بارزانـی نەمـر سـهرمایهیهكی مه‌زنی ڕۆحی و فیكریی و سیاسییە نەتەنها بۆ كورد، بەڵکو بۆ تەواوی مرۆڤایەتی..
March 15, 2019
وتار و بیروڕا
ئه‌وه‌ی مستەفا بارزانی له ڕێبازی نەتەوەییدا داكۆكی لێده‌كا، جۆرێك تێڕوانینه بۆ مرۆڤ و بۆ ژیان كه زۆر زۆر له جه‌وهه‌ری خودی مرۆڤ نزیكه. مستەفا بارزانی نەمر سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌زنی ڕۆحی و فیكریی و سیاسییە نەتەنها بۆ كورد، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوینیش وه‌ك به‌شێك له کورد خاوه‌نیه‌تی و مافە بۆیان و لە جێی خۆیه‌تی کە سوود لە مێژووی ئەو مێرخاسە وه‌رگرن.
هۆکارگەلێ هەن کە بەرچاوڕوونیمان پێ دەدات کە ئه‌و ڕێبازە پیرۆزە زۆرترین قوربانی داوە لە پێناو خۆشگوزارانی خەڵک و هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ڕەوای گەلەکەمان، مێژووی بزافی ڕزگاردەری کورد نیشان ده‌دا كه میللەتی کورد لە سەرئاستی نەتەوەیی لە هەموو قۆناغە جیاجیاکاندا پێویستی به ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و هزری مەلا مستەفای بارزانی هەبووەو هه‌یه. نه‌ك كورد، به‌ڵكو هه‌موو مرۆڤایه‌تی تاهه‌تایه پێویستی به ڕێبازی خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی و ناتوندوتیژیی و مافەکانی نەتەوەیی و گەلان هه‌یه كه بارزانی نەمر به خاكه‌ڕاییه‌وه بۆ گەلەکەی هەموو تەمەنی خوی لە پێناودا داناوە.
مێژوو شاهێدە بارزانی نەمر یه‌كێك له‌و پیاوچاكانهیه مرۆڤایه‌تی ده‌بێ شانازیی پێوه بكا نەک بەتەنها کورد. مێژووی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵەتی ناوەڕاست ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سی وه‌ك بارزانی نەمر تێیدا نه‌بووبا، ئه‌و ژیانە بایه‌خی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو تێیدا بژی، هەمان خوێندنەوەشم هەیە بۆ جەنابی کاک مەسعود بارزانی، بۆ قۆناغی سییاسی هەنوکە لە ناوچەکەدا .
تەنها خەلەل هەیە...:
خوێنەرانی هێژا لاتان روونە کە كۆنترین و باوه‌ڕپێكراوترین ڕێگای گواستنه‌وه‌ی مێژووی سەرکردە مێرخاسەکان و كولتوور و ئه‌ندێشه‌ی گه‌لانی جیهان. قەڵەمی نووسەرانی میللەتەکە خۆیەتی، ئاخر به بێ نووسین تۆ ناتوانی بزانی میلله‌تی خۆت بگەیەنی بە میللەتانی تر... بۆ ئەوەی حاڵیان بکەین کە سیومبۆلی نەتەوەی کورد چۆن بیری کردۆتەوە، چۆن داهێنانی لە سیاسەتدا کردووە، وە په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئەو پیاوە مەزنە چۆن بووە، به درێژایی مێژوو چیمان به‌سه‌رهاتووه و ده‌سكه‌وته سیاسییەکان لە سەردەمی ڕابەرایەتیکردنی ئەو پیاوە مەزنە لە شۆرشی ئەیلول چی بوون.
نووسین دەربارەی مێرخاسێکی وەها مەزن بە بێ تایبەت کردن بە پارتێکی سییاسی.. كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته هونه‌ری سیاسی و ئه‌ده‌بی و هزری و فه‌رهه‌نگییه‌كانی جیهان و ناوچەکە بە تایبەت. خەلەلەکە ئیمەی کادیرانی پارتین، کە خەبات و مێژووی بارزانی نەمرمان تاپۆکردووە بەسەر پارتی و بەس، پێم وایە بێ مستەوایی ئێمە غەدرێکی گەلەک گەورەی لە مێژووی ئەو سەرکردەیە لە ڕابەرایەتی کردنی بزافی ڕزگاریدەری میللەتی کورد کردووە و ئه‌و په‌نجه‌ره ڕووناكهمان داخستووه بەداخەوە.