كوردستانێكی بەهێز هەوێنی بەدیهێنانی ماف وئامانجەكان

كوردستانێكی بەهێز هەوێنی بەدیهێنانی ماف وئامانجەكان
قوتابخانەیەكی نیشتیمانپەروەر ونەتەوەیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەسڵدا هێزێكی نەتەوەییە كە لە قوڵایی ناخی جەماوەری دا رٍەگ و ریشەی داكوتاوە و . پارتی دیموكراتی كوردستان بە متمانەبەخۆبوون و كوردایەتییەكی پتەو وەك بەرەنگاری دژ بە داگیركەری كوردستان سازبوو. ئەمە مانای ئەوەیە كە فەلسەفەی سیاسی زاڵی ناو پارتی، تاكو ئێستا، فەلسەفەی نەتەوەیی و نیشتیمانییە . ڕاستە پارتی لە بەرێوەبردنی دەولەت لە حیزبەكانیتری كوردستان باشترە و لەوەش زیاتر ناسیۆنالیزمی پارتی لە بابەت گەلی تر سەروەری سیاسی نەتەوەیی و ستراتیژی سیاسی نەتەوەیی زۆر باشە و زۆر لەپێش حیزبەكانی تری كوردستانیشە.پارتی بە سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بووە خاوەن سەربڵندییەكی مەزن و رۆژێكی مێژوویی و پڕ زێڕینی مێژووی كوردە كە پێویستە بنووسرێت، هەموو وڵاتانی جیهان نەیانتوانی بڕیاری گەلی كورد بوەستێنن و بەریتانیا دەیگوت نێو ماڵی كورد یەك نیە، كورد دەیەوێت لەژێر سێبەری عێراقدا بمێنێتەوە، ئێمە گوتمان وانیە ئەوە گەلی كوردە داوای سەربەخۆیی دەكات، یەكجار دەرفەت دروست بوو كورد دەنگی بۆ سەربەخۆیی دا، ئەوەی ئێوە بۆ ئێمەتان كرد، ئێمەتان كردە بەشێك لە عێراق ئەوە تەزویر بوو، بۆیە ریفراندۆم تاپۆیەكی هەتا هەتایە لەناو گیرفانی خەڵكی كوردستان، هەر كاتێك دەرفەت دروست بێت ریفراندۆمی خۆمان كردووە و ئەوە گەلی كوردستان قسەی خۆی كردووە، لەگەڵ ئەوەی ئەگەر ریفراندۆم شتێكی وا گرنگ نەبووایە هەموو جیهان دژی كورد و كوردستان نەدەوەستانەوە، بۆ ئەوەی ئەو خەونە سەر نەگرێت، هەموو دژی ئەو بڕیارە بوونە یەك، بڕیاری خۆمان سەر خست، قوربانی گەورەمان دا، بەس ئەو قوربانیە ئەوەندە دەهێنێت. دەبێت ئێمە یەكهەڵوێست بین، هەتا بتوانین كێشەكانمان چارە بكەین، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ شەڕی دژی ئێمە راگەیاند، وەزیرەكانی ئێمە رەوانەی ماڵەوە كران، بودجە و مووچەی ئێمە بڕا، دەردی كورد وەزیر و پارە و بودجە نیە، ئەوانە هەموو هەبوون، دەردی ئێمە و شەڕی ئێمە لەسەر ئەوەیە كە سنووری كوردستان دیاری بكرێت، كێ خاوەنی كوردستانە بە فەرمی بناسرێت، ئەوە دەردی كوردستانە، ئەوەی دی هەموو بەنجە، پارە بۆ كوردستان رەوانە دەكەی بەیانی دەبڕی، خەونی گەلی كوردستان بە دانانی وەزیرێك نایەتە دی، بۆیە، دەبێ كوردستانمان خۆش بوێت ، هەمووان بە یەك ئاراستە كار بۆ كوردستانێكی بەهێز بكەین ، چونكە بەهێزبوونی كوردستان واتا بەدیهێنانی گشت ئامانجەكان ، ئەو ئامانجانەی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا خەباتی بۆ دەكەین و قوربانیی لە پێناودا دەبەخشین ..
Top