هەلبژاردنی ولاتانی ..... و ستراتێژی ئێمە
April 2, 2019
وتار و بیروڕا
لە چەند سالی رابردوودا ئەوەی لە ئاستی نێو دەولەتیدا بۆمان دەرکەوتووە بریتییە لەوە کە دنیای دەرەوە هەنگاو دەنێت بەرەو پاراستنی کورد بە شێوەی کرداریی. ئەرکی ئێمەی کوردیش ئەوەیە کە لەم پشتیوانییە سوود وەرگرین.
هەتا دەگەینە ئەو بارو دۆخە ئایدیئالە، ئەرکی سەرەکی ئێمە بریتی دەبێ لە خۆ بە هێز کردن لە سەر خاکی خۆماندا ، تەیار کردنی بیر و مێشکی گشتی خەلکی خۆمان لە سەر رەوایی سەربە خۆیی میللەتی کورد دا.
نەتیجە و کارنامەی سەد سالی رابردووی ولاتانی داگیرکەری کوردستان لە پێوەندی لەگەل پرسی میللەتی ئێمەدا تاریکە ،
لە ئێستاشدا هیچ هێز و دیسکۆرسێک لە نێو ئەو ولاتانەدا بەدی ناکرێ کە دان بە میللەتی ئێمەوە بنێن،
دەورانی رێفراندۆم هەموو ئەو ددانە خۆێناویانەی نیشان دا کە دژی ئێمە تێژ کران.
هەلبژاردنەکانی تورکیا و رووداو و بەرزی ونزمییەکانی چەند سالی رابردوو بە تایبەت لە پارێزگاکانی باکووری ولاتی ئێمەدا بە روونی نیشان دەدەن کە پێویستە کورد و حەرکەی سیاسی پێداچوونەوەی بنەرەتی بە ستراتێژی خۆیدا بکات.
لە ئەردۆغان را بۆ جە هە پە و لە جەهەپە را بۆ چەپی مارجینالی تورکی و لێوێرا بۆ ئاک پارتی و هتد نە ستراتێژییە و نە سیاسەت،
بۆیە رەخنەی برایانە و کوردانە لە جێی خۆیدایە و پێویستە بە سنگ و مێشکێکی کراوەوە وەربگیرێت.
میللەتی کورد هەم لە ئاستی ژیانی رۆژانەدا و هەمیش لە ئاستی ستراتێژی میللی خۆیدا باجی گەورە دەدات و بەردەوام لە زەرەر و زیاندایە. پێویستە ستراتێژی سیاسی لە باکووردا ئال و گۆری جیددی بە سەردا بێت.
رنگە لاوازتر بوونی ئاک پارتی پشویەک بداتە کورد لە باکووردا بەلام مێژووی جە هە پە ش بە هیچ شێوەیەک نیشانەیەک لە هیوای ناخاتە بەردەست ،
بۆیە پێویستە لە فیکری خۆماندا بین و سیاسەتمان راست کەینەوە .