با ئامانج تەنها كوردستانێكی بەهێز بێ ..

با ئامانج تەنها كوردستانێكی بەهێز بێ ..
چوار ساڵی رابردوویی بارودۆخی ناوچەكە و عێراق كاریگەری زۆریان لە سەر هەرێمی كوردستان هەبوو ، بەڵام خۆراگری و خەڵكی كوردستان و قارەمانیی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە كوردستان و سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان و حكومەتی كوردستان توانیی رووبەرووی گشت هەڕەشە و مەترسییەكان ببێتەوە و بگەێنێتە كەنارٍی دڵنییایی . بەو پێیەی هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستووریی دانپێنراوە ، هەروەها پێشبینەیەك بەهێزی هەیە ،لە خەبات و تێكۆشانی مێژوویی و خاوەن دەسكەوتێكی ئۆتۆنۆمییە كە بەرهەمی شۆرشی مەزنی ئەیلوولە و بۆیە ، وایكردووە كە هەمیشە داگیركەران و نەیارانی گەلی كورد ،هەوڵی لاوازكردن پێگەی كورد و دەسكەوتەكانی بدەن ،وەك چۆن ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەر بە هەموو توانایەكەوە هەوڵیان دا ، قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان بسرٍنەوە و دەسەڵاتێكی كارتۆنی گروپی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر دابمەزرێنن بەڵام سەركەوتنییان بە دەست نەهێنا . سەركەوتنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەر دوو پەرلەمانی كوردستان و عێراق دوژمنانی گەلی كوردی بە كۆیلەكانیشەوە بێ‌ هیوا كرد . ئەو كات بە فیرۆدانەی "یەكێتی "، روون و ئاشكرایە ، خزمەت بە دۆزی رەوایی گەلەكەمان و حكومەت و كوردستانێكی بەهێز ناكات . لەلایەكی دیكەوە بارودۆخی نێودەولەتی و تەنانەت ناوخۆیش ئەستەمە رێگە بە دروستبوونی قەوارەیەكی لەم شێوە بدات ئێمە ھەمووان بیستوومانە چەندان جار وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا زۆر بەراشكاوانە وتەویەتی پشتیوانی لە ھەرێمیكی بەھێزی كوردستان دەكەین وە ئەمریكا سیاسەتی خۆی لەسەر ئەم بنچینە دارشتووە ئەستەمە رێگا بدات بە كارێكی لەم شێوەیە،تەنانەت خودی حكومەتی عێراق رازی نابێت بە كارێكی لەم شێوەیە كە ھانی دابەشبوونی زیاتر عێراق دەدات،وە ولاتانی دراوسێش ھیچ مامەلەیەك لەگەل ئیدارەیەكی وەھا ناكەن بگرە قبولیشیان نییە چونكە بەرژەوەندی ئەوانەش لەگەل ئەم جۆرە لە حوكمرانی یەك ناگرێتەوە،سەبارەت بە دامەزراوەكانیش بوونی پەرلەمانێك و حكومەتێكی تر لەم بارودۆخە گومانی تێدا نیە چاك دەزانن نەك سەركەوتوو نابێت بگرە ئەوەی ھەشە رەنگ بێت لەدەست بچێت،وە لایەنی ئابوری كە كۆلەگەی سەرەكی حوكمرانیە ناتوانرێت لە غیابی حكومەتی ھەولێر بەرێوە ببرێت گەرچی سەرچاوەی داھاتیش ھەبێت و زۆر بێت بەلام بوونی رێككەوتن لەگەل كۆمپانیەكانی بواری نەوت ھێندە ئاسان نیە لە ماوەیەكی كورت بكرێت وە چۆن ھەناردەی دەكەی ؟