باوەری پتەویی كوردایەتیی كلیكی تێشكاندنی پیلانگێری و گەمارۆكان بەرەو ئایندەیەكی پر هیوا ..

باوەری پتەویی كوردایەتیی كلیكی تێشكاندنی پیلانگێری و گەمارۆكان بەرەو ئایندەیەكی  پر هیوا ..
حیكمەت و كاریزمایی سەرۆك بارزانی لە هەرێمی كوردستان، هاوكات ئەو پەیوەندییە باشەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ناوەند و وڵاتانی چواردەور و جیهان، وا دەكات گەشبین بین .. رووداوو پێشهاتەكانی رابردوو و ئێستاو داهاتووش دەخوازێ‌ كە حوكمرٍانانی وڵات كەسانی بەهێز و خاوەن كەسایەتیی بەهێز بن ،چونكە بینیمان ئەگەر سیاسەتی حەكیمانە و دیپلۆماسی بەهێزی سەرۆك بارزانیی و سەرۆكی حكومەتی و كوردستان و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش هەوڵەكانیان لە چوارچێوەی كۆنترۆڵكردنی قەیرانەكان نەبوایە ، دەیار نەبوو كە گەلی كورد و ئەزموونەكەی بە چ ئاقارێك برۆیشاتەیە .ڕزگاركردنی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانە گەورانە كارێكی وا ئاسان نەبووە و پارتی پرۆژەیەكی بەهێز و توكمەی هەیە بۆ خۆشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان لە چوار ساڵی داهاتوودا.ئەو حكوومەتەی ئەمجارە لە هەرێم دروست دەبێت لە حكوومەتەكانی دیكە جیا دەبێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی پارتی لەناو ئەو حكوومەتە دەبن، زۆرینەی پارتی لەناو پەرلەمان هەیە، لەگەڵ هاوپەیمانە نزیكەكانی خۆی دەتوانێت زۆر شت بكەن، بۆ نموونە دەستوور، كە زیاتر لە 10 ساڵە دەستوور سەقەت كراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان و لیژنەی تایبەتی بۆ دانرا، بەڵام دەستوورەكە هەر تێنەپەڕێنرا لەبەر هۆكاری ململانێی حزبی لەناو پەرلەمان و لەبەر بەرژەوەندی حزبی، كە لە چوار ساڵی رابردوودا پەرلەمان بە زۆر ئاقاری جیا جیادا رۆیشت، بۆیە ئەوەی ئێستا جیایە لەگەڵ ئەو كاتە، ئەوەی كە ئێستا دەگوزەرێ، ئەوەیە كە پارتی پرۆژەیەكی بەهێز و توكمەی هەیە، دەبێت پارتی بسەڵمێنێت بۆ هەموو لایەك كە زۆرینەی هێناوە، بە قەت زۆرینە پرۆژە و بەرنامەی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان زیاتر دابین بكات، ، ئەو حكوومەتە خەڵكی كوردستان زیاتر چاوی لێیە و چاوەڕوان دەكرێت ئەو حكوومەتە بەهێزتر بێت لە حكوومەتەكانی رابردوو لە پێناو كوردستانێكی بەهێزتر .ئێستا بەرێز نێچیرڤان بارزانی كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، لە دەوڵەتداری و سیاسەت و لە چەند ساڵی رابردوو بینیمان دیپلۆماسیەت و هەوڵ و تێكۆشانی نێچیرڤان بارزانی لە دەستكەوت و بەرهەمەكان، لە كاتی قەیرانەكان دەربازكردنی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانە گەورانە كارێكی وا ئاسان نەبوو، ئەو رۆژانەی نەوەستایت لەكاتێكدا چواردەورت ئابلۆقەی لەشكر كێشی زۆره ملێی دوژمن بوو ، هێلی ئاسمانی كوردستان راگیرا بوو، له سنورەكانی كوردستانەوه به ڕێروشتن بەڕیكەوتیت بەرەو توركیا لەوێشەوه بۆ فەرەنسا بۆكردنەوەی دەرگا ژەنگ به ستووەكان.هەنگاوەكانت له حوكمڕانیدا كوردستانی بەناوبانگ كرد له جیهاندا.ئەزموونی حوكمڕانی جەنابتان ئاشتی و پێكەوەژیان و ئاوەدانی و خۆش گوزەرانییه.بۆیه دوژمنانی كورد زۆر هەوڵیاندا بت وەستێنن، بەڵام وەستاندنت ڕوخاندنت.
