پارتی ،بارزانی هەوێنی یەكهەڵوێستی ودیموكراسیخوازی بە ئاڕاستەی حكومەت و كوردستانێكی بەهێز..

پارتی ،بارزانی هەوێنی یەكهەڵوێستی ودیموكراسیخوازی بە ئاڕاستەی  حكومەت و كوردستانێكی بەهێز..

پێشمەرگایەتی وەك پارێزەر و رابەرایەتی هێژا مسعود بارزانی بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوەی سەلماند كە مەسەلەكە بە دیدی سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەیی وەك مەرجەعییەتێكی ئەزموونی مێژووی سیاسیی كوردستانی و عێراقی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، وەك وەڵامدانەوەیەكی پێداویستییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و راگرتنی باڵانسی سیاسی و تەنانەت رۆڵی بەڕێزیان لە چارەسەرەكانی ئابووری، جگە لەمەش لە سەركردایەتیكردنی بەرگریی نیشتمانی لە بوون و نەمانی ئەم ئەزموونە بەرامبەر مەترسی و هەڕەشەكانی ئەم ئەزموونە، هاوكات بوونی بەڕێزیان لە بەرەكانی شەڕ و ئاوەدانی، بەڵگەگەلی ئەم راستییە بوون.سەرۆك بارزانی لە گەڕانەوەی كوردستان و كێشەی كورد بەرەو بە نێودەوڵەتیكردن، رۆڵی سەرەكیی هەبووە و هەیەتی، وەك ناسنامە و رابەری گەلێكی ستەملێكراو، نەك تەنیا لە عێراق، بەڵكو لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیشدا، بەڕێزیان لە روانگەی خوێندنەوەی بۆ بنەماكانی ئاسایشی نەتەوەیی كە بریتین لە: هێز، ئابووری، دیپلۆماسییەت، لەسەر ئەم ئاستانە كاری كردووە و دەكات، بۆیە ئەزموونی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەركردایەتیی بارزانی لە رەوڕەوەی خەباتی گەلی كورد، بە پشتبەستن بە ئەزموونی مێژوویی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنەماكانی بەشداریی سیاسی، فرەحزبی، دیموكراسییەت، مافەكانی مرۆڤ، دایەلۆگە و بەشداریی لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان بە جیاوازیی بیروبۆچوون، بە وێستگە و قۆناخێكی گرنگی مێژوویی هەژماردەكرێت، بەڵام هەر چۆن بێت، ئەمانە بە هێزی نیشتمان هەژمار دەكرێن لە دیدی بەڕێزیان و بەشدارییان لە دروستكردن و داڕشتنی بڕیاری سیاسی بە گرنگ و پێویست دەزانێت.
بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25/9/2017 و سەركەوتنی ئەو ماف و پرۆسە دیموكراسییە ، وەڵامدانەوەی سەرۆك بارزانی بۆ مەزڵوومییەتی كورد وەك گەلێكی خاوەن پێگە، ژمارە، رۆڵ، بە هێڵی جیاكەرەوە هەژمار دەكرێت ، هەر ئەو حیكمەت و كارێزماییەش وایكرد تا گەلی كورد و ئەزموونە دەستوورییەكەی پێگەی خۆی بپارێزێت و ژمارەیەكی دیاركراو و كاریگەری بێ‌ لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییەوە لە سەر ئاستی ناوچەكە .. بە بێ‌ گرتنەبەر سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی لە رووی دیپلۆماسی و ناساندنی دۆزی كورد بە هەموو دونیا ، دیار نەبوو كە چارەنووسی گەلی كورد بە چ ئاقارێك برۆشتایە .. سەرۆك بارزانی لە دوای راپەڕینەمەزنەكەی 1991وە لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییوە تا ئێستا رۆڵی سەرەكی و یەكلاكەرەوەی هەبووە لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی و بەهێزكردن و بونیادنانەوەی پایەكانی حوكمڕانیی دروست لە هەرێمی كوردستاندا، بەبێ بوونی كەسایەتییەكی وا بەهێز ئەستەم و مەحاڵ بوو هەرێمی كوردستان بیتوانیبایە لەناو ئەو هەموو گەمە سیاسی و بەرژەوەندییە دژبەیەك و دژبەگەلی كوردستانە، خۆی بگرێت و درێژە بە مانەوە و زۆرتركردنی دەستكەوتەكان بدات. هەر لەو كاتەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزراوە هەوڵی ئەوە بووە كوردستانێكی ئازاد و سەرفراز لە كەشێكی دیموكراسی میللەتی كورد لە كەناری ئارامی كوردستان بحەوێتەوە، هەست