مستەفا بارزانی رێبەر و رێپیشاندەی نەتەوەیەك
March 11, 2019
وتار و بیروڕا
من لەنەوەدەكانی سەدەی رابردوو ئەندامی ریكخراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستانی تێكۆشەر بووم ، لەیەكێك لە یاددەكانی ئەو ساڵانەدا شەهید فرانسۆ هەریری وتارێكی پێشكەش كردین و سەبارەت بەمستەفا بارزانی ریبەری نەتەوەیمان پێی گووتین: مستەفا بارزانی وێرای ئەوەی سەركردەیەكی بەئەزموون و لیهاتوو بوو ، لەهەمانكاتدا بیركردنەوەكانی هەڵقوڵاوی خواست و ئاواتەكانی خەڵكی كوردستان بوو، ئەم خەسڵەتەی مستەفا بارزانی جۆرێك لەوورد بینی و دووربینی لە خوێندنەوەی رووداوەكان پێ بەخشیبوو كە لە خەڵكانی دیكەدا بوونی نەبوو، هەر بۆ نموونە كاتێك بیرۆكەی پێویستی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتە ئاراوە ، ئەو كات مستەفا بارزانی خۆی و پێشمەرگەكانی پارێزگاریان لە كۆماری كوردستان لە مهاباد دەكرد ، هەر بۆیە هەمزە عەبدوڵا لە ساڵی 1946 چووە مهاباد بۆ ئەوەی چاوی بە مستەفا بارزانی بكەوێت و سەبارەت بە دامەزراندنی ئەم پارتە لەوە تێبگات پەیامی ئەم رێبەرە بۆ دامەزراندنی ئەم پارتە چیە ، هەمزە عەبدوڵا دوای دیداری لەگەڵ مستەفا بارزانی پەیامی راستەقینەی بارزانی و ئامانج لە دامەزراندنی پارتی بۆ تێكۆشەرانی هاورێی لە كوردستانی عێراق هێنایەوە ، كە ئەویش دامەزراندنی پارتیكی دیموكراتی یە بە ناوی پارتی دیموكراتی كورد كە پاشان بە لەبەر چاوگرتنی پێكهاتەی نەتەوەیی و ئایینی كوردستان گۆرا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەڵوەستە كردن لەسەر پەیامی رێبەری نەتەوەیمان مستەفا بارزانی لە دەستنیشانكردنی ناوی ( پارتێكی دیموكراتی) بۆ قۆناخی رزگاریخوازی كوردستان ، جێگەی هەڵوەستە و رامانێكی گەورەیە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەو كاتەی كە مستەفا بارزانی ناوی ( پارتی دیموكراتی كوردستانی) هەڵبژاردن، ئایدۆلۆژیەتی چەپ لە كوردستاندا لەو پەری باڵادەستی و جەماوەریی بووە و قەناعەتی تێكۆشەرانی ئەو سەردەمە بەو جۆرە بووە كە تەنیا رێگە بۆ خەبات چوونە ژیر ئایدۆلۆژیەتی چەپ بووە، بەڵام بارزانی ئەوەی بەتەنیا رێگە چارە نەزانیووە و دیموكراتی بە چارەسەرێكی باشتر زانیووە ، ئەمەش لەبەر ئەوەبووە مستەفا بارزانی لەو واقیعەی كوردستان باش تێگەیشتووە كە كێشەی گەلی كوردستان نە كێشەیەكی چینایەتیە تا پێویستی بە حزبێكی چەپی هاوشێوەی حزبی شیوعی عێراق بێت، نە كێشەكەشی كێشەیەكی ئایینیە هەتا پێویستی بە حزبێكی ئایینی بێت، لە تێگەیشتنی مستەفا بارزانیدا گەلی كوردستان بە جیاوازی چینانەیەتی و نەتەوەیی و ئایینەوە داگیركراوە و دەچەوسێنرێتەوە تەنیا لەبەر ئەوەی كورد و كوردستانیە ، هەر بۆ یە بۆ ئەوەی ئەو چەوسانەوەیە كۆتایی بێت و گەلی كوردستان سەربەخۆ و ئازاد بێت ، ئەوا پێویستی بە پارتێكە كە پارتەكە ببێتە چەتر و هەموو لایەك بە جیاوازی سیاسی و ئایننی و نەتەوەییەوە پێكەوە كۆبكاتەوە ، لەم راستەوە ئەگەر سەیر رەفتار و خەبات و پەیامەكانی قۆناخی خەباتی مستەفا بارزانی بكەین ، ئەوا هەموو جارێك شەهید فرانسۆ هەریری وەك كوردستانیەك بە م خەسڵەتانەی پەیامەكانی بارزانی ئاشنای دەكردین:
- شۆرشی گەلی كوردستان دژی نەتەوەی عەرەب و هیچ نەتەوەیەكی تر نیە هەردەم هەولی دەدا خەباتی خەلكی كوردستان دژی رژیمە یەك لە دوای یەكەكانی نەبیتە هۆكاری دژایەتی نیوان كوردو عەرەب و نەتەوە و ئاینەكانی تر .
