بەرهەم ساڵح زۆر بە سانایی دەیلێت، "شیمال العراق
March 23, 2019
وتار و بیروڕا
لەبەر ئەوەنا کە بەرهەم سالح دڵخواستی پارتی نەبوو لە ئەنجامی رێککەوتن شکاندنێک لەگەڵ پارتی بوو بە سەرۆک کۆمار، بەلکوو لەبەر ئەوەی لەو ماوەیەی بووەتە سەر کۆمار ئەوەی عەرەبێک بەترس وشەرمەوە دەیلێن بەرهەم ساڵح زۆر بە سانایی دەیلێت، سەرنج بدەن هەرێمی کوردستانی بە"شیمال العراق" ناوبرد کە ئەمە ئەدەبیاتی داگیرکەرانی ئەو دیو پردێ بوو، بۆ کارەساتی هەلەبجە جگە لەوەی خۆی هیچ پەیامێکی نەبوو کە جیهان لە زاری کوردێکەوە بزانێت چ تاوانێک دەرهەق بەکورد کرا.
ئەوا لە تیمەکەی نێو سەرۆکایەتی کۆمار بەناو ڕاوێژکارێک هاوخەمی خۆی بۆ خەلکی پارێزگای هەلەبجە دەربڕی لە بری نامەکە بۆ پارێزگاری هەلەبجە بنێرێت بۆ پارێزگای سلێمانی نارد بەو مانایەی دان بە پارێزگای هەلەبجە نانێن، ئەوە لەباتی هاوخەمی سوکایەتیەک بوو بە خەلکی ئەو پارێزگایە.
بەرهەم سالح ئەو خەوشە نەتەوەییانەی نەبان، خوا عالیمە وەک کادرێکی پارتی بەرلەهەموو خەلک دەمگووت تاکێکی قۆندرەی بەرهەم سالح بەهەموو عەرەب نادەم، بەڵام کەدەبینم بەرهەمیش مەکینەی شۆڤێنیەکانی لەسەرە لەهەمبەر دەست کەوت و دۆزی کورد لە باشوری کوردستان، چ جیاوازی هەیە بۆمن عەرەبێک هۆیها بۆ بەرهەم بکات، یان بەرهەم هۆیها بۆ عەرەب بکات.
دەی بەرهەم بەوان بلێت (شلع قلع كلهم حراميه) یان ئەوان بە بەرهەم بلێن بەمن چی؟.