بەرەو حكومەتێكی بەهێز، بەرپرسیار وخزمەتگوزار..

بەرەو حكومەتێكی بەهێز، بەرپرسیار وخزمەتگوزار..
چوار ساڵی رابردوو ، قۆناخێكی سەخت و بەرپرسیاریەتییەكی گەورە و چارەنووسساز بوو بۆ هەرێمی كوردستان ولەلایەك كوردستانی لە جەنگی تیرۆر و داگیركاری حەشد وپاسدارو پیلانگێری و خیانەتكاری و هەوڵی سڕینەوە پاراست و لەلایەكی تریشەوە بە تایبەت پارتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی دەوڵەتمەدار نێچیرڤان بارزانی ،پارتی بە دانانی چەند پڕۆژەیەكی گۆڕانكاری و چاككردن و چاكسازیكردن لە سێكتەرەكان، بەرووی قەیڕانەكان و باشتركردنی دۆخی ئابووری و سیاسی هەنگاوی نا، هەموو ئەگەر و پلان و بۆچوونانەی پوچەڵكردەوە، كە گرەو و هەڕەشەیان لە سەر نەمانی قەوارە سیاست و حكومەتی هەرێم دەكرد پێچەوانە كردەوە، توانی بە خۆراگری و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی بەرگەری ئەو هەموو ئەو فشار و هەڕەشانە بوەستێتەوە، خۆی بە خاوەنی هەڵگری پڕۆژەی نەتەوە و نیشتمان و ماف و چارەنووسی كوردستان زانی، سەر لە نوێ هەنگاوینا، بەرپرسیارییەتی ئەو دۆخەی گرتەئەستۆ، دوای تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە تا رادەیەك بارودۆخەكە بەرەو ئاسایی بوونەوە چوو، بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 دا ، پارتی توانی بە ٤٥ كورسی زۆرینەی پەرلەمان بەرێژەیەكی زیاتر لە جاران متمانەی خەڵكی كوردستان بە پلەی یەكەم بەدەست هێنا، بەمەش ئەنجامی هەڵبژاردن نەخشەی سیاسی گۆڕی، پێگەی پارتی لە لایەنەكانی دیكە جیاكردەوە، پارتی لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، بە رێنمایی سەرۆك بارزانی بۆ كاندیدان و كارنامەكەی خۆی لە بەڵێنی بێ بنەما بەخەڵك نەدا، كە پێیان جێبەجێ نەكرێ، راستگۆبن لەگەڵ دروشمەكانیان، بەدەنگدان بە لیست و كارنامەی پارتی لەو چوارچێوەیەشدا دەكرێ بڵێین بەدەنگدان بە لیست و كارنامەكەی، پارتی سەرپشك كراوەتەوە، بە كارنامە و پاكێجێكی پڕ لە گۆڕانكاری و خزمەتگوزاری وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن، بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئامادەی بكا، لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو كوردستان تا رەنگی سیاسی بگۆرێ، كە بێ گومان حكومەتێكی بێ ئاستەنگ نابێ، بەڵام ئەو ووڵاتە پێویستی بە هەندێك راپەڕاندنی ئەركی تایبەتە، لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێدا پێویستی بە چەندین بڕیار و یاسای تایبەتە بۆ لێك جیاكردنەوە و گۆڕانكاری و چاكسازی، لەهەندێ كەرت و سێكتەری خزمەتگوزاری، وەك لە پێش هەڵبژاردن لە كەرتی تەندروستی چەند هەنگاوێكی چاكسازی نا، بۆ كۆتا هێنان بەو بازرگانییەی ئێستا بە توانا و تەندروستی مرۆڤ دەكرێ، هەنگاوی ئومێدبەخش بوون، تا هەولەكانی بەگەر بخات بۆ دووبارە بەدەستهێنانی بڕوا و متمانە بە دام و دەزگاكانی حكومەت، بەتایبەت لە نەهێشتنی گەندەڵی و رووتین لەكاروباری كارگێری و خزمەتگوزاری