لە ماوەی چارەكە سەدەی رابردوو ، پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی و لە پێناو پتەوكردنی بناغەی ئەو ئەزموونە دیموكراسییەی كە دەیان ساڵە خوێنی بۆ درێژرێت و ماڵ‌وێران دەكرێت ، گشت بەرژوەندییەكانی حزبی وەلاوە ناو باجی بە دەنگی لایەنگراندا تا ئەزموونەكەمان بكەوێتە سەر پێی . بە پێچەوانەوە زۆر لایەن هەبوون كە خراپ سوودیان لەو دلسۆزییەی پارتی وەرگرت و رۆژبەرۆژ لە هەوڵی سرٍینەوە و لابردنی ئەزموونی كوردستان و پارتی و بارزانیی بوون بە پلەیەكەم ، بە دروستی مەبەستم ئەوەیە كە له ده‌ڤه‌ری سلێمانییدا دیسانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی که‌رتکردنی که‌رتێکی کوردستان ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتییانه له ده‌ڤه‌ری سلێمانیدا بریتییه له هه‌بوونی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێک سیاسیی کریمینێڵ. له هیچ سیستێمێکی دیموکراسییدا نییه و نابێت، که که‌مینه‌یه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی که‌رتکردنی نیشتمان بکات به که‌متریین کورسیی په‌رله‌مانه‌وه. کوردستان موڵکی هاووڵاتییانی کوردستانه، نه‌ک یه‌کێتیی نیشتمانی، سلێمانیی موڵکی هاووڵاتییانی سلێمانییه نه‌ک یه‌کێتیی نیشتمانی. ئه‌م سیاسییانه هه‌میشه ئاماده‌ن به‌سه‌ر لاشه‌ی هه‌موو کورددا باز بده‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی تایبه‌تی خۆیان. ئالێره‌دا نه‌وه‌ی تازە، ناهه‌قی نییه که به‌تاڵ بێت له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام نه‌وه‌ی تازە ده‌توانێت به‌گژ به‌م کریمینێڵانهدا بچێته‌وه. بهگژداچوونێکی دیموکراسییانه نه‌ک ئاژاوه نانه‌وه و هه‌وڵدان بۆ خوێنڕشتن. ئه‌م کریمینێڵانه له شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ردا بێ مۆڕاڵتریین هاووڵاتیی کورد بوون، ئێستاش له ڕێگای سه‌رکۆماری عێراقه‌وه، ئه‌مجاره‌یان به هاوکاریی تورکیا نه‌ک عێراق و ئێران، ئاماده‌ن گه‌وره‌ترین زیانی تر به کورد بگه‌یه‌نن، به‌ڵام دیسانه‌وه سلێمانی ده‌توانێت سنوورێک بۆ زیاده‌ڕۆیی ئه‌مانه دابنێت، پیشانیان بدات، که سلێمانی موڵکی هاووڵاتییانه نه‌ک یه‌کێتیی نیشتمانی. هه‌ر بۆیه ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی پارتێک، که به هه‌ق و به ڕاست له خزمه‌تی هاووڵاتییانی کورددایه، گه‌وره‌تریین هه‌ڵوێسته به‌رامبه‌ر به کریمینێڵهکانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان.گەلی کورد ده‌بێت ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدا بێت، که ده‌ستبه‌رداری دوێنێ بێت، هه‌تاوه‌کوو ئاینده شانسێکی هه‌بێت بۆ ڕیالیزه‌کردنی خۆی، ئه‌ویش ژیانێکه له ئاشتی و ئاوه‌دانییدا، ژیانێک له ده‌وڵه‌تێکی کوردییدا. ناکرێت گرۆیه‌ک به زۆرداری له ژیانێکی دیموکراسییدا هه‌وڵ بده‌ن خۆیان بسه‌پێنن و به زۆرداری بیانه‌وێت به که‌مترین کورسیی په‌رله‌مانه‌وه حکومڕان بن. بەگشتی ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موو هاووڵاتییه‌کی کورده، له زاخۆوه هه‌تاوه‌کوو ته‌وێڵه و بیاره، که به‌گژ ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه‌دا بچنه‌وه. گۆڕان ئێستا شانسێکی گه‌وره‌ی هه‌یه، که خۆی بگۆڕێت، که سیاسه‌تی بگۆڕێت، که له خزمه‌تی هاووڵاتییانی کورددا بێت، که له‌پاڵ دیموکراته‌کاندا تێبکۆشێت بۆ جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان له عێراق، هه‌تا کورد ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر له وڵاتێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا بژیی نەك پەرتەوازەكردن و دووئیدارەیی لە بەرژوەندیی نەیارانی كورد ..