بە مرۆڤ بوون و تاكێكی ئەم كۆمەڵگایە بكات، هەوڵی رزگاركردنی نەتەوەی كورد و هەموو پێكهاتەكانی دیكەی كوردستانی داوە، هەر بۆیە بەردەوام ئێستاشی لەگەڵدابێت پارتیمان بەركەوتەی بووە لە گەڵ هەموو دەسەڵاتە سەردەستەكانی حوكمرانی عێراق جگە لە پیلانی نێو خۆیی پیلانی وڵاتانی ئیقلیمی و نیودەوڵەتیشی لەسەرە، بەڵام بە ئازایی پێشمەرگە قارەمانەكان و حیكمەتی سەرۆك بارزانی بە حیكمەت وئیرادەی پۆلایینی هێزی پێشمەرگە،جەماوەرە دڵسۆزەكەی هەموو پیلانەكانی تێك شكاندوون و نەتوانراوە شكست بە پارتی و هەرێمی كوردستان بهێنن، ناتوانرێ‌ نادیدەی ئەو واقعیە بكرێت كە هەرسێ سەركردەی بەتوانا و بەئەزموون سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لەناو ئازار و كۆڵ بە كۆڵ و مەینەتیەكانی كورد بۆ رزگاری كوردستان لە دایك بوون، هەرسێ سەركردە ستوونی هەرەمی پاراستنی كوردستانیان پێك هێناوە ئەگەر كوردستان لە هەرلایەك بیانەوێت شكستی پێبهێنرێت ستونێكی هەرەمەكە لاسەنگ بێت، لاكەی دیكە رایدەگرێت لە هەرەشە و لە ناوچوون دەیپاریزێت و ڕاستی دەكاتەوە، وەك بینیمان لە دوای ریفراندۆمی پیرۆز و 16 ئۆكتۆبەر لە هەموو لایەك چ پیلانێكی گەورە لەسەر پارتیمان و هەرێمی كوردستان بوو لەلایەن حزبەكانی ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی، هەر ئەم هەرەمە بوو كوردستانی لە هەموو پیلان و ئافاتەكان پاراست و جارێكی تر كوردستان لەسەر پێی خۆی راوەستایەوە، بووەوە بەو هەرێمە بە هێزەی پێش ریفراندۆمی پیرۆز كە وەكو دەوڵەتێكی دیفاكتۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەكرا. هەمان دەسەڵات و پێگە و ڕێگەی بە شكۆوە بۆ گەڕاندەوە، پارتیمان وەكو ڕەگی داربەڕووە بە تەمەن و گەورەكانی كوردستانە هیچ گەردەلولێك نایچەمێنێتەوە و لەناو ناچێت، دوورە لە خەو خەیاڵانەی حزب و لایەن و كەسە خەیاڵاوییەكان خەیاڵی بۆدەكەن. باوەڕم وایە هەندێ حزب لەم چەند ساڵەی دواییدا دامەزراون حزبێكی نیشتمانی نەتەوەیی نین، بەڵكو حزبێكن لەسەر بناغەی تۆڵە كردنەوەی رق و قینە و دەستكەوتی مادی و بازرگانی بەدەستهێنانی چەند كۆمپانیایەك دامەزراون، لە خەمی هاووڵاتی و خاك و نیشتمان نین، لەبەرەی خەڵكیش نین، بەڵكو دژە بەرەی خەڵكنسەرۆك بارزانی توانیویەتی بەرژەوەندییە دژبەیەكە جیهانییەكان و بەرژەوەندییە دژبەیەكە هەرێمییەكان، بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان دەستەبەر بكات و بەپێچەوانەی هەموو ناوچەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرێمی كوردستان لە گۆڕەپانی تەسفیاتی بەرژەوەندییە دژبەیەكە ئیقلیمی و جیهانی، بگۆڕیت بۆ بەیەكگەیشتن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هەرێمی و جیهانییەكان، هەروەها چۆن توانیویەتی هەموو ئەو بەرژەوەندیانەی دژبە گەلی كورد بوون لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد هاوسەنگ و رێك بخات، بۆ ئەم مەبەستەش دەكرێت بەڵگەی زۆر بهێنرێتەوە، چ لە ڕووی دیپلۆماسی و ئابووری و هاوپەیمانێتییە سەربازییەكانەوە. هەر وەك چۆن ئەمرٍۆ لە ناوەندە سیاسی و سەربازیی و نێودەوڵەتییەكان هەر شوێنكێك ناوی " پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی " بهێنرێت هەمووان شانازیی پێوە دەكەن .لە سەروەبەندی پیێكهێنانی كابینەی نۆیەمی كوردستانیش ، هەر پارتی و سەرۆك بارزانییە وەك هەمیشە بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی توانیوێتی گشت هێزولایەنەكان لە ژێر یەك چەتر دا كۆبكاتەوە لە پێناو بونیاتنانی حكومەت و كوردستانێكی بەهێزتر و دەبێ‌ هەموولایەك پشتیوانی ئەو ستراتیژییە نیشتیمانپەروەر و كوردپەروەرانەیە بكەن لە پێناو خزمەت گەیاندن لە گشت بوارەكاندا..
Top