵەبانی سكرتێری داهاتووی یەكێتیەو لاهوریش دەستە ڕاستیەتی، بۆیە پارتی وەك ئەلتەرناتیڤ، هەر حزب و هێزێكی تری پێ گونجاو ترە لە یەكێتی،ئینجا هەمان باڵ، كە بە باڵی دەست ڕۆیشتووی ناو یەكێتی ناسراوە، گەرەكیانە بە ٢١ كورسی پەرلەمانی، بە هاش و هوش، وەك بەرێ نیوەی پۆستەكانی كابینەكەی كاك مەسرور بۆ خۆیان حاصل بكەن، بۆیەش هێندە دەیهێن و دەیبەن، چونكە ترسیان لە بوونی ئەوە وەك سەرۆكی حكومەتی داهاتوو، گومان لەوەدا نیە پارتی و بەتایبەتیش رێزدار مەسروربارزانی، سیاسەتی ئەو چەند ساڵەی دوایی گرووپە خیانەتكارەكەی نێو یەكێتی لە یاد بكەن، پارتی هەرگیز ئەو هەڵە مێژوویە ناکات کچی خۆی ناکاتە قوربانی کوڕی خەلک، ئەمە لە لایەک، لە لایەکی تر پارتی لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەر پارتیەکی ترەو سیاسەت و دوونیا بینی جیاوازی دەبێت لە داهاتوو، وە پارتی وەک حزبی پێشەنگ کار بۆ کوردستانێکی بەهێز ئارام دەکات و ئیتر سەردەمی دیموکراسی و یەکسانی بە پڕاکتیک لە ئەرزی واقیعدا جێ دەکاتەوە، کار دەکات هێڵە گشتیەکان ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆیان بگرن. بۆیە، ئیتر ئەو كاتە هاتووە كە مافی دەنگدەران و خەڵكی كوردستان و دیموكراسی پاشگوێ‌ نەخرێت و گشت هەنگاو و هەوڵەكان لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان بێ‌ بە ئاراستەی خزمەتگوزاری و پێشكەوتنی وڵات و چاكسازی و پاكسازی و كوردستانێكی بەهێز .. مێژوویی دوور و نزیكی پرشانازیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی بارزانیی لە گشت قۆناغەكان تا رٍاپەرین و ئینجا ئەزموونی حوكمرٍانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی 28 ساڵی رابردوو ، دەرخەری ئەو راستییە كە بە كردەوە ستراتیژی و بیروهزری ئەو قوتابخانەیە تەنها بە ئامانج گەیاندنی گەلی كورد بە مافەرەواكانی و كوردایەتی پێشەنگ بوو ، هیچ كاتێ‌ لە چوار چێوەی خزبایەتی كاری نەكردووە و دەیان جاریش باجی گەورەی لەو پێناوە دا داوە ،هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراسی ، بنەمایەكی گرنگە لە ژیانی سیاسی و دیموكراسیدا، هەنگاوێكیترە بۆ نزیكتر بوونەوە لە دۆزینەوەی شوناسی هاوڵاتی، یان بەدیوەكی تر هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراسییە لە هەر كۆمەڵگایەك یا دەوڵەت یا هەرێمێكدا، بۆ ئەوەی تاكی دەنگ دەر لە رێگای سندوقی دەنگدان بڕیار لە دوارۆژی خۆی بدات، تاكو بتوانێت ئارامی و ئاسایشی ژیانی بەهێز بێت، ئەگەر هەڵبژاردن لە هەموو وڵاتان هۆكارێكی سەرەكی بێت بۆ دەستاودەست كردنی دەستەڵات و باشتر كردنی گوزەرانی خەڵك و پتەوتر كردنی دەستكەوتەكان، ئەوا لە هەرێمی كوردستاندا بە هۆكارێكی ئیجابی دەزانرێت بۆ رادەربڕین، جێگای خۆشحاڵییە كورد دوای كۆمەلێ ئەزموونی پەرلەمانی توانی جارێكی تر لە رۆژی 30/9/2018f بە گڕوتینێكی گەرمەوە بە چەندین لیست و رەنگی جیاوازەوە بەشداری هەڵبژاردنی نوێنەرانیان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بكات ، هەر یەكەیان توانی كێ بڕكێ بكەن لەسەر بردنەوەی زۆرترین كورسی، بۆ ئەم هەڵبژاردنە پارتی دیموكراتی كوردستان بەلیستی ژمارە 183 بەشداری كرد بە ناونیشان یا دروشمی (بەرەو بوونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز) كە تاكە لیستە دەتوانێت چارەنووسی خەڵكی كوردستان رۆشن بكات و بەرگری لە دەستكەوتەكان بكات، ئەو دەستكەوتانەی بەخوێنی سەدان شەهید و قوربانی بەدی هاتوون، كە بەدەستكەوتی زێرین دادەندرێن.بۆ خەڵكی كوردستان ئاشكرایە ئەو دەستكەوتانەی ئەمڕۆ بەدی هاتوون بەهەوڵ و تێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، بەتایبەتی قۆناغی ریفراندۆم بەدرێژای مێژووی گەلی كورد هیچ حزب و سەركردەكان نەیانتوانیوە كوردستان بگەیەنێنە قۆناغی ریفراندۆم و سەربەخۆی، بەشانازییەوە لەسەر دەستی پارتی دیموكراتی كوردستان وجەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی كورد توانی بگات بە قۆناغی ریفراندۆم و سەربەخۆی كە لە رۆژی 25-9-2017 خەڵكی كوردستان بەرێژەی سەدا 93 بە بەلێ دەنگیان بەسەربەخۆیدا، باشترین دەستكەوت بوو بۆ كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەم هەڵبژاردنەدا سەنگ و قورسای لای پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماركرا. سەركەوتنەكانی هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و عێراق بە رێژەیەكی بەرچاویش ،دەرئەنجامی ئەو هەڵوێستە كوردانەیەی پارتی دیموكراتی كوردستانە كە چۆن بەرگری لە مافەرەواكانی گەلی كورد كرد لە قۆناغە سەخت و هەستیارەكاندا .
Top