رووداو و پێشهاتەكانی چوار ساڵی رابردوو ، خەمخۆری و دڵسۆزی قوتابخانەی كوردایەتیی و شان دان بۆ بەرپرسیارییەكان سەڵماند، ئەو حزبەی بەدرێژایی سەدەی رابردوو، پێشەنگ بووە لە قوربانیدان وبەرگریكردن و پاراستنی شكۆو مێژوویی نەتەوەیەك .پارتی و بارزانی و كوردستان"كە سیانەیەكی لێكدانبڕاون، بەهێزتر لە جاران سەنگ و دەنگیان هەیە، چ لەسەر ئاستی نێوخۆ یان هەرێمی یاخود نێودەوڵەتی. ژمارە بە تەنیا مانا و بەهایەكی نییە، بەڵام كاتێك لە هاوكێشە بەیەخدارەكاندا رۆڵی خۆی بینی، ئەوكات كاریگەری و لێكەوتەی بەهێزیشی دەبێت، دروست بۆ "پارتی"ش هەر وایە، ژمارە سەخت و قورسەكەی هاوكێشەی سیاسی كوردستانە، ئەگەرچی لە رووی ژمارە و ناوو فۆرمەوە، حزبی سیاسی لە كوردستان زۆرن، بەڵام پارتی وەك ناوو ناوەڕۆك، وەك خزمەت و هەڵوێست، وەك كار و كاردانەوە، بە جیاوازی زۆر لەپێشەوەیە، ئەم پیشەوەییەش پێشەواییەتییە، پێشەوایەتییەك كە گەل لە میانەی پرۆسەیەكی دیموكراسی بۆی تەرجەمە كردووە بۆ رێپێدانێكی میللی، بۆ ئەوەی ببێتە قەڵغانی نیشتمان.لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری كوردستانیان بۆ ئەوەی كوردستانێكی بەھێز بنیات بنێت، ھەرچەندە ھەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراتی و مافی ڕەوای خەڵكە بەڵام لە ھەمان كاتیشدا رێگەی پتەوكردنەوەی دامەزراوەكانی كوردستان و نوێكردنەوەی دەزگا شەرعیەكانە بۆیەش گرنگە پارتی ئەم متمانەیە و بڕوابوونەی خەڵكی كوردستان بە ھەند وەربگرێت، چونكە ئەمەیان بەشێكی گرنگە لە بەرپرسیاریەتی ، لێرەشەوە دەگەینە ئەو راستیەیی كە لەم خوولەیەدا ئەرك و بەرپرسیاریەتی پارتی لە جاران جیاوازتر و قورسترە، كە ھەرواشی بیركردۆتەوە كە لە یەكەمین دانیشتنی خوولی پێنجەمیشدا بە بەرپرسیاریانە مامەڵەی كرد و دانیشتنەكەی بە كراوەیی ھێشتەوە ، تا رێگا بدات لایەنە سیاسیەكان بە سازان و لێكتێگەیشتن بگەنە رێككەوتنێك كە حەقە لایەنە سیاسیەكانیش چاك لە نیەتی پارتی حاڵیبن، چونكە دەرەنجامی ھەڵبژاردن دەریخست كە 50 بە 50كۆتایی پێھاتووە، كە ئەزموونێكی سیاسی و ئیداری ناسەركەوتووبووئەگەربمانەوێت كوردستانێكی بەهێزو سەقامگیری سیاسی هەبێت بەم پڕەنسپە شكست خواردوە ناتوانیت ئەمە بەدەست بێنیتەوە ،بۆیە پارتی دەیەوێت مامەڵەیە كی یەكسان وهاوبەش لەگەڵ هەموولایەنەكان بكات وە پارتی مەغرورنیە بەوەی ٤٥ كورسی بەدەست هێناوە وە لەمونگەڵەقی مەغروربوون مامەڵە لەگەڵ هیچ حزبێك ناكات دەبێت ئەوەشمان لەبیربێت ئەرك وماندووبوونی جەماوەری پارتی نابێت لەبیربكەین وئە وها بە ئاسانی كورسیەكانمان دابەش بكەین !دەبێت حكومەتی بەهێزوسەقامگیرلەسەر ئیستحقاقی هەڵبژاردن بێت ئەندام پەرلەمانتارەكان كاری خۆیان بكە ن بۆئەوەی یاسای چاكسازی ئابوری ودارایی لەپەرلەمان تێپەڕێنین بۆئەوەی بتوانین دەستورێكی هاوچە رخ بنوسینەوە بۆئەوەی پشتیوانی باشتركردن و بە هێزتر كردنی دامەزراوەكان بكەین .ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتییانەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر شانەیەتی وەك هەمیشە قبوڵی كردووە و دامەزراندنی حكومەتێكی بەھێز . ئەنجامدانی گۆڕانكاری و چاكسازی ئیداری و دارایی. عێراق و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین بە رەوشێكی زۆ ناسك و هەستیاردا دەرباز دەبن، ئەوەش راستەوخۆ كاردەكاتە سەر رەوشی سیاسی كوردستان، بۆیە ئەركی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان قورس دەبێت، بە تایبەت لە چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ هاوكێشە سیاسییە ئاڵۆزەكانی ناوچەكە، بۆ ئەمەش پێویستە لایەنە سیاسییەكان و راگەیاندن و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەری كوردستان هاوكار و پشتیوانی حكومەتی كوردستان بن و، رەچاوی ناسكی و هەستیاری بارودۆخی كوردستان بكەن. نەھێشتنی فەوزای سیاسی بە تایبەت چیتر رێگە نەدرێت حزبی وا ھەبێت وەك رابردوو لە پەرلەمان و حكومەت دابێت بەڵام لە راگەیاندن و شەقام ئۆپۆزسیۆن بێت.