پارتی و بارزانیی زیاتر لە حەوت دەیە ، بەرپرسیاریەتی قورسیان لە ناخۆشترین بارودۆخەكان بە ئەستۆ گرتووە و هیچ كاتێ پشت و گەل و نیشتیمانەكەیان لە پێناو بەرژوەندی حزبی و شەخسی پاشگوێ نەخستووە ، بە متمانە بەخۆبوون و باوەرێكی تەواویی كوردانە تا بە ئەمرٍۆ تێكۆشاوە و تێدەكۆشی لە پێناو بەدەستهێنانی مافەرەواكان مان .. ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر پێشهات و بارودۆخی چەندسالی رابردوودەریخست کەهیچ هێزو توانایەک ناتوانێت رێگا لەبەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کوردستان بگرێت وەسەپاندنی هەرسزایەک سەرناگرێت وەهەمووفشارەکان کاتین تەنها هێزو ئیرادەی کوردستانیانی گەرەکە کەمێژووش سەلماندوویەتی هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کوردستان تێک بشکێنێت.چوار ساڵ بەرلەئێستا لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناچاری بریاری پاشەکەوتی مووچەی دا چۆن چەندڵایەنێک بۆملمڵانێی سیاسی وبەژەوەندی یەکانیان پروپاگەندەی ژەهراویان بڵاودەکردەوە بەبێ ئەوەی رەچاوی باری ئابووری هەرێم بکەن بەلام لەگەڵ ئەمەشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی لەبەرپرسیاریتیان رانەکردوو هەولە دبلۆماسیەکانی خۆیان بەگەر خست بۆچارەسەری کێشەکان ولەسەنگەری بەرگری کردنشیدا بەهیواوئومێدەوە نەخشەورێگای سەرکەوتنیان دادەناو خەونی ناحەزانیشیان لەگۆرنا کەدەیان وویست کوردستان داگیربکەن.ناکرێت هیچ کات رۆلی خەلکی کوردستان لەیاد بکرێت کەتوانیان بەخۆراگرییەوە بەرگەی ئەم دۆخە سەختە بگرن بەپێچەوانەی بیرکردنەوەی ئەوهێزو لایەنانەی کەدەیان وویست لەرێگای فشارەئابووری یەکانیان سزای خەلکی کوردستان بدەن کەئەم خوراگرییەش بووە کلیلی سەرکەوتنی گەلی کوردستان.ئیتر کاتی هاتووە حکوومەتی عیراق بەدیدێکی نوێوە مامەلە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات واز لەسیاسەتی برینی قووتی خەلک بهێنێت و چیتر مووچەو بوودجەی کوردستان وەک کارتی فشار بەکارنەهێندرێت چونکە ناکرێت هەموو جارێک خەلکی کوردستان باجی کێشە سیاسیەکان بدەن چونکە سەردەمی ئینکاری کردن و پەراوێز خستنی مافی تاکی کورد کۆتایی پێبهێنن و رێز لەشەراکەتی حەقیقی و دەستووربگرن کەتەنها بەمە دەتواندرێت چارەسەری کێشەکانی نێوان (هەولێر-بەغدا)بکرێت.ئەرکی کابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان قورستردەبێت تابەبەرنامەو سیاسەتێکی تازە خۆی ئامادەبکات بۆ زیاتر چاکتر کردنی ژیانی هاولاتیان و گۆرانکاری بنەرەتی و چاکسازی لەهەموو سێکتەرەکانداو بایەخی زیاتر بەئاوەدان کردنەوەو بوژاندنەوەی هەرێمی کوردستان بدرێت چونکە ئەم کابینەیە لەکاتێکدا دەست بەکار دەبێت کەلەماوەی چەند سالی رابردوودا قۆناغێکی سەخت تێپەرێندراوە وەکوردستانیان ئومێدی زۆریان بەم كابینە كە درێژە پێدەری كابینەی هەشتەمی حكومەتی كوردستانە ، بەرێز كاك مەسروور بارزانیی بەرێوەی دەبات و رێزدار كاك نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پاڵشت و پشتیوانی دەكات بەرەو كوردستانێكی بەهێز..