گەلی كورد ، خوازیاری حكومەتێكی بەهێزە نەك دوو ئیدارەیی و گەڕانەوە بۆ پەنجا بە پەنجا ..

گەلی كورد ، خوازیاری حكومەتێكی بەهێزە نەك دوو ئیدارەیی و گەڕانەوە بۆ پەنجا بە پەنجا ..
ناكرێ و نابێ‌ لەوە زیاتر بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كورد و كات بە هەدەر بدرێ‌ لە پێناو رازی كردنی لایەنێك ، كە ئەگەر نییەتی راستەقینەی خزمەتكردنی لایەنگرانی خۆی و خەڵكی كوردستانی هەبوایە ،دوور لە پشك پشكێنە و پۆست ،ئەوا بێ‌ یەك دوو دیموكراسی و رێژەی كورسییەكانی قبوڵ دەكرد و ئێستا هەنگاوەكانی كاببنەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان دەستیپێكرد بوو ، پێنج مانگ گوزەری كرد بە سەر هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ و سەرکەوتنی گەورەی پارتی دیموکراتی کوردستان، خەڵکانێک کە هیچ ڕێزێکیان بۆ دەنگی خەڵک نیە، بەخێرێ! ئاوازی ناسازیی دووئیدارەیی دەژەنن، گەڕانەوە بۆ دووئیدارەیی وەک چارەسەری کێشەکان! ئەو بۆچوونە و خاوەنەکەی شیاوی بەزەیپێداهاتنەوەن، چونکە لە بنەڕەتەوە دووئیدارەیی و پەرتکردنی نێوماڵی کورد بۆخۆی کێشەیەکی گەورەییە، دوای چارەکە سەدەیەک حکومڕانی کوردی و کرانەوەی کۆمەڵگای کوردستان بەڕووی جیهاندا، تازەکی باسی دووئیدارەیی دەکەن.دوای ئەو هەموو کۆشش و قوربانیەیی پارتی بۆ یکگرتنەوە داویەتی دووئیدارەیی جۆرێکە لەمەحاڵ. ماوەی پێنج مانگ كە هەڵبژاردن كراوە و تا ئێستا كابینەی نۆیەمی حكوومەت پێك نەهاتووە، ئەوەش كاریگەری هەبووە لە سەر جوڵەی بازار، چونكە ئەگەر هەر چی زووتر حكوومەت پێكبێ‌، پاشەكەوتی مووچە نامێنێت ژیان و گوزەرانی خەڵك خۆشتر دەبێت، پێوستە ، گشت هێز ولایەنە سیاسیەكان بە تایبەت یەكێتی ، ئەگەر نیازیان هەیە ، بەشداری پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەتی كوردستان بن ، ئەو دەستپێشخەرییەی سەرۆك بارزانیی بەهەند وەربگرن و چیتر بەهانە نەهێنەوە و خۆیان نەدزنەوە ، دەبێ‌ گشت هەوڵەكان لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كورد و خزمەتگوزارییەكان بێ‌. بە دڵنییاییەوە وەك هەمیشە دەسپێشخەرییەكەی ئەمجارەی سەرۆك بارزانی رۆڵێكی باشیی لە كردنەوەی گرێ كوێرەكان دەبێت، لەگەڵ ئەوەی هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگن بۆ پەلەكردن لە پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز و داواكارن بە ‌زووترین كات حكوومەتی هەرێم پێكبهێندرێت.چۆنكە هاوڵاتیانی كوردستا ن ئەمڕۆ چاوەڕێی حكوومەتێكی بەهێزن بۆ ئەوەی كارە نادرووستەكانی دوێنێ راستبكاتەوە، ئاوە شێلوەكەی دوێنێ لە نێوان هێزە سیاسییەكان و پێكهاتەكان زووڵاڵ بكاتەوە.سەرۆك بارزانی جارێكی دیكە ئیسباتی كرد كە مەرجعی سیاسییە لە كوردستان، توانی رۆڵێكی زۆر ئیجابی ببینێت و ئەو ساردیەی كە دروست ببوو توانی بەو دەستپێشخەرییە بڕەوێنێتەوە، لایەنەكانیش بە گەرموگوڕی هاتوونەتە پێشەوە و دەیانەوێت پێكەوە دابنیشن و كێشەكان چارە بكەن و لە ماوەیەكی نزیكدا حكوومەت پێك بێت.بۆیە دەبێ‌ هەموو لایەنەكان پێكبهێن، چونكە ئەگەر پێك نەهێن بارودۆخەكە باش نابێت، بۆیە زۆر گرنگە هەموو حزب و لایەنەكان یەكبگرن، بۆ ئەوەی بە یەكگرتوی رووبەرووی هەموو ئەو كێشانە ببنەوە كە رووبەرووی كوردستان دەبنەوە، بۆیە داوا لە یەكێتی دەكەین لەگەڵ پارتی رێك بكەوێت و بەشدار بێت لە پەرلەمان و حكوومەتدا، بۆ ئەوەی بە یەكگرتوویی بەسەر كێشەكاندا زاڵ بن.بەدڵنییاییەوە چونكە پێش ئەوەی سەرۆك ئەو دەستپێشخەرییە بكات خەڵك زۆر نیگەران بوو، بەڵام ئێستا دوای ئەوەی كە سەرۆك بارزانی ئەو دەسپێشخەرییەی كرد خەڵك هەست بە خۆشی دەكات و دڵنیان كە لایەنەكان رێك دەكەون و حكوومەت لە ماوەیەكی نزیكدا پێك دێت.هەروەها نابێ‌ پرسەكانی كەركووك و بەغدا تێكەڵ بە كێشەكانی دیكە نەكەن و حكوومەت پێكبهێنن، ئەو كاتە لەگەڵ بەغدا كێشەی كەركووك و كێشەكانی دیكە چارە بكەن.هەموو خەڵك چاوی لە پێكهێنانی حكوومەتە، نەك دوو ئیدارەیی دروست بێتەوە، چونكە ئێمە هەموومان دژی ئەوەینە كە كوردستان جارێكی دیكە ببێتەوە دوو ئیدارەیی و خەڵك بە هیچ شێوەیەك دوو ئیدارەیی قبوول ناكات.ئەوانەی بەدەنگی بەرز جاڕی دیموکراسیەت و ئازادی دەدەن و خۆیان بە نوێنەر و سەفیریی دیموکراسیەت دەزانن لە کوردستان، لە هەر کردەییەکی سیاسیدا سەکەوتوو نەبوون و لە بەرژەوەندی ئەوان نەچەرخا، ئیدی ئەوان جاڕی دووئیدارەیی دەدەن و بە ڕێگا چارەسەری دەزانن! وەک خۆیان دەڵێن: هەموو ئەگەرەکان کراوەن!.پارتی دیموكراتی كوردستان بەتەنها گەورە هێزیی کوردستان نیە، بەڵکوو پارێزەری بەرژەوەندییە باڵا نیشتمانی و نەتەوەییەکانی کوردستانیشە. دوو ئیدارەیی وەهمە، شێرپەنجەییە، داو و پیلانی دوژمنە. نە ئەگەرە، نە بژاردە.پارتی وەك هێزی براوەی یەكەمی كوردستان پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی بۆ یەكێتی دەست نیشان كردبوو، بەڵام لەبەر بەشداری نەكردنیان لە كۆبوونەوەكە دا پۆستەكە بە شێوەیەكی كاتی لەلایەن پەرلەمانتارێكی پارتی پڕ كرایەوە تا ئەو كاتەی یەكێتی دەگاتە رێككەوتن،، كە ئەمەش نیەت پاكی و پەرۆشی پارتی بە دەرخست بۆ بارودۆخی هەستیاری كوردستان، چونكە گەر وا نەكرابایە، بە پێی یاسا یەكێتی ئەم پۆستەی لە دەست دەچوو، چونكە لایەنی تر كاندیدی هەبوو كە پارتیش وەك شەریكی سەڕەكی دەڕوانێتە یەكێتی، بۆیە گرنگە هەوڵبدرێت ڕێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بگیرێت، چونكە ڕوون و ئاشكرایە لای هەمووان زیاتر لە چوار مانگە خەڵكی كوردستان لە ڕێگای سندووقی دەنگدانەوە بڕیاری خۆیان داوە كە كێ نوێنەرایەتیان بكات وە كێیش زۆرینە بێت، كە ناكرێت بۆ هەندێ موزایەدەی سیاسی و بەرژەوەندی تەسكی حیزبایەتی ئیرادەی كوردستانیان فەرامۆش بكرێت، چونكە هەر لایەنێك كەمترین باوەڕی بە دەنگدان و دیموكراسی هەبێت پێویستە ڕێز لە ڕای خەڵك و دەنگدەران بگرێت و پەیڕەوی لە سیستەمی هەڵبژاردن بكات، كە لە هەموو دونیاش دا تەنها سندووقی دەنگدان سەنگی مەحەكە و قوڕسایی و پێگەی هەموو لایەنەكان بە دەردەخات، كە هەر تەگەرە و لەمپەر دروست كردنێك لەبەردەم كارا نەكردنی پەرلەمان مایەی سەرنج و تێڕامانە وە پێچەوانەی ئەو دروشمانەیە كە لە كاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەرز دەكرانەوە، وێڕای ئەمەش دەبێت ڕەوشی ئێستای كوردستان لەبەر چاو بگرین كە بە قۆناغێكی هەستیار و چارەنووسسازدا گوزەر دەكات. ناكرێ چیتر بەرژوەندی بكرێتە قوربانیی كات بەفیرۆدانی لایەنێك و دەبێ‌ هەمووان قبوڵی ئەنجامی كورسییەكان و تەسلیمی دەنگی گەل بن لە پێناو چەسپاندنی دیموكراسی و بەرژوەندی گشتی بە ئاراستەی حكومەت و كوردستانێكی بەهێزتر..
Top