كێ ئامادەیە بیكرێت و مامەلەت لەگەل بكات؟ چ كۆمپانیایەك خۆی تووشی كیشەی یاسایی دەكات؟ئەم پسیارانە وەلامەكانی ھەموومان دەزانین كە ھیچ دامەزراوەیەك ئامادەگی تێدا نیە مامەلەی لەگەل بكات،وە ئەوە جاران نیە یەكێتی بتوانێت حزبەكانی سلێمانی لە بەرەیەك كۆ بكاتەوە دژ بە پارتی بگرە ئێستا ھەمووان نزیكن لە پارتی وە گۆران كە نیوەی سلێمانی دەمێكە لەگەل پارتی رێككەوتوون وە لەناو خودی یەكێتیش رای جیاواز ھەیە وە ئامادە نین بەرژەوەندی خۆیان بخەنە مەترسیەوە بۆیە بە رووانین لەم فاكتەرانە دەتوانین بلێین خەونی دوو ئیدارەی لە خەیالی یەكێتی بوونی نیە. باشە گەر وەھا شتێك بوونی نیە ئیتر ئەم كێشمە كێشمەی یەكێتی بۆ چیە؟ بێشك یەكێتی وەك ھەمووكات لە ھەولی بەرزكردنەوەی داواكاریەكانیتی تاوەكو زۆرترین پۆست بەدەست بێنێت بۆ بالانسكردنی بالەكانی وە رەنگ بێت یەكێتی ئەوەی بەھەل زانیبێت تا خۆی لە كۆل پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بكاتەوە چونكە پێی وایە سەرۆكی پەرلەمان بە ٢١ كورسیەوە ھیچ ھێزێكی نییە وە لە لایەكی تر نەیدەتوانی لە نێوان بێگەرد تالەبانی و رێواس فایەق خۆی یەكلا بكاتەوە بۆیە باشترین كاری كردووە رەنگ بێت لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان داوای جێگری سەرۆكی ھەرێم بكات ئەوەش رەنگ بیت مەبەستدار بێت تا خالەكانی ناو رێككەوتنی پارتی و گۆران تێك بدات، ئەوەی پێویستە پارتی بیكات لە ئێستادا چركردنەوەی ھەولەكانی بێت بۆ پێكھێنانی كابنیەی نوێ ھەرچی زووترە چیتر رێگە بەم ھەموو سیناریۆیە نەدات كە بەشێكی لەپێناو كات كوشتن و یاریكردنە بە كات و كەم كردنەوەیە لە بەھاو و نرخی پرۆسەی ھەلبژاردن ئەمەش بۆ پارتی باش نابێت خەلك و جەماوەری كوردستان چاوەروانی زۆریان لە پارتی ھەیە و ناكرێت چیتر كات بەفیرۆدانەی "یەكێتی"ـ زیان بە بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كورد دەگەێنێ‌ ،باشترین بژاردە ئەوەیە، یەكێتی سەرپرشك بكرێ لە بەشداریكردن یا ئۆپۆزسیۆن بوونی و حكومەتی كوردستان پێكبهێنرێت گەر ئاوڕێكی وردبینانە لە ماوەی 27 ساڵی رابردوومان بدەینەوە، دەبینین كە حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان بكەین ، راستە كەم وكورتیی و حزبایەتی زاڵ بووە بە سەر هەستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا ، كە هەموویان كاریگەری نەرێنیان لە سەر هەرستی كوردپەروەری و نیشیمانپەروە داناوە ئەوە كارەش نەتیوانییووە خواستەرەواكان بە ئاراستەی مافە رەواكانی نەتەوەیی تۆكمە بكات و بیبات، لە هەمان كاتیشدا لێدانی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكاتە هێڵی سوور بۆ هەر لایەن و تاكێك لە ناوخۆدا، لێرەدا