تێپەڕاندنی ئەو هەموو تەنگەژە قورس و قەیرانە سەختە، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو ، هێما و نیشانەی بەهێزی عەقڵییەتی بەڕیوەبردنی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، وە بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران بە هەڵوەشاندندەوەی پاشەكەوەتی مووچەی فەرمانبەران، بە دەستپێكی قۆناغێكی بەهێزی حوكمڕانی لە كوردستان دەزانن، ئەزموونی حكومەتی هەرێم لە بەڕیوەبردن و ئیدارەدانی ئەو هەموو كێشە و گرفتانە بە ئەزموونی وڵاتێكی بێ كەم و كوڕی دەچوو، كە هیچ دژایەتییەكی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی نەبێت.سەرٍەرایی ئەوەی گەلی كورد لە دوای 2003 و رووخانی رژێمی بەعس رۆڵی سەڕەكی لە بونیاتنانی عێراقی نوێ هەبوو ، بەڵام تێپەڕینی كات دەركەوت كە عەقڵیبیەت خۆسەپاندن بەردەوام بە سەر دەسەڵاتدارانی بەغدا زاڵە و كار بۆ پەراوێزخستن و هەوڵی سڕینەوەی دۆزی كورد و تاكڕەویی دەدرێت لە بەغدا ، بۆیە ئەگەر بیرتان مابێ هەر لە ساڵی 2014 دەدا، پاش ئەوەی چەندین جار سەرۆك بارزانی هۆشدار دابووە سەرۆكوەزایرانی ئەوكاتی عێراق، نوری مالیكی، كە چەكداران جموجۆڵیان هێناوەتە نزیكی عێراق و شاری موسڵ لە مەترسیدایە، بەڵام بە هەند وەرنەگیرا تا ئەوەی لە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2014داعش بە ئاسانی موسڵی كۆنتڕۆڵكرد و لێرەوە كوردستان كەوتە بەر پرشكی ئاگری ئەو شەڕە و دەبوو لە هەمان كاتدا پەنای ئاوارەكانی موسڵیش بدات، كە بە هەزارانییان ڕوویان لە شارەكانی هەرێم كرد و حكومەتی هەرێمیش درێغی نەكرد لە خزمەتكردن و دابین كردنی ئەمنییەتییان.هەر لەو كات و ساتەدابوو، لەسەر داوای چەند كەسێكی نێوخۆیی سەر بە لایەناكانی كوردستان، پێشنیار درابوو بە نوری مالیكی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان ببڕێت، تا بەهۆیەوە حكوومەتی هەرێم تەنازول لە ماف و بەرژەوەندییە دەستوورییەكانی خۆی بكات و بە تەواوی تەسلیمی حكومەتی عێراق بێت، بەڵام ئەم هەنگاوە سەركردایەتی كورد و سەرۆك بارزانی هاندا بۆ ئەوەی جەسوورانەتر بەرگری لە ماف و بەرژەوەندییەكانی كوردستان بكەن و پەیوەندییەكانی نێوانیان بگاتە بن بەست، هەر ئەم هۆكارانەش وای لە سەركردایەتی كورد و سەرۆك بارزانی كرد، دەست بۆ كارتی تر ببەن و بێدەنگ نەبن، ئەوە بوو لە 25/9/2017 كورد ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا و ڕووبەڕووی تەحەدییەكانیشی بۆوە.سەرەڕای ئەو گرفتانە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان نیوە زیاتر دابەزی تا لە ساڵی 2014بەرمیلێك نەوت بۆ 40دۆلار دابەزی و دواتر بەردەوام بوو لە دابەزین، بەمەش كوردستان لە سەرجەم پرۆژە خزمەتگوزارییەكان وەستا و گوزەرانی خەڵكەكەشی خراپ بوو، بەمەش چەند لایەنێكی نێوخۆیی كەوتنە بەرەیەكی دژ بە ئەزموونی حكوومەتی هەرێم و بەدرێژایی ئەو ساڵانە هەوڵی لاوازكردن و خستنی حكوومەتی هەرێمیان دەدا و لە دوای هاتنی حەشدی شەعبی بە فەرمی داوای حكومەتی رزگاری نیشتیمانییان كرد، بەڵام پشتگیری جەماوەرییان نەبوو هەربۆیە هیچ كارێكی جدییان لەدەست نەهات.