ئاڵاهەڵگری كاروانی كوردایەتی بەرەو بەدەسهێنانی مافەرەواكان ..

ئاڵاهەڵگری كاروانی كوردایەتی بەرەو بەدەسهێنانی مافەرەواكان ..
پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی لە رۆژوە پێی ناوەتە گۆرەپاتی كوردایەتیی و تێكۆشانەوە هیچ كاتێ‌ دروشم و بەلًێنكی بەرز نەكردۆتەوە كە نەیتوانیی بێ‌ جێبەجێیان بكات ، بەڵكو لە چوار چێوەی ئەو پلان و ستراتیژە كوردانەیەی كە دارشتنی بۆكردووە قۆناغ بە قۆناغ بەرەو ئامانجەكانی هەنگاویی ناوە ،خۆخوێندنه‌وه‌ و واقعیبینی و به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و دروشمانه‌یه کە‌ له‌پێناویدا خه‌باتی كردووه‌، گرنگترین ئامانج و دروشمیش کە لە ڕابردوو ئەنجامی هەبووە، دەکرێت لەچەند خاڵێک باسبکرێت. دیموكراسی، دروشمی دیموکراسی و پێداگیریكردن له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی وڵاتێکی وەک عێراق‌، یه‌كێك بوو له‌ سه‌ره‌تاترین دروشمه‌كانی پارتی و به‌رده‌وام له‌ رێگای خه‌باتی خۆیه‌وه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر دیموكراسی ده‌كرده‌وه‌، له‌وه‌یه‌ بگوترێ خه‌باتی چه‌كداری و دروشمی دیموكراسیه‌ت دوو شتی پێچەوانەن‌، به‌ڵام بۆ پارێزگاریکردن و بەدەسهێنانی مافی شەرعی خۆی شه‌ڕی له‌ هه‌موو به‌دیلێك به‌ باشتر زانیوه‌. ئۆتۆنۆمی، دروشمێکی دیاری پارتی بووه‌، کە ئەمیش ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لێ به‌رهه‌م هات، کە داننانبوو به‌ مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بۆیە ناکرێ ئەم شانازییه‌ وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژمار نه‌كرێت. فیدراڵیزم، ئه‌و هه‌نگاوه‌ بوو، کە باشووری كوردستان له‌ ئه‌نجامی خه‌باتێكی پڕ خوێنبه‌خشین، توانی له‌ ناوچه‌كه‌دا نمونه‌یه‌كی شایسته‌ نیشان بدات، ئه‌ویش دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو. سەربەخۆیی، پارتی له‌ كۆنگره‌ی 13ی خۆیدا، دروشم و هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیی هێنایه‌وه‌ ناو ئه‌جێندای خۆی و به‌شێكی زۆری خه‌باتی سیاسی و دیپلۆماسی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ بونیادنا، ڕەنگە لە ڕابردوودا ئه‌زموونی‌ سه‌ربه‌خۆیی بۆ پارتی، بڕیارێكی سه‌ختبووبێت، به‌ڵام پاشه‌كشه‌كردن له‌م بڕیاره‌ سه‌ختتره‌، چونکە چۆن له‌ پێناو سه‌رجه‌م دروشمه‌كانی پێشوویدا قوربانی به‌خشیوه‌، له‌م هه‌نگاوه‌ مه‌زنه‌یەشدا به‌دڵنیایه‌وه‌ پێشه‌نگی قوربانی به‌خشین لای پارتی ده‌مێنێته‌وه‌ و نه‌یارانی كوردو پارتیش باش له‌وه‌ تێگه‌یشتوون، هه‌ر كاتێك پارتی دروشمێكی به‌رزكرده‌وه‌، به‌هه‌ر نرخێكی قوربانی به‌خشینبێ، به‌ ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێ.ئێستاكەش دوای سەركەوتنی بەرچاویی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی كوردستان ، ئێستا ئیتر هەنگاوەكانی بەرەو پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز بە ئامانجی خزمەتگوزاری لە گشت سێكتەرەكاندایە ،ئەوەش ئامانج و مەرامی خزمەتی گەل ونیشتیمانە كە ستراتیژی پارتییە ..