پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە هەنگاو بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز دەنێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە هەنگاو بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز دەنێت.
ئەو هێزه سیاسیەی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق پلەی یەکەمی بەدەست هێنا بەدڵنیاییەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
پارتی خاوەن مێژوویەکی دێرینە بۆیە گەر بمانەوێت مێژووی گەلی کوردستان لەهەر جێگایەک باس بکەین بەبێ ناوهێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان بێگومان مێژوویەکی تەواو نیە چونکە پارتی ئەو هێزەیە لەمێژووی گەلەکەمان بەخاوەن و ڕابەری دەستکەوتەکان ناسراوە.
ئەمڕۆش پارتی کە بەتەمەن مێژوویەکی کۆن و بە نوێبوونەوە پارتێکی گەنجە و تاکە حیزبە لەسەر ئاستی عێراق نەک کوردستان تا بێت لەڕووی جەماوەرەوە بەرەو زیاد بوون بچێت.
هۆکاری متمانەی خەڵکی کوردستان بەپارتی دیموکراتی کوردستان کارنامەو پرۆگرامی پارتیە کە هیچ کاتێک بۆ هیچ هێزێکی دونیا خۆی نەچەماندووە و بەردەوام بووە لەسەر بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان.
ئەمڕۆش هەموو دونیا سەرۆک بارزانی وەک بڕیاردەری تەواوی گەلی کوردستان سەیر دەکەن بۆیە هەرپرسێک و بابەتێک پەیوەندی بەدۆزی ڕەوای گەلەکەمانەوە بێت ڕاستەوخۆ سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن.
سەرۆک بارزانی هەمیشە لەوتەکانیدا پیرۆزترین ئەرک ناویهێنابێت و شانازی پێوە کردبێت پێشمەرگایەتی بووە و هەموو کات بەڵێنی داوە پێشمەرگەیەک بێت بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەمان.
زۆربەی بەرپرسە باڵاکانی جیهان کاتێک کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا ئەنجام دابێت لە پاش کۆبوونەوەکە بۆ خەڵکی کوردستانیان ڕاگەیاندووە کە هەمیشە ئێوەی کورد دەبێت شانازی بکەن خاوەنی سەرۆک بارزانین ، ئەم پەیامەش ئەوەی تێدایە کەهەنگاوەکانی سەرۆک بارزانی هەمیشە لەگەڵ خواست و هیوای گەلەکەماندا بووە.
گەر ئاوڕێک بدەینەوە و مێژوویەکی ئەو کاتانەی کورد بخوێنیەوە کە لەبەهێزترین دەسەڵاتدا بووە ئەوا هۆکارەکەی بەهێزی و دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش پارتی دیموکراتی کوردستان شیعاری بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزی بۆخۆی هەڵگرتبوو وەجەماوەری کوردستانیش لەوە گەشتبوون هەرکات پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێزە بۆیە متمانەی خۆیان بەخشی بەپارتی و سەرۆک بارزانی چونکە پێیان وایە تەنها پارتیە هەنگاو بۆ کوردستانێکی بەهێز دەنێت.
پارتی خاوەن دەیان شۆڕش و ڕاپەرینە لەماوەی ڕابردوو کە دژی دوژمنانی گەلەکەمان ئەنجامیانداوە ئەنجامەکەشی دیارە کەئێستا کورد خاوەن پێگەیەکی گرنگە و وڵاتان کوردستان وەک دەوڵەتێک سەیر دەکەن.
لەکۆتایدا دەڵێم ئەوە دەستکەوتە گرنگ و شۆڕشە مەنزەکانی پارتی بوو ئەمڕۆ کوردستان خاوەنی ئاڵاو خاک و نیشتمان و پەرلەمانە بڕیاردەری مافەکانی خۆیەتی لە هەموو ڕویەکەوە.

Top