دواتر بە هۆی هەموو ئەو گوشار و گەمارۆ سەپێنراوانە و قەیرانی دارایی حكومەتی هەرێم نەیتوانی بەو داهاتەی دەستی دەكەوێت، مووچەی فەرمانبەرانی دابین بكات، بۆیە بە ناچاری چەند بڕیارێكی دارایی دەكرد، كە كزی خستە بازاڕ و گوزەرانی سەرجەم خەڵكی كوردستان، یەكێك لەوانە یاسای پاشەكەوتكردنی مووچە بوو، كە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ەوە دەستی پێكرا و بە پێی یاساكە سەرجەم مووچە خۆرانی هەرێم بەشێكی مووچەكەیان وەردەگرت و بەشێكی تری بە ناوی پاشەكەوت لێ بڕا.دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، كوردستان ئەگەرچی چاوەڕوان بوو جیهانی ئازادیخواز بەدەم داواكاری دەنگدەرانی سەربەخۆیی كوردستانەوە بێت، بەڵام پچڕانی یەكڕیزی نێوخۆیی كوردستان هاوكێشەكەی پێچەوانە كردەوە و هەڕەشەی سەربازی ناوچە دابڕێنراوەكانی لە كوردستان دابڕاندەوە و بەرگری بێوێنەشكرا پاش ڕووداوەكانی 16ی 2017 ئۆكتۆبەر، دوای ئەو ڕووداوە كارەساتبارانەی ڕۆژانی ئۆكتۆبەر، سیاسەتی سەرۆك بارزانی و دیبلۆماسسیەتی سەرۆكوەزیران وایكرد جارێكی تر وڵاتانی دنیا دۆستایەتی خۆیان و دڵسۆزی خۆیان بۆ كوردستان پیشانبدەن و كوردستان هەنگاوێكی نوێ بنێت لە دەربازبوون لە كێشەكان، تا ئەوەی سەرۆك بارزانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2018 سەردانی بەغدای كرد و پێشوازییەكی مێژوویی لێكرا، بەشێوەیەك لە نێوخۆ و جیهان شۆكی سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا، وە چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو، سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغداد، كردنەوەی گرێكوێرەكانی بەردەم دەربازبوونی كوردستان بوو لە قەیران.پاش ڕووداوە نەخوازراوەكان سەرباری قەیرانی دارایی و تەنگەژەی ناوخۆیی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی، بە پشووە درێژژیەكی زۆری سیاسییانە و لە ناسكترین كاتەكاندا، دیبلۆماسییەتی خۆی بۆ سوودی كوردستان سەلماند و پێشوازییە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ورەیەكی زۆریان بەخشییە خەڵكی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەسەروبەندی ململانێكان و قوڵبوونەوەی قەیرانەكان بەردەوام سوپاسی پشودرێژی خەڵكی كوردستانی دەكرد و دڵنیای دەكردنەوە دەتوانن بەسەر قەیران و ڕۆژە سەختەكان تێپەڕن و بەرەو ئاسۆیەكی گەش هەنگاو دەنێن بەرەو ئاسۆیەكی گەش ..ستراتیژی پارتی ، بارزانیی ، خزمەتكردنی دۆزی كورد و داكوكَكیكردنە لە مافەرەواكانی كورد بە گشتی ، لە ئێستادا كە بەرەو كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان هەنگاو دەینین و هەر دوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانیی راسپێردراون ئەوا گشت هیوا و ئومێدەكان بۆ حكومەت و كوردستانێكی بەهێز لە سەر ئەو دوو سەركردەیە هەڵچنراون تا كوردستان لە گشت بوارەكاندا بەرەو پێشەوە ببەن .بریاری سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە 8/3/2019 لەلایەن رێزدار نێچیرڤان بارزانیی ، تەواوكاری ئەو هەوڵە دیپلۆماسی و سیاسییانە كە لە دوای رووداوەكانی چەند ساڵی قەیرانی دارایی و گەمارۆدان و 16ی ئۆكتۆبەر بە سەر حكومەتی كوردستان و گەلی كورد سەپێنرا لە پێناو شكاندنی ئیرادە و لاواز كردنی پێگەی گەلی كورد و ئەزموونەكە .