یه‌كێتی له‌نێوان 16ی ئۆكتۆبه‌ر و کابینەی نوێ
March 31, 2019
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هه‌میشه قوربانی به ماف و دەسکەوتەکانی خۆیداوه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بنه‌ما مه‌زنه‌كانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان .
ئه‌مجاره‌ش دوای كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژرادنه‌كانی خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی كوردستان له دروستكردنی وه‌فد نه‌وه‌ستاوه بۆ لای حزبه‌كان تاوه‌كو بۆچوونیان وه‌ربگرێت و به ئاره‌زووی خۆیان به‌شداری حكومه‌تی نوێ بكه‌ن.
به‌رهه‌حاڵ یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی په‌راوێز نه‌خراو سه‌یر ده‌كرێت به‌لای سه‌ركرادایه‌تی پارتی، به‌ڵام ئه‌و حزبه به‌هۆی باڵ و پۆپه‌كانی خۆیه‌وه نەیتوانیوه خۆیی یه‌ك لایی بكاته‌وه له‌سه‌ر پرسی دامه‌زراندنی حكومه‌ت دیاره ئه‌مه‌ش هیچ گوناهی پارتی تێدانیه، چونكه ئه‌و حزبه تا ئێستاش دیار نیه چ ئه‌جندایه‌كی هه‌یه و به‌رنامه‌ی كار و به‌رنامه‌ی سیاسی ڕوون نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ركه‌زی قرار له‌م حزبه نادیاره ئه‌مه وه‌ك هۆیه‌ك سه‌یرده‌كرێت، به‌ڵام هۆیه‌كی تریش ئه‌تواینن ئاماژه‌ی پێبده‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا به‌شه ئیستحقاقه‌كانی ئه‌و حیزبه كه هه‌یه‌تی به‌شی ته‌واوی كوتله و باله‌كان ده‌كات یان نا، چونكه به‌شێكی زۆری شیكه‌ره‌وه سیاسیه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن یه‌كێتی ئاماده‌گی تێدایه سه‌باره‌ت به‌و پشك و به‌شانه‌ی بۆی دیاركراوه، به‌ڵام ئه‌و پشك و به‌شانه چۆن دابه‌شی ئه‌و هه‌موو باڵ و كلكانه بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه كارێكی ناوه‌خۆیی ئه‌و حزبه‌یه پارتی نایه‌وێت و نه‌یویستووه ده‌ست تێوه‌ردان بكات، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه نیه‌ت پاكی خۆیی سه‌لماندووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ناوه‌خۆیه‌كانی ئه‌و حزبه.
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌یكات دووره له‌هه‌موو به‌ها و پایه به‌رزه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی، چونكه هیچ گوناهێكی هاوڵاتیان نیه تا ئێستا خاوه‌نی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت نەبن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌نگی داوه بۆ په‌رله‌مان تا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێك بێنن و خزمەتێکی شایستەی هاونیشتیمانیان بکرێت.
سه‌ره‌نجتان بۆ ئه‌وه ڕائه‌كێشم له شێوه‌ی پرسیار ئاراسته‌ی خوێنه‌رانی ئه‌كه‌م.
ئایا یه‌كێتی ڕێكه‌وتنی ناوه‌خۆیی خۆیان به‌شی ئه‌وه‌ی تێدانیه ڕێكبكه‌ون بۆ دروست بوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له‌كاتێكدا ڕێككه‌وتنی 16 ئۆكتۆبه‌ر كه‌متر له چه‌ند كاتژمێرێك تێنه‌په‌ری پابه‌ند بوون به رێكه‌وتنیان كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تریان به دیاری به‌خشی به داگیركاری ئه‌وكاتی عێراق؟!؟
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌یكات به‌دیدی من هه‌ر گوناهی باڵێكی سه‌ر به‌و حزبه نیه، به‌ڵكو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیشه چۆن متمانه به‌وه‌ها حیزبێك ده‌ده‌ن كه هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌گۆر و نیشتیمانی نیه له‌به‌ر ئه‌وه كاتی ئه‌ویە جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی چاوبخشێننه‌وه به ئینتیمایی سیاسیان بۆ ئه‌و حزبه.
وه‌ك عه‌ره‌ب ئه‌ڵێت ( ڕۆژه‌كان له نێوانماندا هه‌ن)
با چاوه‌رێی ڕۆژگاری داهاتوو بكه‌ین بزانین چی ڕوو دەدات.