ئەم بابەتە هەرگیز نایەوێت ببێتە بەرگریكار لە گەندەڵكاران، جا ئەوانە لە هەر پلەو پۆستێكدا بن و هەر ناوو نیشانێكیان هەبێت، راستە گەندەڵكاری هەیە و ئینكار ناكرێت بەڵام لە هەمان كاتیشدا ناشكرێت بەناوی لێدانی گەندەڵكاران و قۆرخكاران و بە ناوی ركابەریی سیاسی و ئۆپۆزسیونەوە، خودی حكومەتی هەرێم بكرێتە ئامانج، یان سیمبولە مێژوویی و نەتەوەییەكان بكرێنە ئامانج، لە كاتێكدا باش دەزانرێت ئەم حكومەتە خۆماڵییە بە نەیارانی سەر سەخت هەر چوارلای گیراوە و، هەردەمیش ئەو نەیارانە لە بۆسەدان بۆ سڕینەوەی ئاسەوارەكانی ئەم حكومەتە، بەڵام خۆ دەكرێت لە ناوخۆی هەرێمدا ركابەریی سیاسی و ململانێ هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ناكرێت ئەو هۆكارە ببێتە لێدان و ناشیرینكردنی قەوارەكە و سیمبولەكانی بەرخۆدانی كوردایەتی، وەكو ئەوەی پێشتر لە بەغدا بە ناوی ئۆپۆزسیۆنەوە روویان دا، كە كەسانێكی ناشارەزا و نامۆ و قین لەدڵ بە خەباتی نەتەوەیی، یان وابەستەی نەیارانی دۆزی كورد، بە هەموو هێزی خۆیان كەوتنە سەروگوێلاك و وێزەی حكومەتی هەرێم، وەكو ئەوەی بەغدا و حكومەتی ناوەند شامی شەریف بن و گەندەڵی و قۆرخكاری سەرتاپای نەگرتبێتەوە، ئەمە وەكو ئەوە وایە كەسێك بڕوات لە لای نەخۆشێكی سەر جێگە و سەرەمەرگدا، داوای چارەسەری نەخۆشییەكانی خۆی بكات، بەغدایەك كە بۆ خۆی سەرتاسەری نوقمی تاوان و گەندەڵی بێت، دەبێت بۆ ئێمە چی پێ بێت، من پێموایە ئەو كارەی پێشتر ئەوان كردیان زۆر گەمژانە بوو، یان مەبەستی پڕ كینە و ناڕەوای لە پشتەوە بوو، چونكە دەرەنجام كاریگەریی زۆر نێگەتیڤی لە سەر كوردستان بە جێ هێشت و بە زیانی زۆر بۆ هەمووان گەڕایەوە، بەتایبەتی بۆ دۆزی نەتەوەیی كوردانی چوار پارچە، چونكە ئەو ناوزڕاندنە دواجار گەلەكۆمەكیی 16ی ئۆكتۆبەری لێكەوتەوە، دیارە هەرتاكێكی رۆشنبیر و خەمخۆر بۆ دۆزی كوردایەتی، لەلای خۆیەوە كەم تا زۆر رەخنە و سەرنجی بونیاتنەرانەی لە سەر جۆر و شێوازی حوكمڕانیی خۆماڵی و گەندەڵییەكان هەیە، بە خودی ئەوانەشەوە كە پۆستی باڵایان لە ناو حكومەتەكەدا هەیە، بەڵام نابێت مرۆڤ هێندەش دەبەنگ بێت، كە چاوەڕوانی چارەسەر لە نەیارانی دۆزی نەتەوەكەی خۆی بكات.ئەوەی زۆر گرنگە بۆ حكومەتی هەرێم بەتایبەتی و بۆ خەڵكی كوردستان بەگشتی، وەكو حكومەتێكی خەمخۆری خاك و خەڵك و نەتەوەیەكی مافخوراو و بندەست، گرنگیدانە بەشداربووانی حكومەت و ئۆپۆزسیۆنیش هاودەنگی و كۆدەنگییان هەبێت، لە ئاراستەكردنی رای گشتیی رەسەن بە ئاراستەی بەرژەوەندیی گشتی حكومەت و خەڵك و لە هێڵە گشتی و هەستیارەكانی دەرنەچن، ئەوڵەوییەت بۆ گشت هێزولانەیەسیاسەییكان و هەمووان كار لە پێناو پشتیوانیكردن لە حكومەت و كوردستانێكی بەهێزتر بێ..
Top