پاش 28 حوكمرٍانی هەرێمی كوردستان ، ئێستا ئیتر كاتی ئەوە هاتووە رێز لە دیموكراسی و مافی دەنگدەران بگیرێت و هەر حزب و لایەنێك بە پێی رێژەی كورسییەكانی بەشداری پرۆسەی دیموكراسی بكات ، ئیتر دەبێ‌ بە دڵنییاییەوە كۆتایی و مالئاوایی لە سیستەمی ناچاری 50 بە 50 بكرێت و رێز لە ئیرادەی گەلی كورد بگیرێت . پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە گشت قۆناغەكاندا خەبات و تێكوشانیان لەپێناو پاراستنی‮ ‬كورد و كوردستان بووە و دەبێت و قوربانی‮ ‬گەلێكیان پێشكەش بە دۆزی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانیی‮ ‬كوردستان كردووە و تەنها ئامانجی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬هەمیشە هەوڵدان بووە و هەوڵدانە بەمەبەستی‮ ‬گەیاندنی‮ ‬كورد و كوردستان بە سەرفیرازی‮. ‬ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬و خەباتی‮ ‬شارستانی‮ ‬دا رۆڵێكی‮ ‬پێشەنگیان هەبووە و هەیە،‮ ‬بە تێپەڕبوونی‮ ‬قۆناغەكان هەتاكو ئەمڕۆ و بۆ داهاتووش كار بو ئەوە دەكات كە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز ببات بە شێوەیەكی‮ ‬پراكتیكی،‮ ‬هەروەك چۆن لە پرۆسەی‮ ‬دەنگدان بو پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دروشمی‮ ‬سەرەكی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بریتی‮ ‬بوو لە بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز،‮ ‬بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێزیش بەو سەركردانە دەكرێت كە خۆیان بە خاوەنی‮ ‬گەل و نیشتمانەكەیان زانیوە و دەزانن و گەلەكەی‮ ‬خۆیان لە دژوارترین قۆناغەكاندا بەجێنەهێشتووە و دوو نموونەی‮ ‬زیندووشمان هەن،‮ ‬لەم چەشنە سەركردانە،‮ ‬ئەوانیش رێزداران نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسرور بارزانین‮. ‬ ئەمڕۆ دوخی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەسەر هەموو ئاستەكاندا گۆڕانكاریی‮ ‬بەسەرداهاتووە،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دەنگدانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق و پەرلەمانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬لە هەردوو پرۆسەكەدا بە جیاوازیەكی‮ ‬زۆر لەگەڵ حزبە سیاسییەكانی‮ ‬دیكە بە پێشەنگ مانەوە لە نێو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسیدا بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬و متمانەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیان بەدەستهێنا‮. ‬ بۆیە پێویستە ئەمجارە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ئەم پێگە جەماوەرییە بەهێزەی‮ ‬خۆیان لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬گشتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بەكار بێنێنن و زاڵ بن بەسەر هەموو ئەو بەربەست و رێگریانەی‮ ‬كە هەندێ لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬دروستیان كرد،‮ ‬لە پێناو لاوازكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و رووخاندنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬كەواتە نابێ زیاتر لە قەبارەی‮ ‬خۆیان مافیان پێبدرێت،‮ ‬واتە هەرلایە و بە گوێرەی‮ ‬قەبارەی‮ ‬خۆی‮ ‬بەشداری‮ ‬سیاسی‮ ‬پێبكرێت،‮ ‬نەك زیاتر،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ئەزموونێكی‮ ‬زۆر تاڵیان هەیە،‮ ‬لەگەڵ هەندێ لایەنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پێویستە بە هەند وەربگیرێت،‮ ‬لێرەدا دەگەینە ئەم راستییە ئەویش ئەوەیە كە بوونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز بریتییە لە رەچاوكردنی‮ ‬دەنگی‮ ‬گەل و رێزگرتن لە ئیرادەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬ئەمە پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە پرۆسەیێكی‮ ‬چەقبەستوو دەمێنێتەوە و ناتوانرێت حكومەت وكوردستانی بەهێز بێتە ئاراوە ..
Top