لێزانی و كارامەییت له بنیاتنانی پەیوەندیدا وایكرد ڕێڕەوی بازرگانی جیهانی بەرەو كوردستان بەڕێكەوێت بەمەش كوردستان قوناغێكی نوێی بەرەوپێش چوونی بەخۆیەوه بینی.بوژانەوی ئابووری كوردستان هەوڵ و بیرۆكەی جەنابتان بوو كه ئەنجامی پێشكەوتنی بەرچاوی ڕازاوەی كوردستانی بەخۆوە بینی، ئەمه لەلایەك لەلایەكی تر هاندانی كەرتی تایبەت و رەخساندنی هەلی كار بەدەرنەبوون لەدیارترین دەستكەوتەكانی حوكمڕانی ، ئەمرۆش بەبریاردان لەسەر ھەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچه، ئومێدی ژیانەوه و بوژانەوەی زیاترت كرد بەدیاری و پیشكەشی خەڵكی كورستانت كرد، ئێستاش كاروو پرۆژەكانت بوون به ئەستێرەی درەوشاوەی حكومەتی هەرێمی كورستان، بەتوانایی و لێهاتووییت بۆ هەموو جیهان و كوردستان بەتایبەت بەدیاركەوت لەمە بەدواش كوردستانیان له پێشوازی و چاوەڕوانی جەنابتان بەو هەموو ئەزموونەوه له داهاتوویەكی نزیكدا لەسەرۆكایەتی هەرێمدا بەدرێژەدان بەكارەكانی جەنابی (سەرۆك بارزانی)و هەنگاوی نوێگەری و دیبلۆماسییه سەركەوتووییەكانت كوردستان بەرەو رزگاری یەكجاری بەریت .. بۆیە پێموایە پارتی لە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەورێكی چالاك و زیندوو دەگێڕێت و هەوڵی ئەوە دەدات كە لە ناوچەكە سەقامگیری دروست بكات و لە رووی دیبلۆماسی و لەرووی خۆشگوزەرانییەوە كاریگەری لەسەر ڕەوشی ناوچەكە دەبێت، بۆیە لەو دوو پۆستە كە پۆستی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی وەردەگرێت و بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم نێچیرڤان بارزانییە، هەر دوو كەسایەتیەكە دوو كەسایەتی زۆر بەهێزن، گۆڕانكاری زۆر گەورە روودەدات و بەرهەم و دەستكەوتێكی زۆر گەورەیان بەدەستەوەیە، بۆ خۆشگوزەرانی خەڵك، بۆیە كاندیدەكانی پارتی ئەوەندە بەهێزن سەیترە لەسەر هەموو شتەكان دەكەن، ئەو قەیران و پاشماوەی چەندین ساڵەی رابردوو و شەڕی تیرۆریستان و ململانێیەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، هەموو ئەوانە دەسڕنەوە و ئاسۆیەكی روونتر لەپێشە و موئەسسەی سەرۆكی هەرێم، لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆكایەتی حكوومەت توانای ئەوەیان تێدا هەیە كە ئەو كێشانە یەكلا بكەنەوە و ژیان و گوزەرانێكی تازە پڕ لە خزمەتگوزاری و سەرفرازی بۆ گەلەكەمان دابین بكەن، بەڕاستی ئێستا هەرێمی كوردستان پێویستی بە كەسایەتی بەهێز و حزبی بەهێز هەیە، بۆ ئەوەی داكۆكی لە بەرژەوەندییەكان بكات و لە قەیران و لە ململانێ كە ئەمڕۆ كوردستان بۆتە چەقی قورسای و ساغكردنەوەی ململانێیەكان دەكرێت تێدا سەلامەت دەربچێت، گەلەكەمانیش چاوی لەو دامودەزگانەیە كە لەمەودوا لەلایەن ئەو دوو كەسایەتیەوە بەڕێوەدەبرێن..حكوومەتی عێراق بە هاوكاریی هەندێ وڵاتی هەرێمی، گەمارۆیەكی زۆری ئیداری و دیپلۆماسییان خستە سەر هەرێم، بەڵام سەركردایەتیی سیاسیی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان، توانییان لە رووی دیپلۆماسییەتی خۆیانەوە ئەو ئابڵووقەیە تێك بشكێنن و دەرگای وڵاتانی جیهان بۆ جارێكی دیكە بە رووی هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا بكەنەوەو ئەو وەرچەرخانانەی دێنە پێش بە سوودی گەلی كوردستان بندروستكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان و دراوسێ و عەرەبییەكاندا، بۆ توانای هەریەكە لە سەرۆك بارزانی و مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەگێڕێتەوە، كە بە تواناكانی خۆیان ئەو پەیوەندییانەیان دروست كردووە، جەختیش لە گەشبینیی خۆی بۆ ساڵی دابێ كردەوە، كە ئەو بەربەستانەی ماویشن، نەهێڵدرێن.
Top