ڕێبازی بارزانی نەمر ڕێگایەک بەرەو سەرفەڕازی
March 9, 2019
وتار و بیروڕا
ڕێبازێک کە لە سەر بنەمای کوردایەتی دا تێکوشاوە و
قوڕبانی داوە لە پێناو ڕزگاری نەتەوەو و وڵاتەکەی دا .
بەڵێ ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمر ڕێبازێکە لە پێناو بە هێز کردنی ئیڕادەی سیاسی تاکی کوردو کوردستانی و هەروەها بە هێز کردنی هەستی نەتەوایەتی لە ناخی تاکەکانی کوردستاندا خەباتی کردووە
وە
جێگیر کردنی کولتوری دیموکراسی کردوتە پێوەری ئستڕاتیژیەتی خوی بو ئەوەی سەقامگیڕی سیاسی و ئەمنی و ئاشتی کومەڵایەتی بێتە ئاراوە و ببێتە بەربەست لە بەردەم بیری توند ئاژوو و ناسیونالیسزمی دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناۆەڕاست و لە سەرەوەی هەموانیشەوە دەوڵەتە هاو سنورەکانی کوردستان
ئەم ڕێبازە پیروزە لە بەرئەوەی هەڵگری پەیامی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەو دیموکراسیخوازی ونیشتیمانپەروەری بووە و نیشتیمانپەروەریە
بویە لە هەمو قوناغەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا تا کو ئەمڕۆ کەوتوتە بەر هەڕەشەو لە لایەن دوژمنانی کوردستان بە گشتی کراوەتە ئامانجی سەرەکی خویان
وە وەکو قەڵغانی کوردایەتی مامەڵەیان لە گەڵی دا کردووە بە ئامانجی لاواز کردنی پێگەی ئەم ڕێبازە لە نێو کوردستان و دەرەوەد
ا بەڵام
سەرکەوتوو نەبونە و هەرگیزیش سەرکەوتوو نابن
چونکە خاوەنی پێگەیێکی جەماوەریە بە چەشنێک کە کوردو کوردستانی و بارزانی بونەتە تەواوکەری یەکترو بەبێ یەکتر هەڵناکەن
ڕێبازی بارزانی نەمر ڕێبازی بە هێز کردنی ئیڕادەی سیاسی تاکی کوردو کوردستانیە وەهەرکات دوژمنان و ناحەزان هەوڵی لاوازکردنی ئیڕادەی کوردستانیەکانیان دابێت لەوێدا ئامادە بووە و ڕوبەڕوی مەرامی گڵاوی دوژمنان بوتەوە و شکەستی بە ئەجندای سیاسی ئەوان هیناوە و مێژوی سیاسی دورو نزیک شاهیدە لە سەر ئەم ڕاستیە
لە کوتایی ماوە بڵێم بارزانی باوک سومبولی ڕوحی نەتەوەییمان ڕێبازێکی بو بە جێهێشتین پڕ لە سەروەری و شانازی گەر بێتو بنەماکانی لە سەرتاسەری کوردستاندا بکەونە پڕاکتیزە کردن دڵنیام دەمێک بو کورد بە ئامانجی دێرین و پیروزی خوی گەیشتبو.