- بارزانی هەولیدەدا شۆرشی كوردستان خۆراگری پیشمەرگە بەپاكی بهیلیتەوە بەو شیوەیە مامەلە نەكریت كە شۆرشە لەخانەی توندرەوی و تیرۆر سەیر نەكریت ، بارزانی كەسیكی ئاشتی خواز بوو بۆیەش بەهیچ شیوەیەك گفتوگۆ لەگەل رژیمە یەك لە دوای یەكەكانی رەت نەدەكردەوە .بارزانی بروای بەپیكەوە ژیانی نەتەوەو ئاینەكان هەبوو بۆیەش لە سایەی خەباتی شۆرشی بارزانیدا پیگەی نەتەوەو ئاینە جیاجیاكان لەناو شۆرشدا بەهیزبوو وە نمونەی دیاری كادر و سەركردەكانی ناو شۆرش و پیكەوە ژیانی پیكهاتە جۆرا و جۆرەكانی رەنگی دابوەوە عدالەتی بارزانی لەناو شۆرشدا بەشیوەیەك رەنگی دابوەوە لە هەموو بوارە جیاجیاكان كە ئیستاش پارت و دلسۆزانی ئەو ریبازە شانازی پیوە دەكەن داكۆكی كردن لە خاك و سنوری كوردستان خالیكی گرنگی داكۆكیەكانی بارزانی بوو لەگەل رژیمە یەك لە دوای یەكە عیراقیەكان .
ئەوانەی هەموی باسیان كردوە چەندین دەسكەوتی گەورەی تر لەسەروشیانەوە ریكەوتی ١١ی ئازاری سالی ١٩٧٠ كە لەرووی سیاسی و میژوویی بۆ ئەو سەردەم دەسكەوتی گەورە و سەرەرای پاشەگەز بوونەوەی رژیمی بەعس لەو سەردەمەدا بەلام ئەو ریكەوتنە بووە بەلگەو دیكۆمینتیكی میژوویی بناغەیەك بۆ داكۆكی كردن لە مافەرەواكانی گەلی كوردستان لەو پاچەیەدا .
- خالیكی تر گرنگەو دەبی باس بكری ( ملا مستەفا ) ئەوەندەی لە روانگەی كوردایەتی و كوردستان بوون مامەلەی دەكرد ئەوەندە پابەند نەبوو بەبیری تەسكی حزبایەتی هەر بەنمونە لە ریكەوتنامەی ١١ ئاداری حەفتا كورد (٥) وەزیری هەبوو لە بەغدا ئەو وەیرانەی بەغدا كە نوینەرایەتی كورد و بارزانیان دەكرد زۆربەیان كەسایەتی نیشتمان پەروەر و خاوەن ئەزموون بوون .بەلام حزبی نەبوون وەكو پارتی بەلام خەلكی دلسۆز و نیشتمان پەروەر دەرچون لەلایەكی تریش لە زۆر شوین لە وولاتان و نوینەرەكان شۆرشی بارزانی نەمر خەلكی نیشتمان پەروەر و بەشیكی كوردی پارچەكانی تریش بوون بەبی ئەوەی ئەندام بئ لە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەلام خەلكی دلسۆز و جیگەی متمانەی پارتی و بارزانی بوون .
شەهید فرەنسۆ لە كۆرەكان تاكیدی لەوە دەكردەوە كە ناوی كورد و بارزانی هاوتابوو لە دونیا ئەگەر ناوی كوردیان بهینابوایە ناوی بارزانی دەهات چونكە بزاڤە رزگاری خوازەكەی بە بارزانیەوە ناسرابوو .
ئێمەی نەوەی نوێ كە تەمەن رێگەی ئەوەی پێنەداین لەسەردەمی ئەودا پێشمەرگەی ئەم رێبازە بین، هەموو كات بە گەرانەوەمان بۆ میژووی پر سەروەری ئەو قۆناخەی مستەفا بارزانی رێبەرایەتی كردووە ، بەجۆرێك شانازی بە خۆمان وەك نەتەوە و كوردستان وەك نیشتمان دەكەین، كە هەست دەكەین هێشتاش هەر مستەفا بارزانی زیندەوە و هەر ئەوە رێبەرایەتی ئێستا و قۆناخی داهاتووشمان دەكات.
* ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق