پارتی دیموكراتی كوردستان بە متمانەبەخۆبوون و كوردایەتییەكی پتەو وەك بەرەنگاری دژ بە داگیركەری كوردستان سازبوو. ئەمە مانای ئەوەیە كە فەلسەفەی سیاسی زاڵی ناو پارتی، تاكو ئێستا، فەلسەفەی نەتەوەیی و نیشتیمانییە . ڕاستە پارتی لە بەرێوەبردنی دەولەت لە حیزبەكانیتری كوردستان باشترە و لەوەش زیاتر ناسیۆنالیزمی پارتی لە بابەت گەلی تر سەروەری سیاسی نەتەوەیی و ستراتیژی سیاسی نەتەوەیی زۆر باشە و زۆر لەپێش حیزبەكانی تری كوردستانیشە.پارتی بە سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بووە خاوەن سەربڵندییەكی مەزن و رۆژێكی مێژوویی و پڕ زێڕینی مێژووی كوردە كە پێویستە بنووسرێت، هەموو وڵاتانی جیهان نەیانتوانی بڕیاری گەلی كورد بوەستێنن و بەریتانیا دەیگوت نێو ماڵی كورد یەك نیە، كورد دەیەوێت لەژێر سێبەری عێراقدا بمێنێتەوە، ئێمە گوتمان وانیە ئەوە گەلی كوردە داوای سەربەخۆیی دەكات، یەكجار دەرفەت دروست بوو كورد دەنگی بۆ سەربەخۆیی دا، ئەوەی ئێوە بۆ ئێمەتان كرد، ئێمەتان كردە بەشێك لە عێراق ئەوە تەزویر بوو، بۆیە ریفراندۆم تاپۆیەكی هەتا هەتایە لەناو گیرفانی خەڵكی كوردستان، هەر كاتێك دەرفەت دروست بێت ریفراندۆمی خۆمان كردووە و ئەوە گەلی كوردستان قسەی خۆی كردووە، لەگەڵ ئەوەی ئەگەر ریفراندۆم شتێكی وا گرنگ نەبووایە هەموو جیهان دژی كورد و كوردستان نەدەوەستانەوە، بۆ ئەوەی ئەو خەونە سەر نەگرێت، هەموو دژی ئەو بڕیارە بوونە یەك، بڕیاری خۆمان سەر خست، قوربانی گەورەمان دا، بەس ئەو قوربانیە ئەوەندە دەهێنێت. پێویستە كورد یەك بەكڕێت و نیو ماڵی خۆی ڕێكخەتەوە ناكرێت خەبات و قوربانیدانی سەد ساڵەگەلەكەمان بكەینە قوربانی مەڕام و پیلانگێری و خییانەتكاران ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی حكومڕاندا نمونەیەكی جوانی پێشكەش كرد هەرێمی كوردستان قوناغێكی باش و سەركەوتوو بڕی ئاووە دانی سەقامگیری باشی بەخۆوە بینی وە گەلی كوردستان لەسەردەستی جەنابی سەڕۆك بارزانی ڕیفراندۆم ئەنجامداوە ۹۲٪ خەڵكی كوردستان دەنگییان بەڵی دا، بەڵام بەداخەو پیلانگێری ئیقلمی وبە دەستی ناخۆی خییانەتكارانی ۱٦ ئۆكتۆبەرییان خولقاند . سەرە ڕای شەڕی داعش و قەیرانی سەختی دارایی و ڕووداوەكانی ۱٦ ئۆكتۆبەرحكومەتی هەرێمی كوردستانی توانی خۆی راگرێت كوردستان بەهێز كاتەوە،دەبێت سەركردایەتی سیاسی كوردستان زۆر بەوریاییەوە تەعمل لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكات بۆ ئەوەی كوردستان بەپارێزن لەدەستی پیلانگیرو ناخەزان چۆنگە هەوڵەكانی ئیقلی و ناخۆی بۆ ئەوەی كوردستان نەكاتە ئاوات و ئامانجەكانی و سەربەخۆ نەبێت هەر ژێر دەستە بێت. لەڕێگەی ناكۆكی و ناتەبایی ناخۆی كوردستان ئەیانەوێت جارێكی تر ئەزموونی هەرێمی كوردستان لەباربەرندەبێت ئێمە یەكهەڵوێست بین، هەتا بتوانین كێشەكانمان چارە بكەین، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ شەڕی دژی ئێمە راگەیاند، وەزیرەكانی ئێمە رەوانەی ماڵەوە كران، بودجە و مووچەی ئێمە بڕا، دەردی كورد وەزیر و پارە و بودجە نیە، ئەوانە هەموو هەبوون، دەردی ئێمە و شەڕی ئێمە لەسەر ئەوەیە كە سنووری كوردستان دیاری بكرێت، كێ خاوەنی كوردستانە بە فەرمی بناسرێت، ئەوە دەردی كوردستانە، ئەوەی دی هەموو بەنجە، پارە بۆ كوردستان رەوانە دەكەی بەیانی دەبڕی، خەونی گەلی كوردستان بە دانانی وەزیرێك نایەتە دی، بۆیە، دەبێ كوردستانمان خۆش بوێت ، هەمووان بە یەك ئاراستە كار بۆ كوردستانێكی بەهێز بكەین ، چونكە بەهێزبوونی كوردستان واتا بەدیهێنانی گشت ئامانجەكان ، ئەو ئامانجانەی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا خەباتی بۆ دەكەین و قوربانیی لە پێناودا دەبەخشین .. بڕینی بوودجەی هەرێم له لایەن حكوومەتی عێراقەوە و شەڕی داعش و هاتنی نزیكەی سێ ملیۆن ئاوارە بۆ باشووری كوردستان، هۆكار بوون بۆ ئەوەی حكوومەت پاشەكەوتی ناچاریی مووچە جێبەجێ بكات،دوای سێ ساڵ لە قەیرانی دارایی بە ناچاری پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران و خۆراگری گەلی كورد و پێشمەرگە قارەمانەكان و گشت چین و توێژەكان ڕۆژی 8/32019 سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ڕایگەیاند،بەدڵنییاییەوە پارتی دیموكراتی كوردستان و شەخسی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ڕاستگۆ بوو لەگەڵ بەڵێنی خۆی كە لە ساڵی 2015ـوە سیستەمی پاشەكەوتی مووچە پێڕەو كرا و بەڵێنی دا كە هەركات ڕەوشی دارایی باش بێت پاشەكەوت ناهێڵێ و هەروایشی كرد.جێگەی دەستخۆشییە حكوومەت پاشەكەوتی مووچەی هەڵگرت، ئەوەش پێمان دەڵێ سەرۆكوەزیران، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەو بەڵێنەیدا لە لووتكەی ڕاستگۆیدا بوو، كە لە كاتی پاشەكەوتی ناچاریی مووچەدا ڕایگەیاند، هەركات ڕەوشی ئابووریی كوردستان باش بوو پاشەكەوتی مووچە هەڵدەگرین، بەدڵنییاییەوە كە ڕەوشی داراییی هەرێمەكەمان جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە قۆناخێكی باش .هەنگاوەكانی بەرێز نێچیرڤان بارزانی، بوونە هۆكار كە هەرێمەكەمان لەو ڕەوشە ئاڵۆزە ڕزگار بكات و سەر بكەوێت بەسەر تەواوی بەربەستەكاندا، ئێستا كوردستان بەرەو سەقامگیری هەنگاو دەنێت، داواش دەكەین حكوومەت لە چاكسازییەكانی بەردەوام بێت.هەنگاونان بۆ لابردنی پاشەكەوتی مووچە گرنگ و باشە و دەبێ ڕێككەوتنێكی وا لەگەڵ حكوومەتی عێراق بكرێت كە جارێكی دیكە هیچ ناكۆكییەكی سیاسیی نێوان كوردستان و عێراق نەبێتە فاكتەری بڕینی بوودجەی كوردستان. هەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچە و ئاشتەواییی نێوان لایەنەكان و بووژانەوەی بازاڕ و كۆتاییهاتنی بایكۆتی خوێندن و دەستكردنەوە بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، ئومێدی لای ئێمە دروست كردووە، ئێستا هەرێمی كوردستان بەراورد بە وڵاتانی توركیا و ئێران و باشووری عێراق له ڕەوشێكی زۆر باشدایە.كوردستان لە ژێرخانی ئابووریدا بەهێزە، هەرچەندە هەوڵی ئابلۆقەی ئابووری بدەن، بەڵام دواجار به هۆی بوونی نەوت و سەرچاوە سروشتییەكانەوە دەتوانێت خۆی لە قەیرانی دارایی ڕزگار بكات .بەدڵنییاییەوە شەڕی داعش و ئابلۆقەی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی ئاوارەیەكی زۆر بۆ كوردستان وای كرد حكوومەت بیر لە سیستەمی پاشەكەوت بكاتەوە و ڕەوشی ئابووریی هاووڵاتییان ناجێگیر بێت و كێشە كۆمەڵایەتییەكان زیاد ببن. بۆیە، بینیمان كە تەواوی هەوڵەكانی سەرۆكوەزیران ئەوە بوو كوردستان لە قەیرانەكان ڕزگار بكات، ئەوەش بوو بەشێك لە حیزبەكان لە قەیراندا حكوومەتیان بەجێ هێشت. بەڵام نێچیرڤان بارزانی شانی دایە بەر بەرپرسیارەتی و وڵاتی لە قەیرانی دارایی ڕزگار كرد.بە ڕێبەرایەتیی سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی بووە سەفیری حوكمڕانی، هەمیشە چاوەكان لەسەری بووە، كە سەركەوتووانە كۆتایی به قەیرانی دارایی بهێنێت، ئەمڕۆش دەبینین بووژانەوە له تەواوی كەرتەكانی كوردستاندا بەردەوامە و چاوەروان دەكرێ بە دەستبەكاربوونی بەرێز مەسروور بارزانی و كابینەینۆیەم و بەرێز نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەنگاو و قۆناغەكانی گەشەسەندنی هەرێم بە ئارٍاستەی حكومەت و كوردستانێكی بەهێز بچنە بواری جێبەجێكردنەوە ..