گەلۆ ئەرێ جیاوازی له نێوان قوربانیانی کیمیابارانی هــەڵـەبــــــجــەو ئەوانی تــاوانــبــاردا چــیـیـه.....؟!
March 18, 2019
وتار و بیروڕا
بەرپرسانی ئیدارەکە له‌و ساڵیادانه‌دا تەنها وتاره و ده‌یده‌ن، تەنها ڕسته‌یه و ڕیزی ده‌که‌ن، تەنها دروشمه‌و ڕه‌نگێکی به‌به‌ردا ده‌کەن، ئیدی به کورتی و به کوردی گرنگ ئه‌وه‌یه به‌شدار بیت له بۆنه‌که‌دا، ئه‌وه‌یش که چی ده‌ڵێیت یاخود نایڵێیت مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه.
لە ساڵیادێکدا نەمبینی بپرسرێت کوا کردار..؟ ئه‌وه‌ی پار یان پێرار یان زیاتر له چەندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گوتراوه، جارێکی تریش دەیڵێنەوە، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بڵێین هه‌ندێک جار خوا هه‌ڵیناگرێت ڕسته‌کان و په‌ره‌گرافه‌کان پاش و پێش ده‌خه‌ن و که‌مجاریش هه‌ندێک ده‌سته‌واژه‌ی نوێ به‌کارده‌هێنرێت....! خوا هەڵیناگرێت تارق رەمەزان ی تاوانبار ، لە قەلاچۆلان بەوپەڕی ڕێزەوە میوانداری کراو ناردیانەوە ئەو دیوەی کە مێش ناتوانێ ببێت بە مێوانی....!.
جا ماڕاسۆنیشمان هەیە پاش ته‌واوبوونی مه‌ڕاسیمه‌کان هه‌ر یه‌که‌و بۆ ماڵی خۆی ???? ئیدی بۆ به‌رنامه‌ی کاری چەند ڕۆژی داهاتوو ئه‌وه‌ی له بیردا نه‌مێنێت هه‌ڵه‌بجه و کیمیاباران و ئه‌نفاله، ئه‌گه‌ر خوانه‌کرده به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان شتێک به بیردا هات ئه‌وا هه‌ڵیده‌گرن بۆ وتاره‌که‌ی ساڵی ئاینده به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی له ساڵی پێشتردا چی وتراوە...؟!!
گەلۆ بپرسن:- ئایا هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کاره‌ساته‌کانی تریش ته‌نها بۆ یادکردنه‌وه‌ن، یان پێویسته بکرێنه پڕۆژه‌یه‌کی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی له پێناو ئاینده‌یه‌کی باشتردا...؟
ئه‌وە ئه‌گه‌ر مانایه‌ک یان به‌هایه‌ک بۆ ئاینده‌ی باشترکردنی باروگوزەرانی خەڵکی هەڵەبجە مابێته‌وه‌و فەرموون بپرسن:- پڕۆژەو خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرکردنی بەرکەوتووەکانی کارەساتبارەکە چۆنن و چەندەن...؟
هەموومان دەزانین کە هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کاره‌ساته‌کانی تریش، ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی شۆفینیزمی عه‌ره‌بی بوون که له‌و کاته‌دا له پارتی به‌عسی سه‌دام حسێن دا خۆی ده‌نواند، بەڵام داخێکی تر‌و نواندنێکی تریش ئەوسا بوو لە سەروبەندی دادگایی تاوانبارانی سەرانی بەعس، تارق رەمەزان و یاوەرانی موجریم لە قەلاچولان ئازادکران و ڕەوانەی ناوچەی پارێزراو کران! ئەوە لە کاتێکدا دەبوایە دادگایی بکرێن و بگەن بە سزای شیاوی خۆیان .
ئازادکردنی گەورەتاوانباران جارێکی تر کەسەرێکی مەزن و خەمێکی تری جەرگبڕبوو بۆ هەڵەبجەییەکان و کوردستانیان.
ئاخر ئەوسا، داڵده‌دانی گەورە تاوانبارێکی وەک تارق رەمەزان زامه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به کراوه‌یی هێشتنەوە و به‌رده‌وامیش ئه‌و پرسیاره لای ده‌ربازبووانی کاره‌ساته‌کەی هەڵەبجە به کراوه‌یی مایەوە ”ئه‌رێ جیاوازی له نێوان ئێمه‌ی قوربانی و ئه‌وانی تاوانباردا چییه؟”
کە دەکرا پێکهێنانی دادگایه‌ک له هه‌ولێری پایته‌ختی هەرێمی کوردستان ده‌شا ببێته وه‌ڵامێکی به‌رایی و هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایی بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری پێشێلکراوی مرۆڤی کورد، پێکهێنانی ئه‌و دادگایه و ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی دادگاییه‌کی ڕه‌واو ئازادانه بۆ سزادانی تاوانبار به‌بێ هیچ گومانێک کرانه‌وه‌ی له ئه‌قڵیه‌تی حیزب‌دا پێویست بوو به‌شێوه‌یه‌ک که به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخستبا سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی حیزباییه‌تیه‌وه، چون پێشم وانیه تاوانی ئه‌م جۆره داڵده‌دانانه‌و ئازادکردنی له تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه که‌متر بێ.
لای هەموومان روونە کە ڕه‌فتاری جینۆسایدیانه‌ی به‌غداد هه‌ر ته‌نها به‌مه‌به‌ستی کوشتن و قڕکردن و ده‌ستگیرکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و بێده‌نگ کردنی گەلی کورد نه‌بوو، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی پرۆسه بوون بۆ تێکشکاندنی سایکۆلۆژیه‌تی مرۆڤی کورد و لێسه‌نده‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی....! بۆیە لێره‌وه بە ئیدارەی سلێمانی دەڵێم: هەڵەبجە پێویستی به پڕۆژه‌کانی دروستکردنه‌وه و بونیاتنانه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه هه‌یه نه‌ک وتاری باق وبریقه‌دار، نه‌ک وتارێک که وشه‌کانی توانای بڕکردنی ته‌نها چه‌ند کاژمێرێکیان نییه، نه‌ک دروشمێک که که‌سێک بۆی نابێت به ته‌ته‌ر...
له‌ده‌مێکدا وا ۲۸ ساڵە به‌سه‌ر حوکومرانی ئیدارەی سلێمانیدا‌و ۳۱ ساڵیش بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه ڕه‌ت ده‌بێت که هیچی که‌متر نییه له جینۆسایدی ئه‌رمینیاییه‌کان و جوله‌که‌کانیش، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئەو ئیدارەیە نه‌یتوانیوە به سێیەکی هه‌وڵه‌کانی ئەوانە که داویانه بۆ ناساندنی هۆلۆکۆست و به زیندوویی هێشتنه‌وه‌ی له ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا، یان خزمەت و خزمەتگوزاری و پڕۆژەو ئاوەدانی بۆ خەڵکی ناوچەکە، یان کارێکی وه‌ها بکرێت به‌رده‌وام ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و کاره‌ساته‌کانی تریش له هزری خەڵکی هەڵەبجەییەکان بمێنێته‌وه به شێوه‌یه‌ک که مێژویه‌کی پڕ له سه‌ره‌وه‌ری بێت بۆیان نه‌ک مێژوویه‌ک که هه‌ناسه‌ی سارد و حه‌سره‌ت هەموو ساڵێک لە ساڵیادەکە له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت .