پارتی خاوەن متمانەی جەماوەرە و نابێ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم دوا بكەوێ ..

پارتی خاوەن متمانەی جەماوەرە و نابێ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم دوا بكەوێ ..
قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان هەڵقوڵاویی ئەو میللەتەیە كە شان بە شانی ئەو كاروانە پیرۆزە هەنگاویی ناوە لە پێناو بە دیهێنانی مافەرەواكانی گەلی كورد و ئێستاكەش چاوەروانیی هەر چی زووتر پێكهێنانی حكومەت و كوردستانێكی بەهێزە بۆ خزمەتگوزاری و پێشكەوتن لە گشت بوارەكاندا .پارتی دیموكراتی كوردستان بە 45 كورسی پێشەنگی و متمانەی جەماوەری كوردستانیی هەیە لە پێناو هەر چی خێرا جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانی خزمەتگوزاری لە گشت سێكتەرەكان و بەهێزتر كردنی پێگەی هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییەوە .پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەر لە‮ ‬یەكەم هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬1992‮ ‬وەك حزبی‮ پێشەنگ و كارێزما،‮ ‬خاوەن بڕیار و ئیرادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬نیشاندا،‮ ‬لە بەرانبەردا هیچ كام لە لایەنە سیاسییەكان،‮ ‬هەرگیز ئەو رێژەی پێویستیان بەدەست نەهێناوە،‮ ‬تاوەكو بتوانن بگەنە شانی‮ ‬پارتی،‮ ‬بەڵام ئەوە پارتییە لەپێناو‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد،‮ ‬سازشی‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردووە‮. ‬ئەمەش لەو روانگەوەیە كە پارتی‮ ‬حزبێكە و بە كردار بەرنامەی‮ ‬هەیە نەوەك هەر بە قسە و دروشمی‮ ‬سیاسی،‮ ‬پارتی‮ ‬هەر لە‮ ‬1946ەوە بەو هەناسەیە كاری‮ ‬حزبی‮ ‬خۆی‮ ‬كرد،‮ ‬كە سنووری‮ ‬جوگرافی‮ ‬ببڕێت و تابۆكانی‮ ‬تائیفەیەكی‮ ‬داخراو تێكبشكێنێت‮. ‬
‮ ‬ئێستا پارتی‮ ‬لە هەر دوو هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراقی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬دیسانەوە وەك حزبی‮ ‬یەكەم پێشەنگی‮ ‬خۆی‮ ‬سەلماند و پێگەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬زۆر زیاترە لە جاران،‮ ‬هەرچەندە پیلانگێڕی‮ ‬زۆر كرا بۆ ئەوەی‮ ‬پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬لاواز بكەن،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬چۆكی‮ ‬دانەدا و بە حوكمی‮ ‬قاعیدەی‮ ‬پتەوی‮ ‬جەماوەری‮ ‬خۆی‮ ‬پێشەنگایەتی‮ ‬بەرنەدا‮. ‬نەك هەر ئەوەندەش،‮ ‬بەڵكو تەنها پارتی‮ ‬بوو كە پێداگیری‮ ‬لەسەر سازدانی‮ ‬ئەو پرۆسە دیموكراسییە دەكرد و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو كە دەیگوت هەڵبژاردن لە كاتی‮ ‬خۆیدا بكرێت،‮ ‬نەیارانی‮ ‬پارتی‮ ‬ویستیان بە ریفراندۆم سزای‮ ‬پارتی‮ ‬بدەن،‮ ‬بێ ئاگا لەوەی‮ ‬كە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان داخوازیی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستانە و بە ریفراندۆمەوە نەبەستراوەتەوە‮. ‬پارتی‮ ‬بە سیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانە و ورد،‮ ‬توانی‮ ‬پیلانگێڕی‮ ‬و هەوڵەكانی‮ ‬بچووككردنەوەی‮ ‬كیانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبار ببات،‮ ‬لەو روانگەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەش لە داستانی‮ ‬پردێ و سحێلا بەرپەرچی‮ ‬هێرشە داگیركارییەكانییان دایەوە و رێگەیان نەدا لە رووی‮ ‬سەربازییەوە كوردستان داگیر بكەن،‮ ‬بە جۆرێك وانەیەكی‮ ‬وایان بە داگیركەر و خیانەتكار و خاكفرۆشان دا،‮ ‬كە هەتا هەتایە لە بیری‮ ‬نەكەن‮. ‬ ئێستا بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان روون بووەوە،‮ ‬كەوا دەنگ بە پارتی‮ ‬دەنگدانە بە ئاوەدانی‮ ‬و ئاسایش و سەقامگیریی،‮ ‬دەنگدان بە پارتی‮ ‬درێژەدانە بەو هەلومەرجەی‮ ‬پارتی‮ ‬وەك ستراتیژ كێشاویەتی،‮ ‬دەنگدان بە پارتی‮ ‬دەنگدانە بە گۆڕانكاریی‮ ‬ئەم هۆكارانە بوون كە پارتی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬پێ زیاد كرد،‮ ‬پارتی‮ ‬بە هۆی‮ ‬دەنگ و دڵسۆزی‮ ‬كاسبكار و چینی‮ ‬زەحمەتكێشان و كریكار و خەڵكی‮ ‬عەوام كێرڤی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرزكردەوە،‮ ‬بۆیە پێویست دەكات پاداشتی‮ ‬ئەو دڵسۆزییە بە هەنگاوی‮ ‬چاكسازی‮ ‬فراوان بداتەوە و بژێویان دابینبكات و كەرامەتیان و سەروماڵ و سەقامگیرییان بپارێزێت و بۆ بەدیهێنانی‮ ‬ئاواتی‮ ‬لەمێژینەیان تێكۆشێت‮. ‬‬هەمیشە بە پێشەنگی‮ ‬بمێنێتەوە و باكی‮ ‬لە ململانێی‮ ‬حزبەكان نەبێت،‮ ‬گرنگ ئەوەیە بەرنامەی‮ ‬باشتر و گشتگیریی‮ ‬هەبێ لە پێناو حكومەت و كوردستانێكی بەهێز .. ‬گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن ماف لە ماوەی سەدەی رابردوو ، رووبەرووی داگیركاری ، جینۆساید و گۆرٍینی شوناسی نەتەوەیی بۆتەوە ، لە بەرامبەردا روحییەتی شۆرشگێرانە و ئازادیخوازی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی وایكردووە كە وەك قەڵغانێكی پۆڵایین گشت پیلانگێرییەكانی فەشەڵ پێهێناوە و رێگەی نەداوە تا شوناس و مێژوویی بسرێتەوە و بەردەوام پێداگری كردووە تا بە ئەمرٍۆ لە پێناو گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكانی . لە ماوەی رابردوو بینیمان جارێكی تر داگیركەران هەموو توانایەكیان خستەگەر بۆ لاوازكردنی و لەناوبردنی گەلی كورد و كپ كردنی بۆیە، لە بەرامبەردا ئیرادەی پێشمەرگە قارەمانەكان وگەلی كورد و بوونی سەركردایەتییەكی بڵیمەت و كوردپەروەر و نیشتیمانپەروە هەموو پیلاانەكانی رووبەرووی شكست كردەوە . لە ئێستاشدا ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەردەم وەرچەرخانێكی سیاسی گەورە دایە ململانێییە نێودەوڵەتی و هەرێمیەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە دوخی سیاسی هەنوكەیی گوڕانی بەسەر دا دێت و ناوچەكە لە ڕوی جوگرافی سیاسیەوە دادەڕێژڕێتەوە چونكە ئەوەی كە تاكو ئێستا هەبووە و هەیە بریتیە لەو نەخشە سیاسیە جوكرافیەی كە كۆڵونیالیزمی بریتانی لە سایكس بیكویەوە هەتاكو ئەمڕۆ وەك چون بەرژەوەندی ئەو دەخوازێت دای ڕشتووە دروست بونی دەوڵەت نەتەوە لەم ناوچەیە بێجگە لە دیكتاتوریەت و توتالیتاریەت هیچی تری بێجگە لە كولتوری توندڕەوەی لێی بەرهەم نەهاتووە و ناهێت ئەمەش لە بەرژەوەندی سیستەمی نوێی جیهانی دا نیە ونابێت شایانی باسە ئەگەر بێتو ڕژیمە دیكتاتوریەكان لە لایەك لە بەرژەوەندی كوڵونیالیزمی بریتانیادا بووبن ئەوا لە لایەكی تریشەوە لە بەرژەوەندی ڕوسیا و هەموو ئەو دەوڵەتانەی كە پێییان دەوترێت هیڵی جه نگ دان چونكە هەردوكیان تەواوكەری یەكدین لە ڕوی كولتوری سیاسیەوە بویە دوخی سیاسی ئەمڕو لە ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە كە وەرچەرخانێكی سیاسی بێتە ئاراوە و دەڤەرەكە سەر لە نوێ دابڕێرێتەوە هەرچەندە ئەمە كارێكی ئاسان نیە و پڕوسەیێكی ئاڵوزە لە هەمان كاتدا بەڵام بووەتە زەڕورەتێكی حەتمی و دەبێ بكرێت. لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا ئێمەی كورد واتە لایەنە سیاسیەكانی كوردستان ئامادە سازیان كردووە بو ڕوبەڕو بونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو؟ لە وەڵامدا دەڵێم نەخێر چونكە ئەوەندەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان سەرقاڵی شتە لاوەكیەكانن چارێك ئەوەندە ناپڕژێنە سەر مەسەلە نەتەوەییە چارەنوس سازەكان كە پەیوەستن بە پرەنسیبی ئاسایشی نیشتیمانیەوە سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان زور هەوڵیان داوەو دەدەن كە كوردستانێكی بە هێز بونیات بنێن لەم قوناغەی ئێستادا بەڵام كاتێك لایەنی سیاسی سەرەكی تر ئیڕادەی سیاسی خوی دوڕاندبێت و نەتوانێت بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات بو بەشدار بون لە پڕوسەی سیاسی وڵات دا زور ئەستەمە ئەو كوردستانە بە هێزەی كە هەمو كوردێكی دڵسوز خوازیاریەتی بێتە ئاراوە كەواتە لە كوتایی دا ماوە بڵێم پارتی دیموكراتی كوردستان چ چارەسەریەكی پێییە بو كوتایی هێنان بەم مەسەلەیە لەگەڵ لایەنی بەرامبەر ئایا دەچێتە ژێر باری داواكاریە نارەوا و پاساوە بێهودەكانیان یانیش ڕێگای تر دەگرێتە بەر و هاوپەیمانی لە گەڵ لایەنەكانی دی دەكات بو پێكهێنانی حكومەت؟!.. پێوستە هێزو لایەنە سیاسیەكان لە ئاست ئەم ڕەوشە سیاسیە هەنوكەییەدا بن و بیر لە یەكڕیزی و تەبایی ماڵی كوردی بكەنەوە و هەمویان پێكەوە بەرەو كوردستانێكی بە هێز هەنگاو بهاوێژن و چیتر خۆیان بە شتی لاوەكی و پاساو هێنانەوە بەلاش سەرقاڵ نەكەن
Top