دۆزینەوەی ھەلی كار بۆ لاوان و خاوەن بروانامەكان. پاراستنی رەوشی سەقامگیری و ئارامی كوردستان بە مەبەستی زیاتر گەشەسەندنی پرۆسەی ئاوەدانی و بەهێزتربوونی پێگەی هەرێمی كوردستانناكرێ چیتر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان دوابخرێ ،چونكە ناوچەكە چاوەروانی گۆرانكاری و پێشهاتنی نوێی لێدەكرێ و لە هەمانكاتیشدا دەیان سەركردە و و وەزیری وڵاتانی ناوچەكە و جیهان چاوەروانی یەكڵابوونەوەی پێكهێنانی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان دەكەن تا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكاندا بەرەو پێشەوە ببەن ئەوەش سوودێكی زۆری لە رووی دیپلۆماسی ، ئابووری و سیاسی بۆ گەلی كورد هەیە .سەردانی دەیان سەركردە و وەزیری لە سەر ئاستێكی باڵا بۆ هەرێمی كوردستان ، مانای وایە هەرێمی كوردستان گرنگی و ئەهمیەتی خۆی لە دەست نەداوە و كورد بۆ هەمووان گرنگە، پێگەی جوگرافیای هەرێمی كوردستان گرنگە، سەركردایەتی پارتی، بەتایبەتی سەرۆك بارزانی كە ئێستا سەرۆكی هەرێم نیە، ئەو شاندانەی كە دێن راستەوخۆ سەردانی دەكەن، ئەوە پێگەی ئەو پیاوە مەزنە دەردەخات، كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێگەی دیارە، زۆربەی كێشەكان ئەگەر هەرێمی كوردستان هاوكار نەبێت چارەسەر نابن، بەتایبەتی لە عێراق، هەموو ئەوانە بۆ كوردستان گرنگن، خەڵك بڕوایان وابوو كە پاش ریفراندۆم هەموو دەروازەكان بەسەر هەرێمی كوردستان دادەخرێن، ئابووری سفر دەبێت، لەرووی دیپلۆماسی پێگەی هەرێم سفر دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئێستا هەموویان روو دەكەنەوە هەرێمی كوردستان، بۆیە پێگەی هەرێمی كوردستان و پێگە سەركردایەتی كورد دەردەخات. ئێمە لە وڵاتێك دەژین، سیستەمەكەی فیدڕاڵی، دیموكراسیە، بۆچی هەڵبژاردن دەكەین، ئەگەر ئیستحقاقی هەڵبژاردن نەبێت، ئەگەر هەموو جار هەر ببێت بە نیوە، هەڵبژاردن هەر پێویست ناكات، ئێستا كە پارتی 45 كورسی هێناوە، ناكرێت مەوقعی لەناو حكوومەت وەكو حزبێك بێت كە شەش كورسی هێناوە، یان 20 كورسی هێناوە، دەبێت پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان دیار بێت، ڕاستە بە پێی دەستووریش فراكسیۆنی گەورە حكوومەت پێك دێنێت، بەڵام لەناو خودی كابینەكە، لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەتیش دەبێت پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان دیار بێت و جیاواز بێت، لەگەڵ ئەوانی دیكە، لەگەڵ ئەوەی دەكرێت ڕەچاوی هەندێك شت بكرێت، كە مێژوویەكمان لەگەڵ حزبەكانی دیكە هەیە، بەڵام ئیستحقاقی هەڵبژاردن بە پلەی یەكەم دەبێت لەبەرچاو بگیرێت. چوار ساڵی داهاتوو جیاوازتر دەبێت، لە هەندێك روو بەتایبەتی لە تێپەڕاندنی هەندێك یاسا، كە پێشتر رێگری لێ دەكرا، لەوانە یاسای چاكسازییە، یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە، چەندین یاسای دیكە هەن كە لەپەرلەمان تۆزی لەسەر نیشتووە لەبەر ئەوەی كە لە كاتی خۆی هەر كە باس دەكرا، حزبەكانی دیكە یەكیان دەگرتەوە و رێگریان لێ دەكرت لە تێپەڕاندنی، بۆیە پێموایە لە رووی دەركردنی یاساوە جیاواز دەبێت، گومان لەوە دانیە كە هەر دوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی كەسایەتی بە توانا و دیبلۆماتكاری بەكاران و دەتوانن رۆڵی خۆیان ببینێنن و ئۆمێدمان وایە كە هەرێمی كوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت. پاراستنی یەكڕیزی نێو ماڵی كوردی، بەهێز بوونی لایەنە سیاسییەكان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆكەوە و گەیشتن بە ڕێككەوتن، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتن ئەنجام بدەن و هەرێمی كوردستان بەهێز تر بێت و دەستی دەرەكی لە كوردستان دوور بخەنەوە هەروەها لە ئایندەدا رۆتینیات كەم بكەنەوە كە بۆتە فەرهەنگێكی كۆن لە نێو دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان، كابینەكانی رابردوو بەتایبەتی كابینەی هەشتەم هەوڵی دا ئەو رۆتینیاتانە نەمێنن، كابینەی نۆیەم بەردەوام بە كارەكانی كابینەكانی دیكە دەدات، بۆ ئەوەی ئەو كارانەی لە كابینەكانی رابردوو تەواو نەكران ئەو تەواو بكات، سەرۆكی حكوومەت میكانیزمی كارەكانی جیاوازتر دەبێت، بەڵام بەردەوامی دانە بە سیاسەتی كابینەكانی پێش خۆی بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر ..