كوردستان لە چاوەروانی كابینەی نۆیەم وحكومەتێكی بەهێز دا ..

كوردستان لە چاوەروانی كابینەی نۆیەم وحكومەتێكی بەهێز دا ..

28 ساڵەی حوكمرٍانی هەرێمی كوردستان سەرەرایی گشت كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەمی بەڵام توانی هەموو ئەو بیرە بۆگەن و ناشانازانەی نەیارانی گەلی كورد رٍەت بكاتەوە بەوەی كە بەردەوام هەوڵیان دەدا میللەتەكەمان بە شەرٍانگێز پیشانی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بدەن . سەرٍەرایی ئەوەی گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان چوار ساڵی سەخت و پر كێشە و قەیرانی بەرێ‌ كرد ، ئێستا دوای هەڵبژاردنەكانی 30/9/2018 هەموو نیگا و هیواكان لە سەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان هەڵچنراوە كە تەواوكاری كابینەی هەشتەم بوو كە سەرٍەرای گشت كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم رێگەی بەڵام توانی گەلی كورد و حكومەت بەگەێنێتە كەناری ئارٍامی . بۆ لە ئێستادا بۆ ئەوەی ئەم كابینەیە سەركەوتوو بێت، دەبێ دەستەبەری حزبەكانی تریشبێت دەبێ رێكەوتنێكی تری سیاسی بكەن بۆ ئەم چوار ساڵەی داهاتوو ئەگەر نا تەعەدایاتی زۆر دەهێتە بەردەمیان، ئەكید هەموو حكومەتێكی سەقامگیریش ئەمەیە گشت حزبەكان تێدا بەشداربن دەبێ زەمینەیەكی وەها دروست بكرێت كە ئەم حكومەتە بتوانێت سەركەوێ ئەم سەركەوتنەش بەوە دەبێت كە ئۆپۆزسیۆنێكی چالاك هەبێ، بەڵام ئۆپۆزسیۆنێكی بەر فراوانیش نەبێ زۆرترین ئۆپۆزسیۆن و كەمترین لایەنگری لایەنی لە نێو پەرلەماندا، نابێ هێندە حزب فراوانیشبێ هەبوونە زۆر جاری وا هەبووە لە نێو پەرلەمان جۆرێكن وە لەدەرەوەی پەرلەمانیش شێوازێكی ترن پێموانیە ئەمجارەیان ئەمەش بمێنێ چونكە ئەمجارەیان گفتوگۆكان بەرفراوانترن و لەسەر داوای حزبەكان سەرۆكی هەرێم لەنێو پەرلەمان هەڵبژێرن گەر بێتە نێو پەرلەمانیش گفتوگۆگان لەسەر دوو ئاست دەبێ وە لەیەك وەختدا هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پێكهێنانی حكومەتی تازەی هەرێمی كوردستانە، ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر حزبەكان چۆن بەشدار دەبن و وە چ وەزارەتێكیان بەردەكەوێ كە ئەویش گفتوگۆیەكی درێژو بەرفراوانی دەوێ وە هەموو حزبەكانیش هێزەكانی خۆیان لەوەدادەبینن، كێشەكە لەوەدایە ئەو حزبانەی كە ئەیانەوێ بەشداربن و وەهیچ هەنگاوێكی جدیشیان نیە لە بەشداریكردنی ئەم حكومەتە، ئەم هەل و مەرجەی كە ئێستا لە ناوچەكەدا هاتووەتە ئاراوە زیاتر لێكتر نزیك بوونەوەی نەتەوەی كورد و عرەب زیاتر خواست و خەونەكانی كوردی زیندوو كردووەتەوە لە چاو ساڵانی پێشووتر، خەڵكی كوردستان متمانەی بەولایەنە بەخشی كە خەباتی كردووە بۆ دەستەبەركردن و بەدەستهێنان و پاراستنی مافەكانی ئەم گەلە، چونكە ئیدی بۆ خەڵكی ڕوون بووەوە كە پارتی هەڵگر و پارێزەری پەیامی كوردایەتییە. ئێمە ناتوانین ئەم سەركەوتنەی پارتی لە خانەیەكی تەسكی حزبایەتیدا قەتیس بكەین، بەڵكو دەڵێین بەرەی سەربەخۆخوازان سەركەوتن. خۆ بە هەمان شێوە لە هەڵبژاردنەكانی ئیسپانیاش ئەو پارتانەی پشتگیریی سەربەخۆییی كەتەلۆنیایان دەكرد دەنگەكانیان زۆر زیادی كرد سەرەڕای هەڕەشە و پاڵەپەستۆكانی حكوومەتی ئیسپانیا. خەڵكی كوردستانیش بە هەمان شێوە پێشانیان دا كە لەگەڵ سەربەخۆیین و بۆیەش دەنگیان بە پارتی دا.خەڵكی كوردستان بۆی دەركەوت پارتی حزبێكی جێگیر و تۆكمە و ڕێكخراوە، لەوشوێنەی پارتی باڵادەست بووە بە بەراورد بە ناوچەكانی تری هەرێم ئارامی و ئاسایش و خزمەتكردن زیاتر بووە. تێپەڕاندنی ئەو هەموو تەنگەژە قورس و قەیرانە سەختە، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو ، هێما و نیشانەی بەهێزی عەقڵییەتی بەڕیوەبردنی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، وە بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران بە هەڵوەشاندندەوەی پاشەكەوەتی مووچەی فەرمانبەران، بە دەستپێكی قۆناغێكی بەهێزی حوكمڕانی لە كوردستان دەزانن، ئەزموونی حكومەتی هەرێم لە بەڕیوەبردن و ئیدارەدانی ئەو هەموو كێشە و گرفتانە بە ئەزموونی وڵاتێكی بێ كەم و كوڕی دەچوو، كە هیچ دژایەتییەكی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی نەبێت. دەبێ هەموو هێزە سیاسیە كوردستانییەكان یەكریزی و یەكدەنگ و یەك هەڵوێستبن بۆ وەدیهێنانی حكومەتێكی سەقامگیر بەرژەوەندییە باڵاكانی نیشتمانی لە بەرچاو بگیرێت و خزمەتكردن هاوڵاتیان و كوردستان ئەوڵەوییەتی هەموو بەرژوەندییەكی تر بێ‌..
Top