هاووڵاتییاندا، بە دابەزاندنی دەسەڵاتەكان بۆ ئاستی خوارووی دام و دەزگا خزمەتگوزارییەكانی حكومەت، كەم كردنەوەی ئەو كۆسپ و بەربەستانەی بەردەم بیروكراتی و نەهێشتنی ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی گەندەڵی و رۆتین لە سیستەمی كارگێریدا، تا ئەوانەی رێیان تێ دەچێ لە چوار ساڵی داهاتوودا جێبەجێیان بكات، پارتی بە گۆڕانكارییە ناوخۆییەكان و ئامادەكردنی تیمێكی توكمە بۆ حكومڕانی لە كابینەی داهاتوو لە كوردستان، بەتایبەت ئەوانەی دەیان ساڵە لە دام و دەزگا حكومییەكاندان، یان كەسێكی كەم توانا بێ لە پۆستێكدا لابدرێ، یا ئەو بەرپرسانەی رۆژێك لە رۆژان گەندەڵیان لەسەر بووە، ئەو گۆڕانكارییانە بەردەوام بن، ئەوەش تەنیا لە ناو پارتیدا وەك حزب، بەڵكو لە ناو حكومڕانیشدا، هەر بۆیە پێویستە كۆمەڵێك بنەما دابندرێت، بەسیستەم بكرێت، واتە بۆ نموونە فلان كەس چوار ساڵی بۆ داندراوە هەر ئەوەندەیە و تەنیا یەكجار بۆی هەیە دووبارە ببێتەوە، گۆڕانكارییەكی ئەرینی بەمەبەستی دروستكردنی تیمێكی بەهێز بێ لە حكومەتی نوێدا، كەسی نوێ بە عەقلێكی گەنجانە بە توانا و رابردوو پاك و دوور لە گەندەڵی بخاتە پۆستەكان، حكومەتی داهاتوو میراتێكی مەزنی گەندەڵی و ئیداری و سیاسی بۆ ماوەتەوە، پێویستی بە سەرلەنوێ پێداچوونەوە هەیە، لە هەموو سێكتەرەكان بەتایبەتی كەرتی ئابووری و هێزی سەربازی و بگرە تا بازاڕ و توانای دانانی سیستەمێكی گونجاو بۆ بازاڕ و مافی بەكاربەر بەگشتی و واستەكاری و هەدەردانی سامانی گشتی و لاوازی داواكاری گشتی و نەبوونی چاودێری و كە زۆر كەس بوونەتە سومبوڵی گەندەڵی، لە حسابی سامانی گشتی دەوڵەمەندبوونە، ئا لێرەدا دیار دەبێت لە بەرنامەی داهاتووی حكومەت، پارتی بە ئەنجامدانی چەند هەنگاوێكی چاكسازی بەر لە هەڵبژاردن، بەتایبەت لەكەرتی تەندوستیدا، هەنگاوی مەزنی نا، بە بەردەوامی ئەو پرۆسەیە، هەوڵەكانی بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی لە چەند بوارێكی دیكە، وەك پێداچوونەوە بەیاسای خانەنشین و چاكسازی لە سێكتەرەكانی دیكە، چاوی متمانە و باوەری زیاتری خەڵكی كوردستانی بەدەست هێنا، پارتی لە پێناو دەستەبەركردنی دروشمی سەرەكی خۆی لە حكومەتدا، تا كوردستانێكی بەهێز ئاوا بكا، پێویستە هەوڵ و كۆششەكانی بخاتە گەر تا ئەو كارانەی پەیوەندییان بە دۆخی ژیان و خۆشگوزەرانی خەڵكی كوردستان هەیە، لە كارنامەی كابینەی حكومەتی داهاتووی كوردستان بایەخی پێ بدات، بەهێز بێت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی خۆی بۆ بەڕێوەبردن و دەرباز كردنی قۆناغی سەخت و دابینكردنی داهاتوویەكی باشتر بۆ خەڵكی كوردستان، چونكە ئەو متمانە و باوەرەی خەڵكی كوردستان بە پارتییان داوە، ئەوە نیشان دەدات كە ئەركێكی گەورە لەسەرشانی پارتییە كە رۆڵی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان ببینێ، هەموو ئومێد و خواستێكی نیشتمانی لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستانە و دەبێ‌ هەموومان پشتیوان بین ..
Top