بڕیاری هەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، بڕیارێكی دیكەی سەرۆك و ئەنجوومەنی وەزیران، چاوخشاندنەوە بوو، بەو ڕێژە شایستە داراییەی مووچەخۆران كە پاشەكەوت كراوە، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی پێویست دەدات، بۆ خەرجكردنەوەو گەڕاندنەوەی ئەو شایستە داراییانە بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش هەواڵێكی دیكەی مووژدە بەخشەو بە جێبەجێكردنی ئومێدی زیاتر بە خەڵك و مووچەخۆران دەدات و جولەی زیاتری بوژانەوەی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت." ئەگەر لەئێستادا سەردانی هەر شەقام و شوێن و كوچەو كۆڵانی ئەم ووڵاتە بكەین، تەنانەت لەسەر سفرەی خوانی هەر خێزانێكیش، باس باسی لابردنی پاشەكەوتی مووچەیەو دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن و لە چاوڕوانی مووچەی مانگانەیان دان ئایا چەند گۆڕانكاری بەسەر دادێت، هەروەك دەشڵێن ئەندازیاری ئاوەدانی بەر لەوەی گۆڕانكاری لە كابینەی حكوومەت بكرێت و حكوومەتی نوێ بكەوێتە خۆی، توانی بەڵێنەكەی بەجێبهێنیت و پاشەكەوتی مووچەی فەرمان بەران لابەرێت، هەروەها ئایندەیەكی گەشتر لە رێزدار نێچیروان بارزانی چاوەڕوان دەكەن.بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتییان گللەیان لەسەرۆك و پەرلەمانتاری خولی رابردووی پەرلەمانی كوردستان هەیە، كە ئەوان نەیانتوانی هاوشێوەی بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت و ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێدێك بە خەڵكەكە ببەخشن و یاسای خانەنشینی پەسەند بكەن، لەكاتێكدا بە پەسەندكردنی ئەم بڕگەیە زۆربەی زۆری خەڵكی كوردستان لێی سوودمەند دەبوو، بەمەش پەرلەمانتاران مێژووێكیان بۆ خۆیان تۆمار دەكرد و دەبووە هۆی دروستبوونی یەكسانییەك لەكۆمەڵگادا." هیوادارین سەرۆك و پەرلەمانتارانە ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان، كاری جددی لەسەر پەسەندكردنی یاسای خانەنشینی بكەن و سەرجەم ئەم بڕگەو بابەتانە پەسەند بكرێن، كە لەبەرژەوەندی گشتی خەڵكی كوردستانەوەیە، نەك لەبەر خاتری كەسانێك زۆرینە بكرێتە قوربانی. حكوومەتی ئایندە تەحەدیاتی زۆر گەورەی لەبەردەمە، حكوومەتی هەرێم لە رابردوودا دەسەڵاتی تەواوی بەسەر هەموو هەرێمی كوردستاندا نەبووە، ئەوە حەقیقەتێكە و نابێت بشاردرێتەوە، یەكێك لەو خاڵانە دەبێت ئەولەویەتی كارەكانی بێت، دەبێت حكوومەتی داهاتوو دەسەڵاتی تەواوی بەسەر هەموو هەرێمی كوردستاندا هەبێت، لە زاخۆ تا خانەقین، دەبێت ئەوە گرنگی پێ بدرێت، ئەو پاكسازی و چاكسازییەی كە سەرۆك بارزانی بڕیاری لەسەر داوە، ئەو حكوومەتە بكاتە ئەولەویەتی كارەكانی خۆی، هەروەها نابێت چی دیكە فەقیر و هەژار لەبیر بكرێت و خانەنشینان لەبیر بكرێن، دەبێت گرنگی بەو جۆرە كەسانە بدرێت و چارەسەری مووچەكانیان بكرێت. دەبێت هەندێك لایەن بەخۆیاندا بچنەوە، جا هەر هەڵەیەك كە كردوویانە، جا هەڵەی 16ی ئۆكتۆبەر بێت، یان هەر هەڵەیەكی دیكە بێت، هەر حزبێك چ دەورێكی هەبووە و چۆن چۆنی بەرپرسیارەتی بەرامبەر بەو رووداوانە هەبووە، ئەوانە هەموو پیشان بدەن، راست و دروستی ئەو بابەتانە پیشانی گەلەكەمان بدەن، بۆ ئەوەی باوەڕی خەڵك بە دەست بهێنەوە و ئەو میللەتە بتوانێت پشتیوانیەكی تەواو لە حزبەكان بكات، لە چوار ساڵی داهاتوو ئیستقراری سیاسیی، ئەمنی و ئابووری زۆر گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەوەی دەبێت هەرێم پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهێز تر بكات